ئه‌و بارودۆخه تایبه‌ته‌ی ئه‌مرۆی كوردستان و كه‌موكورتیه بنه‌ره‌تی و گه‌وره، سیاسی و رۆشنبیریانه‌ی له ئارادایه، له‌ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی پێگه سه‌ره‌كیه‌كانی حوكمی ره‌شید و سه‌ركردایه‌تی به توانا و سیستمێكی تۆكمه و ره‌فتار و بیركردنه‌وه و ئامرازه دروست و زانستیه‌كانی حوكمرانیه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و، رۆژ به رۆژ قه‌یرانی فه‌رمانره‌وایی قوڵتر ده‌كاته‌وه و، هه‌موو هه‌له زێرینه‌كانی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان به‌فیرۆده‌دات و تواناكانی نوخبه‌ی كورد له‌جێگای خۆیدا به‌كار ناهێنرێت و تا دێت حوكمرانی كورد چه‌قده‌به‌ستێت. سه‌رده‌می نوێی جیهانی پر له كێشمه‌كێش و قۆناغه گۆڕاوه خێراكان و كاریگه‌ری جیهانگیری له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان، وا فه‌رز ده‌كات كه پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك زیاتر بێت و ساده‌یی و ساكاری ژیان به‌ره‌و ئاڵۆزی بچێت و، له‌و به‌ینه‌شدا دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ره‌تی خه‌ڵك به گشتی بۆته ئامانجی زۆرێك له وڵاتان، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ژارانه‌ی كه به هۆكاری نه‌بونی فهرمانرهوایهتیهكی حه‌كیمانه ئه‌گه‌ر به سه‌روه‌ت و سامان دهوڵَهمهندیش بن، به‌رده‌وام گه‌له‌كانیان له كوله‌مه‌رگی و بێده‌ره‌تانیدا ده‌ژین، له‌وانه‌ش ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌تایبه‌تی مه‌به‌ستمانه كوردستانی باشووره به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیه‌وه. بۆیه، زۆر پێویسته بیر له چۆنێتی قوتاركردنی (رزگاركردنی) بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری كوردستان بكرێته‌وه، هه‌وڵ بدرێت ده‌ست بخرێته سه‌ر خاڵه لاواز وكون و كه‌له‌به‌ره‌كانی حوكمدارێتی و دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی زانستیانه‌ی دروست بۆ سه‌رجه‌م كێماسی و ده‌ردانه هه‌ڵه‌كانی، كه یان له نه‌زانی و بێ ئه‌زمونی و دواكه‌وتویی عه‌قڵی فه‌رمانره‌وایان هاتۆته ئاراوه، یان له‌ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ریه سه‌لبیه‌كانی ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ژمونی فشار و ره‌فتاری داگیركه‌ران و ده‌وروبه‌ر خۆی سه‌پاندووه و رۆڵی تاكی كوردی په‌راوێز خستوه.
بۆ ده‌رچون له‌م واقیعه پێویست ده‌كات سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری، به تایبه‌تی نوخبه‌ی كوردی به بیرێكی فراوان و زانستیانه له‌گه‌ڵ دژواری وه‌زعی كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بجوڵێته‌وه و، به‌شداری بكات له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی دروست. بۆیه ئه‌گه‌ر به زانستیانه واقیعه‌كه خوێنرایه‌وه و كه‌موكورتیه سه‌ره‌كیه‌كان و ئه‌وانه‌ی زۆر پێویست و چاره‌نوسسازن دیاریكران و رێگه چاره‌ی راستیان بۆ دۆزرایه‌وه، ده‌توانرێت كاروانی فه‌رمانره‌وایی راستهری بكرێت و، به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر قازانج به سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام هیچ كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك به بێ توانا و ئیراده و عه‌زیمه‌تی دڵسۆزان ناكرێت، بۆیه بیركردنه‌وه له سه‌ره‌تایه‌كی راست و ئاراسته‌یه‌كی رێك و دروست و كۆكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی به‌توانا و عه‌قڵێكی پێشكه‌وتنخوازانه و زانستی ده‌توانرێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م یهاوێژرێت، له‌وێشدا ئه‌كادیمیایه‌كی زانستی پرۆفیشناڵی پر له خه‌ڵكانێكی به‌توانا و دڵسۆز و پاك به پشتخان و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه‌ی كوردستانیانه‌وه زۆر به پێویست داده‌نرێت. ئه‌كادیمیایه‌ك كه خه‌ڵكانێك به‌رێوه‌ی به‌رن نمونه بن و دوور له سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه تاكه‌كه‌سی و ئایدیۆلۆژی و حزبیه‌كان كاره‌كانیان رایی بكه‌ن و كاریگه‌ری و جێ ده‌ستیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی خه‌ڵك هه‌بێت و به توندوتۆڵی و ویست و پاڵنه‌رێكی نیشتیمانیانه‌وه كاره تیۆری و پراكتیكیه‌كانی ئه‌كادیمیا به‌رێوه‌به‌رن. له‌و نێوه‌نده‌شدا ده‌ركه‌وت كه كوردستان پره له‌و جۆره خه‌ڵكه كه ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر تاریكبینی و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كان و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له ئیشوكاره‌كانی و بیر نه‌كردنه‌وه‌ی له چونێتی راسته‌رێكردنی وه‌زعی كوردستان ده‌ستوه‌ستان بووه و، نه‌ك بیری له تینك تانك و فیكر و بیری زانستی و عه‌قڵی گه‌وره و پرله داهێنان نه‌كردۆته‌وه به‌ڵكو هیچ كاتێك بیری له چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و وزانه نه‌كردۆته‌وه ته‌نانه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خهڵكهكهشدا. ئه‌وه‌تا له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان پشتگیری هه‌موو تواناكان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌دان دامودهزگایان هه‌یه و ته‌نانه‌ت پلان و ستراتیجیه‌تی سیاسی وڵاتان له‌و جیگازانستیانهدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه‌چی لای ئێمه تاكه كه‌سی فهرمهانرهوا، به‌خۆی بیریار و زانا و دانا و پلان دارێژ ه و ته‌نانه‌ت جێگه‌ی داموده‌زگای سیاسی و فیكری و پلادارێژانی گردۆته‌وه و هه‌ر به‌خۆیشی ئامرازه‌كان دیاری ده‌كات و جێبه‌جێشی ده‌كات.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموكراتی وه‌ك رێكخراوێكی سیاسی و مه‌ده‌نی، راسته‌رێكردنی ره‌وتی فه‌رمانره‌وایی كوردستانه به شێوه‌یه‌كی زانستیانه به پێشنیار و دانانی پلان و په‌روه‌رده‌كردنی تاكی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌رك و مافه‌كانی، له رێگه‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و كۆر و كۆبونه‌وه و وۆرك شۆپ وبه‌ستنی كۆنگره و رێكخستنی فیستیڤاڵ و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و مانگرتن و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و چاپه‌مه‌نی و سۆشیال میدیاوه. به‌هیواین كه‌ڵێنێكی بچوكی فه‌رمانره‌وایی كورد پر بكه‌ینه‌وه و یارمه‌تیده‌ری به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیژیه‌كانی گه‌لی كوردستان بین.
