
زۆر پێویسته یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌و و په‌یه‌ده زۆر له‌وه ئاگادار بن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بارودۆخ و ئه‌زمونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشوور دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
له‌م رۆژانه‌دا گوێمان له‌وه‌بوو كه ساڵح موسلیم له كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی دا، رازی بووه كه پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا بێ قه‌ید و شه‌رت بگه‌رێنه‌وه رۆژئاوای كوردستان و له‌گه‌ڵ شهرفانان به‌شداربن له پاراستنی رۆژئاوا. جارێك با به روونی بڵێین، بۆچی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌و هێزه‌ی دروست كردووه و هانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی نه‌داوه له ریزی هێزی پاراستنی گه‌ل و ئاسایشی رۆژئاوا خه‌باتی خۆیان نه‌كن، بۆچی پشتگیریان ده‌كات و ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت ته‌ڤلی رۆژئاوایان بكات، بۆچی ئه‌و هێز و پاڵپشتی و خه‌رجیه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ی خه‌رج كردووه بۆ له شه‌رڤانانی رۆژئاوای سه‌رف نه‌كردووه و راهێنه‌رانی بۆ رۆژئاوا نه‌ناردووه بۆ ئه‌و ئامانجه، نه‌ك لێره و له ژێر ركێفی خۆی و هه‌ندێك حزبی داروده‌سته و هاوپه‌یمان و هاوكوفی خۆی و به ئامانجی حزبی و بۆ خۆههلقوتاردن له هێزی رۆژئاوا و دروستبونی ده‌ستی باشور له‌و هێزه‌ی رۆژئاوا ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره بكات. وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد له باشور هێزێكی یه‌كگرتوی هه‌بێت و هێزه‌كانی دابه‌شی سه‌ر حزبه‌كان نه‌بوبن. تۆیه‌ك، ته‌نانه‌ت كه سه‌رۆكی هه‌رێم بویت تاوه‌كو 20ی ئاب و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بویت و هیچ فه‌رمانێكت له هه‌ندێك شوێنی ده‌ره‌وه‌ی زۆنی حزبه‌كه‌ت جێبه‌جێ نه‌كرابێت، چیت له‌وه دواه كه هێزی حزبی هاوكوفی خۆت و هاوپه‌یمانه‌كانت دروست بكه‌یت و ره‌وانه‌ی رۆژئاوای بكه‌یت. ئه‌زمونی كاربهرێكردنی هێزی پیشمه‌رگه‌ی باشور ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتو نه‌بووه تاوه‌كو له رۆژئاوا دوباره‌ی بكه‌یته‌وه. تۆیه‌ك پاش بیست و چوار ساڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عیراق نه‌توانیت هێزی پێشمه‌گه یهكخهیت، چیت ده‌وێت له پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا، بۆچی ناهێڵێت به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كبونی خۆیانه‌وه به‌رده‌وام بن و روح و بیر‌و عه‌قیده‌ی خۆفیدایی له‌سه‌ر بنه‌ما سهرهكیهكانیله مێشك و بیر‌و باوه‌ری كوردایهتیاندا به‌رده‌وام بێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وهێزانه‌ی لای خۆمان واتان لێكردون كه زۆرێك له‌و پێشمه‌رگانه ته‌نها له‌به‌ر ده‌ستكه‌وتی مادی له به‌ره‌كانی شهر مابنه‌وه، جگه له‌وانه‌ی كه خۆیان فیداكار یخاكی وڵاتن بی بونی ئێوه‌ش، بۆچی ده‌تانه‌وێت ئه‌م چه‌ند بهرهكیه بخه‌نه دوانی رۆژئاوا و لههێزیان كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆچی ده‌تانه‌وێت هێزی رۆژئاواش به‌حزبی بكه‌ن، هه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشور، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌تان له‌وێش بروات و دهسهلاتتان له‌وێش هه‌بێت، یان ئه‌مه فه‌رمانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ره و ده‌تانه‌وێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر زۆر به‌ره‌كانی شه‌ری رۆژئاوا پێویستی به جه‌نگاوه‌ر و پێشمه‌رگه بوو، پێشوه‌خت ده‌بێت له خولێكی په‌روه‌رده‌ی عه‌قدی به‌شدار بن، ئه‌گه‌ر رازیش بوون به وه‌رگرتنی ئه‌و هێزانه، ده‌بێت به‌مه‌رج و به شێوه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی رۆژئاوا بكرێن نه‌بنه هێزێكی جیاواز له شه‌رفانانی رۆژئاوا، ئه‌ویش به وه‌رگرتنیان به تاكه كه‌سی نه‌ك وه‌ك هێزی یه‌كگرتوو، واته وه‌رگرتنی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی شهرفاناندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو نه‌وه‌ك دووبه‌ره‌كی دروست بێت وه‌ك له كوردستانی باشوردا هه‌یه، كه تا ئێستا هیزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌كێتین نه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و، سه‌ره‌رای بونی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی پێشوو، تا ئێستا نه‌یتوانیوه بێ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حزب هه‌نگاوێكی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بنێت. بۆیه ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته بكرێت كه نه‌هێڵرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانی باشور كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتی ریزی شه‌رفانانی رۆژئاوا بكات و، بیانه‌وێت هێزێك له‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی خۆیانن ره‌وانه‌ی رۆژئاوا بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی كاره‌ستباری وه‌ك وه‌زعی پێشمه‌رگه‌ی یهكنهگرتوی كوردستانی باشوری لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ستیارانه، زۆر وریایی و ئاگاداری پێویسته له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پرسی پێشمه‌رگه و شهرفانان له رۆژئاوای كوردستان و هیچ پێویست ناكات هێز ره‌وانه‌ی رۆژئاوا بكرێت له‌لایه‌ن لایه‌كه‌وه كه تا ئێستا به‌خۆی هۆكاری سه‌ره‌كی دووپارچه‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی باشووره. ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوا و هێزی شهرفانان و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌ده‌ن هیچ لایه‌ن و ده‌ستی حزبی و به ئامانجی حزبی نه‌ك پاراستنی رۆژئاوا خۆیان بخزێننه نێو هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان له رۆژئاوا دا. با ئه‌زمونی رۆژئاوا به ده‌ردی باشور نه‌برێت ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه له ئه‌ستۆی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و یهپهژهدایه و لهپیشهوهی هه‌موانیش به‌رێز ێالح موسلم و هه‌موو ئازادیخوازانی رۆژئاوا.
