
كوردستانیان كرده قوربانی پله و پایه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات و، به چه‌واشه‌كاری و بێخزمهتكردنی راسته‌قینه‌ی گه‌ل، وه‌ك هه‌مووان ده‌یبینین، گه‌یشتین به‌و حاڵه‌ی كه چۆن هه‌موو ده‌ستكه‌وته بچوكهكانیشیان به فیرۆ دا. دیاره ئه‌م قه‌یرانانه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له ده‌رئه‌نجامی ململانێ و شهركردنه له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی پاشا، هه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و چاوچنۆكیه بوو كه هه‌رێمی كوردستانی به‌م ده‌رده برد.
باله‌وه گه‌رێین، پێش هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكه دڵسۆز و ساكار و قوربانی ده‌ره‌كه گرنگه و ئه‌وله‌ویاته بۆیان:
یه‌كه‌م: به فیرۆنه‌دانی یه‌كجاره‌كی و به ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ی به خوێنی شه‌هیدان و ره‌نجده‌ران و هه‌ژاران تا ئێستا هاتۆته دی، هه‌رچه‌ند ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پاشه‌كشه‌ی به‌وه‌ش كردووه.
دووه‌م: ژیانێكی ساكاری دوور له داگیركاری و تا راده‌یه‌ك ئارام كه ئامانجی گه‌لی كوردستانه به گشتی.
كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته له‌خه‌ڵك دابراوه گرنگه و له ئه‌وله‌ویاته گرنگه‌كانه لای ئه‌و و هه‌موو شتێك ده‌كاته قوربانی به خوێنی شه‌هیدانیشه‌وه و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته:
یه‌كه‌م: مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاره نزیكه‌كان و حزبه‌كه‌یان، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌وێته‌وه.
دووه‌م: پله‌و پایه‌كان له‌ده‌ستیاندا بمێنێته‌وه، بۆ دابینكردنی مانه‌وه و پاراستنی ئه‌و تاكه ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه‌یان، ئه‌میش هه‌ر له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه رهشو روتهكه بێت.
له‌نێوان ئه‌م دوو ئامانجه گشتیه جیاوازانه‌ی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌لاتی هه‌رێمدا، یهكتربر و دابرانێكی گه‌وره هه‌یه، كه له‌هیچ شوێنیكدا یه‌كناگرێته‌وه و، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوێكی بجوك له سازانێك له نێوان ئه‌م ئامانجه جیاوازانه‌ی نێوان خه‌ڵك و خۆیدا نزیك نابێته‌وه.
گه‌ر حاڵه‌ته‌كه بگاته ئه‌م راده‌یه و دابران بگاته ئه‌م پله‌یه، چاره‌سه‌ر چی ده‌بێت؟
له بارودۆخێكی گشتی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و، ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هاتونه‌ته ئاراوه، كورد و كوردستان یه‌كێكن له‌و توخمانه‌ی له نێو هاوكێشه گرنگه ناوچهییهكهدا جێگه‌ی خۆیان هه‌یه و، هیچ پێویستیان به عه‌قڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیه (ئه‌گه‌ر ئه‌م گرنگێتیه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بوه‌ستایه ئه‌میشیان تێك ده‌دا)، واته خاڵه گرنگه‌كانی كورد له رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا:
یه‌كه‌م: ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆییه هه‌مه‌لایه‌نه سیاسی و ئابوری و، بێدهرفهتیهی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا راوه‌ستاوه، وای له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زاندووه، كه ئه‌گه‌ر گرنگیه جیۆپوڵهتیكیهكهی كوردستانی گه‌وره نه‌بێت، هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت، هه‌رچه‌ند له‌م كاته‌دا زۆر به لاوازی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چاو لایه‌نه كوردستانیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌خوێنرێته‌وه و، گرنگی پێدانه‌كه‌ی زۆر لاواز بۆته‌وه و وباش ده‌بینرێت كه كاتیه و تا رادیههكی زۆر پشت گوێ خراوه و گیرۆده‌ی ده‌ستی نهزانیهكهی خۆیه‌تی و، هیچ جموجوڵێكیشی نیه بۆ ده‌ربازبون له‌م بلۆك بوونه.
