
چه‌قبه‌ستنی حزبه كوردستانیه‌كان و به‌رده‌وامبونیان له‌سه‌ر تاكه ریتمێك له كاری حزبی و دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌وه‌ی ناوی فكر و فه‌لسه‌فه و رێباز بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، هه‌روا له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌مه‌دا بارودۆخی خودی و بابه‌تی رۆڵی خۆی هه‌بووه و، له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی حزبیه‌وه كهموكورتیهكی زۆر هه‌بووه و خۆی فه‌رز كردووه بۆ گه‌یشتن به‌م حاڵه‌ی تێیدان، بۆیه زۆر دوورن له‌وه‌ی پێی بڵێیت كاری حزبیی سروشتی و، له ره‌فتار و كاری رۆژانه‌یان جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی ناوچه‌كه و جیهاندا له رۆژئاواوه بگره تاوه‌كو رۆژ هه‌ڵات.
له رووی بابه‌تیه‌وه، مامه‌ڵه‌ی زۆرینه‌ی حزبه‌كان له‌گه‌ڵ واقعی كوردستاندا به پێی پێویستی تایبه‌تی حزبی خۆیان بووه نه‌ك هه‌ڵگری ئامانجێكی ستراتیجی و ریبازێكی دیاریكراوی رێنیشانده‌ر و ئاراسته‌كه‌ر ی حزب بوبن و به پێی پیویستیه‌كانی ئه‌و ئامانجانه هه‌نگاویان نابێت، كه‌ئه‌مه پێویست و سروشتیه له كاوباری حزبیدا.
چه‌قبه‌ستنی حزب و نه‌مانی جوڵه و بزاوت و ئه‌كتیف و لهخۆگرنهتنی ئامانجه گشتیه‌كانی خه‌ڵك و نه‌جوڵانه‌وه له مه‌یدانی پێكه‌وه به‌ستنی خود و خه‌ڵك، له ده‌رئه‌نجامی له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانیان و، مانه‌وه له بازنه‌یه‌كی بۆش و نه‌بونی هیچ پلانێكی سیاسی زانستیانه‌ی راست و دروست، له رووی خود گونجاندن له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای گۆرانكاریی پێویست له ره‌وتی ژیانی خه‌ڵك و، به پێی زه‌روره‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ سروشتی په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وتی ژیانی خه‌ڵك له‌سه‌رجه‌م بواره رۆشنبیری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، وای له وه‌زعی حزبه‌كانی كوردستان كردووه كه ئاش له دۆڵێك بێت و ئاشه‌وان له‌دۆڵێكی تر.
پرسیاره‌كه له‌وێدایه، بۆچی حزبه‌كان وایان لێهاتووه، له كاتێكدا له سه‌رده‌می شۆرش خه‌ڵك گیانی خۆی ده‌كرده قوربانی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.
ده‌لێین، وه‌زعی خودی حزبه‌كان له شێوه و ناوه‌رۆك و كاری حزبیدا له لایه‌ك و، رودانی گۆرانكاری له لایه‌ن خودی خه‌ڵكه‌كه‌وه پاش روخانی رژێمی تۆتالیتاری به‌غدا، یان پێشتر و له راپه‌رینه‌وه له لایه‌كی تره‌وه و، له به‌رامبه‌ردا نوقمبونی حزبه‌كان به كاری لاوه‌كی و له‌به‌رچاونه‌گرتنی پێویستیی گۆرانی رۆژانه‌ی خۆیان، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن كه تێی كه‌وتون.
ئاشكرابونی سه‌لبیاتی ئه‌م حزبانه به‌روانینی پێكهاته‌ی حزبه‌كان و به‌تایبه‌تی سهركردایهتیهكانیانهوه و نه‌مانی ئه‌و پیرۆزی و شكۆ و باڵاییه‌ی كه پێشتر له دڵی خه‌ڵكدا دروستیان كردبوو، له‌گه‌ڵ نه‌مانی دوژمن‌دا، ئه‌وه‌مان بۆ دره‌ده‌خه‌ن و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن له‌وه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و سیفه‌تانه به مانه‌وه‌ی دوژمن به‌سترابونه‌وه و، ناخی حزبه‌كان كه‌وته سه‌ر به‌ڕه‌كه و، زۆر شتی چاوه‌روان نه‌كرا و بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت. بۆیه ده‌كرێت له رووی زانستی سیاسیه‌وه بڵێین، واده‌ی ئیكسپایهربونی ئه‌مانه ته‌او بوه و، جگه له گۆرانكاری ریشه‌یی یان خۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه هیچ شتێك دادیان نادات، ئه‌گه‌ر له نێوخۆی خۆیاندا به ئیراده‌یه‌كی راست گۆرانكاریه‌كی پێوستی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن به راده‌و له شێوه‌ی دروستبونی حزبێكی نوێ بێت.
