
دوای ئه‌و هه‌موو چه‌قبه‌ستنه، وادیاره هه‌ر لایه‌نه‌و له روانگه‌ی رۆَلبینین و رازیكردنی جه‌ماوه‌ری خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسه‌كاندا ده‌كات و ده‌یه‌وێـت له كه‌لێنێكه‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێت دڵی كادرانی خۆیان بده‌نه‌وه، ئه‌گینا هه‌موویان له‌م كێشه و قه‌یرانانه به‌رپرسن و، ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له كێشه‌كه و دروستی كردبێت ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات.
بۆ نزیكه‌ی مانگێك ده‌چێت دوور له حزبه‌كانی تر، یه‌كێتی و پارتی خه‌ریكی یه‌كترن و ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن تاوه‌كو له كونێكه‌وه هه‌ردولایان قازانج بكه‌ن و دڵی لایه‌نگریانیان رازیبكه‌ن و كێشهناوخۆییهكانی خۆشیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵ رێكبكه‌ون، بۆ خه‌ڵك زۆر به روونی دیاره، كه ته‌نها قازانجی حزبی نه‌بێت هیچ قازانجێكی گشتی تێدا نابێت، له‌به‌ر:
یه‌كه‌م: به خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی ئه‌م قه‌یرانه‌ن كه بۆ خه‌ریكه ده‌گاته سێ ده‌یه هاوكوفی یه‌كن و له ده‌سه‌ڵاتد برابه‌شن، ئه‌مه به ئیستغلالكردنی یه‌كێتی له لایه‌ن پارتیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ.
دووه‌م: دوور له حزبه‌كانی تر كێشه‌كان بنبر نابن، ئه‌گه‌ر هه‌ردولا و لایه‌نێكی دوودڵی تریش رازیبكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی هاوكێشه‌كه سیاسیه‌كه‌ی كوردستان هه‌ر یه‌كه‌و ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه رێگری له‌وی تر بكات، بۆیه جگه له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی كورتمه‌ودای حزبی و به‌رێكردنی كات هیچ شتێك به‌دوای خۆیدا ناهێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا به رههاییش بگه‌نه رێككه‌وتن، كه بێگومان كرچوكاڵ ده‌رده‌چێت. ئه‌مه‌ش له‌م قه‌یرانه یه‌ك بست كه‌م ناكاته‌وه.
جا به‌م شێوه‌یه بێت تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌م حاڵی ئێستامانه‌وه درێژه ده‌كێشێت، یان ئه‌گه‌ر رێكبكه‌ون له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه قه‌یرانه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن بۆ چه‌ند ساڵێكی تر نه‌ك له‌چاره‌سه‌ر نزیك ببنه‌وه و هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر خێرابهكهنهوه.
مه‌به‌ستی هه‌ردوولا له چركرنهوهی كۆبونه‌وه‌كان، دیاره وا بزانن خه‌ڵك بێ ئومێد بووه و بتوانن به هه‌نگاوی بچوك له خشته‌ی به‌رن و به چاره‌سه‌ر له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن و خۆیان قازانج بكه‌ن ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چوون. بۆیه بێ به‌شداری سه‌رجه‌م حزبه سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌هیچ ده‌رئه‌نجامێكی كرده‌یی ده‌رناچن مه‌گه‌ر بهدهستهاتی بچوكی حزبی نهبێَت، ئه‌مه‌ش له قازانجی ههردوولایاندایه.
گۆران لای خۆیه‌وه له نێوان دووبه‌رداشدا گیری خواردووه، ده‌یه‌وێت به‌ر وومهت سوری لێی ده‌ربچێت و، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر بۆ سه‌عاتێكیش بێت بگه‌رێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و میكانیزمه‌ی كه ئه‌مه جێبه‌جێ بكات و خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌مه لۆمه‌ی نه‌كات له‌به‌رده‌ستی نیه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تریشه‌وه له رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی ده‌ترسێت نه‌وه‌ك بتوانن به‌و رێكه‌وتنه ناكامڵه خه‌ڵك له‌خشته‌به‌رن و ئه‌و نائومێدیه‌ی خه‌ڵك تێكه‌وتووه و له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كان بێزاره ئیستیغلال بكه‌ن، كه خه‌ڵك به‌كه‌مترین ئاسایی كردنه‌وه رازیبن. له‌ونێوه‌نده‌شدا به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت زۆرێك له هاوكێشه ناوخۆیی ده‌ره‌كیه‌كانیش ده‌گۆرێت كه له قازانجی ده‌سه‌ڵات و گهندهڵكارانیشه و، له به‌رژه‌وه‌ندی حزبیی گۆران نیه به تایبه‌تی.
حزبه ئیسلامیه‌كان له‌هه‌ر كوێه‌ك بای بێت شهنو كه‌وی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌توانن ئاراسته‌كه‌یان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك بگۆرن، كه چۆن له مێژووی دوور و نزیكی خۆیاندا وابون، ده‌توانن له سیاسه‌تدا هه‌زار و یه‌ك به‌هانه و حوجه‌تی شه‌رعی بۆ هه‌ر هنهنگاوێك بدۆزنه‌وه، چ له‌گه‌ڵ وه‌لی ئه‌مردا بن یان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن.
كاركردن له‌سه‌ر كێشه‌و قه‌یران و له‌سه‌ر له‌بیركردنی خه‌ڵك، جگه له پینه‌و په‌رۆ و به‌سه‌رخۆدا شكانه‌وه و زه‌ره‌ر له خۆ و له میله‌ت دان هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه، بۆیه ئه‌مه له‌سه‌ره‌تاوه بێئه‌نجامی دیاره.