دووه‌م: ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی گرنگ و به‌هێز و رێكخراوتر بوونی هه‌یه و، عه‌قڵێكی پێشكه‌وتوتر له‌ئارادایه، كه جێگه‌ی رێگه و پێگه و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له هاوكێشه سیاسی و عه‌سكه‌ریه ناوچه‌ییه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له هه‌وڵی گرفت دروست كردنه بۆ ئه‌و رێكخراوه پر توانا و عهقڵمهنده و له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نه‌گرێته‌وه لای هێزه گه‌وره‌كان، به‌ڵام تا ئێستا له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
سێیه‌م: پاش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر له ده‌یه‌و نێوێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باشوردا، بۆ هه‌موو لایه‌كی ده‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، كه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا له‌و ئاسته‌دا نیه كه پشتی پێ ببه‌ستن و، ته‌نها له بازنه‌یه‌كی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی خودی بنه‌ماڵه و ئه‌ڵقه و حزبدا ده‌خولێنه‌وه و، هه‌موو شتێك ده‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی منداڵێكیان، بۆیه ئێستا هه‌روا بهمتبون و فه‌رامۆشكراوی ماونه‌ته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێك بده‌ن بۆ راسته‌رێ كردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و، له‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ئامانجه گشتیه‌كانی كوردستان خۆیان رزگار كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و به‌جێیان هێشتوون و كه‌م نرخ بوون.
چواره‌م: زۆر لایه‌نی گه‌وره‌ی جیهانی یه‌كلابونه‌ته‌وه كه ئه‌و لایه‌نه كوردستانیه‌ی له هه‌مووان رێكخراوتر و سه‌رده‌مانه تره و، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ گۆرانكاریه‌كان و وه‌زعی ناوچه‌كه‌دا به زانستیانه مامه‌ڵه بكات، له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عیراقه، بۆیه ئێستا به شێوه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و گرنگی و ئه‌وله‌ویاتیان به شێوه و رێگه‌یه‌كی تره و، له‌وباره‌وه بێگومان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانیان پاراستووه‌و، له شوێنێكی دیكه‌دا دۆزیویانه‌ته‌وه، وه‌ك سیاسه‌ت له هه‌موو شوێن و كاتێكدا فه‌رزی ده‌كات.
بۆیه، هه‌موو خه‌ڵك گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته ته‌واوه‌ی، كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌م كاته‌دا توشی شكستی یه‌كجاره‌كی بووه و هیچ كون و كلۆجێك نه‌ماوه كه تێدا تێپه‌رێت و قوتاری بێت، تاوه‌كو به‌م عه‌قڵیه‌ت و سه‌ركردانه‌وه بچێت به‌رێوه. هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی كوردستان به‌یه‌كجاری نا‌ئومێد بووه له‌م تاقمانه، هه‌موو هیوایه‌كیان ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كجاری له‌ده‌ست نه‌چێت و، پێیان ده‌ڵێت هه‌موو پێگه و پایه و پاره‌و پوڵ و ده‌سكه‌وته مادیه‌كان بۆ خۆتان و ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و كوردستان به گشتی بۆ ئێمه بێت، بۆیه سه‌بریان گرتووه تاوه‌كو هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
بۆ له‌ده‌ستنه‌چونی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م كاته‌دا، ده‌كرێت هه‌نگاوی جدی له لایه‌ن گه‌له‌وه بنرێت، به‌ڵام سه‌بر گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك تاوه‌كو هاوكێشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه زیاتر روونتر ده‌بێته‌وه و، ئاراسته‌ی جموجوڵه‌كان زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و كاته‌دا بێگومان بارودۆخه گشتیه‌كه وا فه‌رز ده‌كات كه خه‌ڵكانێك بتوانن جڵه‌و بگرنه ده‌ست و، ئه‌م سه‌رانه‌ش ده‌چنه زبڵدانی مێژووه‌وه و، ناوچه‌كه به لایه‌كدا ده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه دواكه‌وتوویی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وای كرد چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان دوابكه‌وێت و، به پله‌یه‌كی نزمتر له‌وه‌ی چاوره‌وان ده‌كرا له كۆتایهكهیهوه و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه و پلانی ئاماده‌كراوی گشتی ناوچه‌كه ده‌ربچێت، بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به هه‌موو قوربانیدانێكهوه بۆ دوو ده‌یه‌و نیوه له ژێر سایه‌ی حوكمی شڵه‌ژاوی خودیدا ده‌ژی.
بۆیه، ئه‌وه‌ی له پێناویدا ده‌ستتان گرتووه به‌سه‌ر كوردستاندا، چیتان ده‌وێت بیبه‌ن و هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكه دلسۆز و خۆبهختكهرهكه بهێڵنه‌وه، ئه‌گینا كاتێك دێت ده‌كه‌ونه وهزعێكهوه هیچ په‌شیمان بونه‌وه‌یه‌ك دادتان نادات.