هاتنه ئارای ئیمتیازات و پاره‌و پۆڵ و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سه‌ركردایه‌تی و بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌و خێراییه‌ی، كه جارێك هیچ ئامانجێكی گشتیان نه‌پێكاوه، وا له هه‌ر چاودێرێكی وه‌زعی كوردستان و ره‌فتاری ئه‌م حزبانه ده‌كات، تا بێت ره‌شبین تر بێت و رۆژ له دوای رۆژ متمانه‌ی پێیان كه‌متر بێته‌وه و، تا دواجار وای لێدێت له حزبه كارتۆنیه‌كانی تری سه‌رده‌می دكتاتۆریه‌ت له‌رووی جه‌ماوه‌ری و ژماره‌ی لایه‌نگرانیانه‌وه، به زیاتر نه‌بینرێن.
بۆیه، ئه‌وه‌ی توانای چاكسازی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا نه‌بێت چۆن له ماڵی دراوسێ‌و جاده‌دا چاكسازی ده‌كات، ئه‌م حزبه كوردستانیانه گه‌یاندویانه‌ته راده‌یه‌ك كه له قورێكی خه‌ستدا چه‌قیون و وا پێویست ده‌كات:
- 1- چاكسازیه‌كی ریشه‌یی و گۆرانكاریه‌كی ره‌ها له ناخی خۆیاندا بكه‌ن و بگه‌رێنه‌وه بۆ وه‌زعی ئاسایی كاری حزبی و ده‌رچون له ره‌فتاری كۆمپانیا ئاسا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك حزب و سه‌رقاڵبو به كاروباری حزبیه‌وه ده‌ربكه‌ون و كاربكه‌ن.
- 2- گرنگیدان به كادره گه‌نجه‌كانیان كه به عه‌قڵیه‌تێكی تا راده‌یه‌ك جیاواز له‌مانه‌ی ئێستا ره‌فتار ده‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ری گۆرانكاری و ریفۆرم له نێوخۆیاندا، به‌ده‌ستی ئه‌مانه‌وه زیاتر چاوه‌روان ده‌كرێت.
- 3- خۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك له‌وی تر له سه‌رجه‌م رووه‌كانی؛ رێباز و فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ر و ئامانجه‌كانیان كه تا ئێستا كتومت وه‌ك یه‌كن و جیاوازیان ناكرێت.
- 4- خۆ دوور خستنه‌وه له كاری كۆمپانیایی و موركی كۆمپانیا له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه.
- 5- له‌سه‌ر رێره‌وی كلاسیكیانهی كۆنی به‌رده‌وام نه‌مێنن و حزب تا راده‌یه‌ك بگه‌رێننه‌وه بۆ ئامراز كه تا ئه‌مرۆ ته‌نها ئامانجه دوور له هه‌ر ئامانجێكی تری خه‌ڵكی كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
- 6- خۆدوورخستنه‌وه‌یان له به‌جێگه‌یاندنی كاری حكومه‌ت به‌ناوی حزبه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌وانه‌وه نیه.
بۆیه پاش گه‌یشتن به‌م حاڵه‌ته هه‌ر چه‌ند به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییش بێت، ئه‌وسا ده‌توانین بڵێین؛ حزبه كوردستانیه‌كان زه‌مینه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یان دروست كردوه كه متمانه‌ی خه‌ڵك ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ خۆیان و توانای چاكسازیان له نێوخۆی خۆیاندا هه‌یه. دواتریش ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی چاكسازی راسته‌قینه له خودی خۆیدا كردبێت، ده‌توانێت له كوردستانیش به گشتی بیكات، ئه‌گینا به‌م پێكهاتانه و به‌م سه‌ركردایه‌تی و به‌م رهفتارانهوه چاوه‌رێی هیچ چاكسازیه‌ك له تاكه حزبێكیان، نه له نێوخۆی خۆیان و نه‌ش له كوردستان ناكرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