بۆیه پرسیاره ریشهییهكه له‌وێدایه ئه‌ی ئه‌م لایه‌نانه چی بكه‌ن؟ سیاسه‌تی هه‌ریه‌كه‌یان چۆن بێت؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه ئه‌م لایه‌نانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن بگه‌نه رێكه‌وتن له‌به‌ر هۆكار گه‌لێك كه زۆرینه‌ی بۆ خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ش دیاره، ئینجا هه‌ریه‌كه‌و ئه‌وه‌نده خاڵی لاوازی خۆی لای ئه‌ویتر هه‌یه، كه نه‌توانێت به راشكاوی قسه له‌سه‌ر پرسه‌كه بكات و رون بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا و خۆی له‌و تاوانانه‌ی كراوه بێبه‌ری بكات و بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت. چه‌ند رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌مویاندا هه‌یه وو هه‌ریه‌كه‌و به شێوه‌یه‌ك.
یه‌كه‌م: به‌م شێوه‌یه كاربهرێبكهن و چاوه‌رێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن كه ئه‌ویش ئاسان نیه و هه‌زار و یه‌ك ده‌ردانی لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌رێوه‌چونی ههڵبژاردنكه ئاسن نابێت، كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌نگاوه ناشه‌رعیه‌كان و خودپه‌رستی و بهژهوهندخوازی گه‌یشتن به‌م بنبه‌ستیه؛ پارتیه به پله‌ی یه‌كه‌م و ته‌نازولی یه‌كێتی له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ئه‌ڵقه جیاوازه‌كانی نێوخۆی خۆی و زۆر جار له‌خۆبایی بونی گۆران و پاشكۆیه‌تی ئیسلامیه‌كانه.
دووه‌م: یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و هاوپه‌یمانێتیه‌كی وه‌ك یه‌ك حزبی له‌دوو قازغدا دروست بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له مردنی یه‌كێتیه راسته‌قینه‌كه نزیكیان ده‌كاته‌وه و له‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێت پشت به له‌بیرچونی خه‌ڵك ببسه‌تن، كه له هیچ شتیچك دادیان نادات.
سێ یه‌م:كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی له پرۆسه سیاسیه‌كه‌ی كوردستان، كه ئه‌مه دووره له پیاده‌كردنه‌وه، له‌به‌ر بونی چه‌ندین ره‌وتی سیاسی كه‌سیی نێوخۆیی له یه‌كێتی دا، واته باڵباڵێنی توند له ناو یه‌كێتیدا، كه ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك فه‌رز ده‌كات و یه‌ك باوه‌ری حزبی ناهێڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و هه‌نگاوه قازانجی حزبیان زیاتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و به كرده‌یی هه‌نگاوه‌كان به هه‌ر چونێك بێت خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی خهڵكٍ. نه‌ك وه‌ك ئه‌مرۆ بۆ وشه‌یه‌ك چه‌ندین كۆبونه‌وه ده‌كرێت.
چواره‌م: له وابه‌سته‌یی به ناوه‌ندی عیراق و وڵاتانی ده‌روه به‌هێزتر بن و لامه‌ركه‌زی به شێوه‌یه‌كی كرده‌یه‌ی بچه‌سپێنن و كه‌س ناوی فیدراڵی نهنهێنێت و زۆنه‌كان له‌یه‌ك جیابكه‌نه‌وه. كه ئه‌مه زۆر ئاسان ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قازانجی ده‌وروبه‌ر ده‌بێت، كه هه‌ر یه‌كه‌یان وابه‌سته‌یه به یه‌كێكه‌وه.
پێنجه‌م: گۆران پاشه‌كشه له پرۆسه سیاسیه‌كه بكات و، ئۆپۆزسیۆن بونی راسته‌قینه‌ی خۆی رابگه‌یه‌نێت، كه تاوه‌كو ئه‌م حزبانه له ده‌سه‌ڵاتدا بن ئه‌و به‌شداری هیچ حكومه‌تێك نه‌كات و به‌م كرده‌وه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا له شوێنی خۆی ده‌مینێته‌وه و، راست و چه‌پی هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێت و له مه‌ودایه‌كی تردا ده‌توانێت ده‌سه‌لات بگرێته ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و ئه‌ڵقه‌ی ته‌سك وهدهرنات، كه ئه‌مه مه‌حاڵ نیه له دونیای ئه‌مرۆماندا، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی راست و میلهتخوازی ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك به‌و هه‌موو داهاته‌وه نه‌توانێت ژیانی خه‌ڵك مسۆگه‌ر بكات، ئه‌وه له هیچ كاتێكدا له‌مه باشتری پێ ناكرێت و، ده‌بێت چاوره‌ێی رقی زیاتری خه‌ڵك بكات و، له‌و باره‌وه گۆران ده‌توانێت له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌رپه‌رشتی و سه‌ركردایه‌تی ره‌وتی نارازی و رق له دڵی ئه‌و خه‌ڵك بكات، كه جه‌به‌روتی دیكتاتۆرێكی وه‌ك سه‌دام گۆری ئه‌گه‌ر به یارمه‌تی ده‌ره‌كیش بوبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دووباره‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعه‌ی ئه‌وسا بۆ كوردستان هه‌میشه له شێمانهكاندایه.
بۆیه، نه كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌گه‌نه ئه‌نجامێك كه له‌م مهتاهاته ده‌ربچن و، نه‌ش ده‌توانن خه‌ڵك له‌م نه‌هامه‌تیه ده‌ربكه‌ن و، نه‌ش كوردستان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌ر رێگه‌یه‌كی بێ به‌ربه‌ست. ده‌بێت هه‌موان چاوه‌رێ شتی له‌پر و نادیار بین و دوارۆژیشمان به نارونی هێشته‌وه و، مێژووش ره‌حمیان پێناكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
