زۆر به كورتی و راشكاوی، وه‌ك له مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ واقیع و لایه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و زۆر به روونی دیاره، به پشتبه‌ستن به بوغرایی و پشتخانی فیكری بنه‌ماڵه‌یی و خێڵگه‌راییدا واخۆی نواندووه، هه‌میشه له سۆنگه‌ی به‌رزه‌فری و خۆبه دهسهڵاتزانی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌وه خۆی تمایش كردووه و راوبۆچونهكنای فه‌رز كردووه، به تایبه‌تی پاش كزبونی وه‌زعی یه‌كێتی و لاربونی باری سیاسی و پارسه‌نگی هێزی له‌گه‌ڵ پارتیدا. پارتی وا كاری كردووه كه هیچ به‌هایه‌كی بۆ سازان و پێكه‌وه‌ژیانی دانه‌ناوه، تا ئه‌و كاته‌ی زانیبێتی ده‌توانێت چه‌مكی یاسایه‌ك بگرێت و به‌ری نه‌دات وله‌و پێیه مه‌رجه‌كانی فه‌رز بكات. كه‌س هه‌یه له پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر و دهۆك و تا بۆی كرابێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پارتی نه‌ناسیبێت، كه چۆن لایه‌نه‌كانی تری پشتگوێخست. ئه‌مه‌یه ناخی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوبۆچون و تێروانینی بۆ سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كان به چاره‌نوسساز و ئاساییانه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تر یان ئه‌ڵته‌رناتیڤی تریان له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه، یان له نێو خۆی خۆیاندا ئه‌وه‌نده ناكۆك بوون سازشی گه‌وره‌یان بۆ پارتی كردووه و ئه‌ویش له دووره‌وه و به به‌رزكی بانانه‌وه له ساحه‌كه‌دا یاری به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی حزبی خۆی كردووه و ئامانجه ته‌سكه شه‌خسی و حزبیه‌كانی پێكاوه.
ئه‌مرۆ به نزیكبونه‌وه‌ی راوبۆچونی لایه‌نه‌كانی تر له زۆر مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسسازی هه‌نوكه‌یی، پارتی تا راده‌یه‌كی باش هه‌ست به لاتهركی ده‌كات و له‌وباره‌وه ده‌یه‌وێت تا بۆی بكرێت به چاوسوركردنه‌وه و فشار و پێداگرتن له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كانی تره‌وه، یان به‌كارهێنانی چه‌مكی سازش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ به‌رێ بكات و قۆناغه‌كه تێپه‌رێنێت. بۆیه تا بۆی كرابێت و ئه‌گه‌ر زانیبێتی زۆرینه زامن ناكات هه‌میشه به رێگه و به‌هانه‌ی سازانه‌وه خۆی به شێوه‌یه‌كی خۆویستانه و به كه‌مترین ته‌نازول ئامانجه‌كانی به‌دیهێناوه.
ئه‌مرۆش پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سیستمی سیاسی و ده‌ستوری كوردستان له ئارادایه و، پارتی باش ده‌زانێت كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه نیه، وا ورده ورده ده‌یه‌وێت به‌كات به‌سه‌ربردن تاوه‌كو ئێستا به به‌هانه‌ی هاتنی داعشه‌وه زۆر شتی بۆی چوه‌ته سه‌ر و ره‌وشه‌كه وا كه‌وتۆته‌وه كه به‌رده‌وام بێت له ته‌كتیكه‌كانی خۆی و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو خولی داهاتووی په‌رله‌مان ئه‌م قۆناغه بهرێبكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر به وردی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان یاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به جوانی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م جاره هه‌ر لایه‌نه و راو بۆچون و هه‌ڵوێستی حزبیی خۆی دوور له ته‌نگژه‌ی ناوخۆیی خۆییدا یاریه‌كه له‌گه‌ڵ پارتیدا به‌رێده‌كات و بواریان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ موناوهرهكانی پارتی، بۆیه جگه له ره‌ش و سپی هیچ ره‌نگێكی تر له چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له گرنكه‌كان له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندا نیه، یان سیستمی سه‌رۆكایه‌تی یان په‌رله‌مانی، یان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت یان له نێو په‌رله‌ماندا، یان به پێی یاسا ده‌رۆن و مه‌سعود بارزانی بۆی نیه خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه یان پێشیلكردنی یاسا و خۆی هه‌ڵده‌بژێریته‌وه، یان ده‌ستور به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مانه و به‌ند و ماده‌ی بنه‌ره‌تی چاره‌سه‌ركه‌ری سه‌رجه‌م پرسه سه‌ره‌كیه‌كان له خۆ ده‌گرێت یان رازیكردنی پارتی مه‌رجه‌كانی یان نه‌بونی ده‌ستور. واته له‌م ماوه كورته‌دا هه‌موو پرسه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی ئه‌م پێنج لایه‌نه و بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێستیان و راستگۆییان له گه‌ڵ خه‌ڵك و خۆیان و كوردستاندا.
تا ئێستا پارتی پێداگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت ده‌كات كه ته‌نها له به‌ره‌ژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیدایه و به‌س، وه‌ك تا بۆی بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م واقیعه یاسایی و سیاسیه‌ی ئێستا تێدایه به‌رده‌وام بێت و مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی پر ده‌سه‌ڵاتی بَی به‌رپرسیار بێت، سیستمێكی نه په‌رله‌مانی نه سه‌رۆكایه‌تی بێت، كوردستان به بێ ده‌ستور له قازانجی پارتی و ئامانجه ته‌سكه‌كانی بێت و هیچ پرسێكی چاره‌نوسساز یه‌كلایی نه‌بێته‌وه. بۆیه باش ده‌زانێت ئێستا زۆرینه‌ی لا نیه و به ته‌كتیك و به‌رێكردنی كات ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌برێت و ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كلایی پرسه‌كه پێویسته ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لایه‌نه‌كانی تر. ئه‌گینا پارتی گه‌ر زامنی زۆرینه‌ی كردبێت و بارودۆخه‌كه له‌قازانجی بێت رۆژێك په‌نای بۆ سازان نه‌بردووه، به‌ڵام ره‌وشی ئه‌مرۆی كوردستان له هه‌موو لایه‌كه‌وه پر به قازانجی پارتی نیه و وا فه‌رز ده‌كات ملكه‌چی زۆر شت بێت به مه‌رجێك یه‌كگرتویی لایه‌نه‌كانی تر له ئارادابێت، پێویسته ترس نه‌بێت له هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌كی پارتی چ سیاسی بێت یان عه‌سكه‌ری، به‌راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌خۆ.
