
وابزانم ئه‌وه‌ی من بناسێت و نوسینه‌كانی پێشومی خوێندبێته‌وه كه چه‌ند ره‌خنه‌ئامێز بوون له سه‌رجه‌م كاره‌كانی كاك به‌ختیار، ئه‌وا ئه‌م نوسینه‌ش بابه‌تیانه بخوێنێته‌وه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به وردی وه‌ربگرێت، به مه‌رایی له‌قه‌ڵه‌می نادات.
ئه‌گه‌ر رۆڵ و كاكردنی مه‌لا به‌ختیار له رووی فكری و فه‌لسه‌فی و جه‌ماوه‌ری و سیاسیه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین و، له‌م بارودۆخه تازه‌یه‌ی كوردستان بۆچونی حزبه‌كان و رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆران و كار و بۆچونی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ر ساحه ی سیاسی كوردستان بخوێنینه‌وه، به تایبه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كانی وه‌ك مه‌سعود به‌رزانی و نه‌وشیروان و موسته‌فا، كه هه‌ر یه‌كه و هه‌ڵگری پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیه و له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه سه‌لبیات و ئیجابیاتی خۆیان هه‌یه و، پشتخانی فكری و سیاسیان كۆمه‌ڵێك بۆچون هه‌ڵده‌گرێت و بێگومان كون و كه‌له‌به‌ری زۆری تێدایه، بۆیه به‌رده‌وامی وه‌زعی چه‌قبه‌ستوی كوردستان و ده‌رنه‌چون له‌م مهتاهاته و مانه‌وه‌ی واقعی كوردستان له سه‌ر ئه‌م ریتمه ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌یه.
با واز له‌وه بێنین و ئه‌و روانینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی له روانگه‌ی ناوچه‌گه‌ری و مێژووی هه‌ر یه‌ك له‌مانه و سه‌ركرده‌كانی تریش كه تا راده‌یه‌ك له بیر كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وا ناوچه‌گه‌رێتی و دووبه‌ره‌كی و كۆنه قین و ناكۆكی شه‌خسی و حزبی رۆڵی خۆی هه‌یه له هه‌ر بابه‌تێكدا باس بكرێت، پهتایبهتی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
له روانگه‌ی پێشه‌وه، ته‌ماشای رۆڵی مه‌لا به‌ختیار بكه‌ن، كه خه‌ڵكی شارێكی دووره ده‌سته، ئه‌گه‌ر با وا دانێین ناوچهكهرێتیش بكات بۆ شاره‌كه‌ی خۆی، ئه‌وا كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر كۆی گشتی كێشه‌ی كورد دانانێت و دوو ناوچه‌یی له كوردستاندا ناسه‌پێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پشتخانی رۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ئه‌مدا ئه‌م دهڤهرگهریه نیه و مێژوویه‌كی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تردا نا‌بینیت كه ئه‌گه‌ری قورسی لێبكه‌وێته‌وه. بۆیه له رووی سیاسیه‌وه تا حهدێكی باش ده‌توانێت له‌مه‌ودا وه‌ك خاڵی ناوه‌ند و گه‌یه‌نه‌ر كاری گشتی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی كوردستان بكات و رۆڵی خۆی بگێرێت، كه ئه‌گه‌ری بارودۆخی جیاوازی زۆری لێ چاوه‌روان ده‌كرێت و، ئێره جێگه‌ی ئه‌وه نیه باسی بكه‌ین و، هه‌ر یه‌كه و پێشبینیه‌كی لایه كه كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌روات.
بێگومان له رووی پشتخانی سیاسی و فكری و مێژوویی وجهماوهریهوه، كاك به‌ختیار رووبه‌رێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌توانێت وه‌ك كاره‌كته‌رێكی كاریگه‌ر و ته‌نانه‌ت پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك بواردا بێلایه‌نی خۆی بپارێزیت، وه‌ك مه‌رجه‌ع پرسی پێ بكرێت و له حزبایه‌تی ته‌سك ده‌رده‌چێت و پێگه‌ی خۆی له‌ناو خه‌ڵكدا به‌و شێوه‌یه جێگیر ده‌كات.
