
هه‌ردوكیان له ساڵی 1979 ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، مه‌سعود به‌رزانی له كۆنگره بوو به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می پارتی و، صه‌دام حوسین یش بوو به سه‌رۆك كۆمار و كه‌سی یه‌كه‌می عیراق. به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیان ده‌یانه‌وێت پارتی به هه‌مان به‌هانه‌ی كه به‌عس وه‌ستایه‌وه، وا ئێستا خه‌ریكه جێگه‌ی ئه‌وی تر ده‌گرێته‌وه و ئه‌وساكه شه‌ری دژی دكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدای كرد و سه‌رو بنی زمانی دكتاتۆربون و زوڵم كردنی بوو له میله‌ت و كیمیاباران و ئه‌نفال و نه‌بونی ئازادی بوو، ئه‌مرۆ به‌رپرسانی پارتی وا خه‌ریكه كاك مه سعود له خشته به‌رن و هه‌مان ره‌فتاری مالكی و صه‌دامی پێ دووباره بكه‌نه‌وه. زۆر ره‌خنه‌یان له مالیكی گرت كه پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له سه‌ر كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گرت و ته‌نانه‌ت به هێڵی سوریان له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو رێگایه‌كیان گرته‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی دووباره خۆپاڵاوتنی بۆ ئه‌و پێگه‌یه. وتیان مانه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی بنیاتنانی بنه‌مای دیكتاتۆریه‌ت، سه‌ره‌رای رێگه‌پێدانی ده‌ستور به‌و كاره به‌ڵام ئه‌وان كه‌وتنه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆست و دوژمن بۆ نه‌هاویشتنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مالكی سه‌رنه‌كه‌وتنی و رازینه‌بونی لایه‌نه‌كان به‌و كاره.
ئه‌مرۆ پاش سی وشه‌ش ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی بارزانی بۆ پارتی وبیست و چوار ساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت جیهان چیمان پێ بڵێت له هه‌وڵدان و جه‌خت كردنی به‌رپرسانی پارتی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كاك مه‌سعود له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. صه‌دام بیست و چوار ساڵ كه‌سی یه‌كه‌می عیراق وحزبی به‌عس بوو، كاك مه‌سعود ئه‌وه سی و شه‌ش ساڵه هه‌ر كه‌سی یه‌كه‌می پارتیه.
له سایه‌ی حوكمی دكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدا جگه له وێرانی و شهر و به‌دبه‌ختی خه‌ڵكی عیراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، هیچ خێرێكیان نه‌بینی، له سایه‌ی حوكمی كاك مه‌سعود یشدا ئه‌گه‌ر راپه‌رینی خه‌ڵك و خۆبه‌ختكردنی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ست و بردی میله‌ت له فه‌راهه‌م كردنی نیمچه ئازادیه‌ك نه‌بێت چی بۆ گه‌لی كورد و دوارۆژی كراوه، ئه‌وه‌تا نه‌ك پێش ناكه‌وێت، وا رۆژ له دوای رۆژ پاشه‌كشه ده‌كات. بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌ڵێن (ئه‌گه‌ر هه‌وه‌سه دی به‌سه) . وا دوو ده‌یه و نیوی ره‌به‌قه ئه‌م كوردستانه به خۆی و حزبه‌كه‌یه‌وه به‌رێوه ده‌بات، ئه‌گه‌ر بارودۆخی تیرۆر له عیراق نه‌بوایه ئێستا ئێمه له خه‌ڵكی عیراق خراپتر ده‌بووین، هه‌رچه‌ند ئێستا وه‌زعی دارایی و ئابووری عێراق له هه‌رێمی كوردستان باشتره ئه‌گه‌ر راستگۆ بین له‌گه‌ڵ خۆماندا.
بۆیه ده‌بێت بڵێین، تا ئێستا بواری ئه‌وه ماوه‌ته‌وه، كاك مه‌سعود بیر له‌وه بكاته‌وه كه به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فه‌راهه‌م بێت مێژوویه‌ك بۆ خۆی تۆمار ده‌كات و له‌وه‌زیاتر خه‌ڵك له‌خۆی بێزار ناكات و به رێز و پێگه‌ی سیاسی و خه‌باتی خۆیه‌وه كوردستان ده‌داته ده‌ستی تازه‌گه‌ریه‌وه و خۆی ده‌كات به مرهجهعێكی باوه‌رپێكراو، ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی بمێنێته‌وه ئه‌وه كاری خه‌ڵك نیه و خۆی و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی بریار له‌وباره‌وه ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر تۆزێك بیر له چۆنێتی لادانی مالكی بكه‌ین ده‌بینین كه په‌ند وه‌رگرتن له‌و مسه‌له‌یه زۆر ره‌نگ سوریمان بۆ ده‌هێڵێته‌وه، چه‌ند هه‌وڵی خۆی دا و مكوربوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌ڵام هیچ شتێك دادی نه‌دا وا ئێستاش واقع ئه‌وه ده‌خوازێت كه گۆرانكاری له چونێتی به‌رێوه‌چونی هه‌رێمی كوردستان به شێواز و عه‌قڵیه‌تی نوێ بكرێت، ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود ره‌فتاره‌كانی ماندیلا بێنێتهپێش چاوی خۆی و به خۆی له له‌وتارێكی مێژوییدا بۆ خه‌ڵكی كوردستانی روون بكاته‌وه كه ئێمه له قۆناغی دیموكراسیدا ده‌ژین و پێویستمان به حوكمی داموده‌زگه‌یی هه‌یه و به هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌تای بنیاتنانی حوكمی ره‌شید دێنێته ئاراوه و ده‌توانین له سه‌رجه‌م دكتاتۆر و قۆرخارهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی جیابكه‌ینه‌وه. با له رۆژانی داهاتوو بیروبۆچون و ره‌فتار و دیدگای له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه ببینین و ئه‌وسا حوكم بده‌ین.