له رووی فه‌لسه‌فیه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و كه‌س نكوڵی له‌وه ناكات كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له نێو جه‌رگه‌ی سیاسه‌تدا پشتی له قه‌ناعه‌تی فهلسفیی خۆی نه‌كردووه، هه‌رچه‌ند له رووی سیاسیه‌وه زۆرێك جار زیانی به خۆی گه‌یاندووه و وه‌ك خۆی ره‌فتاری نه‌كردووه و ته‌انه‌ت به هه‌زار حاڵ هاوسه‌نگی له نێوان بۆچونی فهلسفیی خۆی و حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی راگرتووه و ویستویه‌تی به‌لایه‌كدا نه‌كه‌وێت، به‌ڵام له كۆتادا به‌سه‌ر خۆیدا شكاوه‌ته‌وه، وه‌ك له دیبه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیردا ده‌ركه‌وت.
له رووی كوردستانی گه‌وره‌وه، كه‌س نیه موزایه‌ده‌ی له‌سه‌ر بكات و هه‌ڵوێست و ره‌فتار و هه‌نگاوه‌كانی به كرده‌یی له خزمه‌ت پارچه‌كانی تری كوردستان نه‌خوێنێته‌وه، بۆیه ده‌كرێت له‌وباره‌شه‌وه رۆڵی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و له قۆناغی داهاتوودا زه‌رووره‌تێكی كوردستانی گه‌وره‌ش بێت، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا له قاوغی حزبایه‌تی ته‌سك خۆی بپارێزێت و له پێگه‌یه‌كی باڵاوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی گه‌لی كوردستانی گه‌وره بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك رایه‌كی تایبه‌تی و بۆچون و خوێندنه‌وه‌ی خۆمه و ده‌بێت لای خه‌ڵك وه‌ك خۆی وه‌ربگیرێت.
ئه‌گه‌ر دوور له هه‌ر حزبایه‌تی و فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، مه‌لا به‌ختیار بخوێنینه‌وه، ئه‌وا لایه‌نی گه‌شی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت له لایه‌نی ره‌شی، بۆیه بۆ قۆناغی داهاتوو، له پاش قوڵبونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كان، وا پێویست ده‌كات كه‌سێكی خاوه‌ن پشتخان و مێژووی تایبه‌ت و چالاك و به‌توانا و بێلایه‌ن له ته‌ماشاكردنی كه‌یسه‌كان، نه‌ك به ته‌نها له رووی حزبیه‌وه به‌ڵكو له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه، رۆڵی تایبه‌تی خۆی بگێڕێت و، ئه‌و ئه‌ركه‌ش به كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وته‌ی له‌م شێوه‌یه له ناوه‌رۆك و رووكه‌شدا، زیاتر مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه خۆی سه‌لماند، ئه‌وه ده‌توانێت ناوه‌ندگێری خۆی دوور له هه‌ر ته‌ره‌ف گێریهك بكات و، نه‌هێڵێت كێشه‌كان له گرێژنه ده‌ربچن و، له‌م ته‌مه‌نه‌یدا ده‌توانێت مه‌رجه‌عیه‌تی خۆی فه‌رز بكات و قسه‌كانی جێگه‌ی خۆیان بگرن و راكانی جێبه‌جێ بكرێن، به مه‌رجێك سه‌رجه‌م كێشه و بێشه و ناكۆكیه‌كانی پێشوتری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كه‌س و لایه‌نه‌كاندا فۆرمات بكاته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه بیرێكی قوڵی لێ بكاته‌وه و ستراتیجی خۆی دا‌نێت، بێگومان له داهاتوودا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كاك به‌ختیار له ساحه‌ی سیاسی كرودستان به گشتی و كوردستانی باشور به تایبه‌تی به جوانی ده‌رده‌كه‌وێت. وه‌ك ده‌یبینم كوردستانیش له‌م قۆناغه‌دا له وه‌زعێكی تایبه‌تیدایه و پێویستیه‌كی ته‌واوی به‌م كاره‌كته‌ره گه‌وره‌یه هه‌یه و، رۆڵێكی گه‌وره‌ی ئاوها به هه‌موو كه‌س ناكرێت و سیفه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت. ئه‌م رۆڵگیرانهی كاك به‌ختیار ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت زه‌روره‌تێكی مێژوویی كوردستانیه بۆ ئه‌م قۆناغه و بۆ دوارۆژی نزیكیش، ئه‌گینا ده‌كرێت حاڵه‌ته‌كان جارێكی تر بگه‌ن به مریشكه ره‌شه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
