
كۆبونه‌وه و كرده‌وه نهێنیه‌كانی وڵاتانی توركیا و ئێران له‌مه‌ر پرسی كورد و چۆنێتی سیاسه‌تكردنی سه‌ركردایه‌تی بێ ئاگای كورد له‌م باره‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه پشتبه‌ستنی كورد به‌م دوو وڵاته له گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، خه‌یاڵ پڵاویه. سه‌رجه‌م راپۆرته نهێنیه دزه‌پێكراوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ئیران و توركیا به ئاگاداری و پشت به‌ستن به روسیا و ئه‌مریكا، لێكتێگه‌یشتنی باشیان هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی نێوخۆی عیراق و سوریای پاش شه‌ری داعش و رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و دابه‌شكردنی رۆڵی هه‌رلایه‌ك و، ته‌نانه‌ت له‌م كاته‌شدا بۆ چۆنێتی پشتگیریكردنی هێز و رێكخراوه هه‌مه‌جۆره‌كانی نێوخۆی سوریا وا رێكه‌وتون، كه هه‌ر كارێك بكرێت جێگه‌ی قبوڵه، ته‌نها خه‌تی سور نه‌هێشتنی هیچ بوارێكه بۆ یه‌كخستنی رۆڵ و پێداویستیه‌كانی كورد له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، ئه‌گه‌ر یارمه‌تی بنیاتنانی كیانێكی یه‌كگرتووی كوردی بدات، ئه‌ویش به كرداره‌كی خۆی له دابرانی نێوان كانتۆنه‌كان و نه‌هێشتنی بهیهكگهیشتنهوهیان و، ته‌نانه‌ت لێكتێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر روبه‌ری ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان له‌نێوخۆی سوریادا، رێككه‌وتون. به هه‌مان شێوه هه‌وڵدانی توركیا و مكوربونی له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شه‌نگاڵدا به لێكتێگیشتنی ئه‌مریكا و روسیاش یا نارازی نه‌بونیان له‌م باره‌وه، ئه‌وبۆچونه و راستی ناوه‌رۆكی ئه‌م راپۆرتانه ده‌سه‌لمێنێت. ئامانجی تایبه‌تی ئه‌م دوو دۆست و دوژمنه هاوكار وله هه‌مان كاتدا دژ به‌یه‌كه، ته‌نها نه‌هێشتنی بواره بۆ كورد، نه‌وه‌ك بگاته حاڵه‌تێك یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ گه‌یشتن به دوائامانجه ستراتیجیه‌كه‌ی.
رێكه‌وتنێك كه له ده‌رئه‌نجامی چه‌ندین جار سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران حسێن جابری ئه‌لئه‌نساری بۆ توركیا له مانگه‌كانی پێشوودا، به ئاشكرا و نهێنی و به ئاگاداری روسیا و ئه‌مریكاش هاتبێته‌ئاراوه، ته‌نها بۆ پێداگری هه‌ردوو لا له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتنی پته‌و له‌وباره ته‌سكه‌ی تایبه‌ت به كورده‌وه بووه. ته‌نانه‌ت رێككه‌وتون له‌سه‌ر هاتنه ژووره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا بۆ قوڵایی دوانزه كیلۆمه‌تری نێوخۆی سوریا، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی توركیا په‌یمانه‌كه‌ی شكادنووه و زۆرتر پێشره‌وی كردووه و ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێت شارۆچكه‌ی (باب) داگیربكات، كه ئه‌مه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنیان بووه و، ئه‌م شاره له به‌شی سوپای سوریایه، به‌ڵام توركیا به پێی بۆچون و ئامانجه قوڵه ستراتیجیه‌كه‌ی خۆی له موسڵه‌وه بۆ عه‌فرین كاری كردووه، ئه‌مه‌ش له‌لای ئێران و روسیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش جێگه‌ی قبوڵ نیه، هه‌ر چه‌ند لێره‌و له‌وێ باس له لێكتێگه‌یشتنی روسیا و توركیای دوور له ئه‌مریكا له‌وباره‌وه ده‌كرێت، بۆیه ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی توركیا له شارۆچكه‌ی (باب) توندبووه.
بۆیه، ئه‌وه‌ی له هاوكێشه عه‌سكه‌ری و سیاسیه‌كه ورد بێته‌وه، بۆی روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م وڵاتانه به تایبه‌تی ئێران و توركیا مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان له به‌شداریكردنیان له كه‌یسی سوریا، جگه له ئامانجی به‌شداری كردن له هاوكێشه ستراتیجیه‌كه‌ی ناوچه‌كه له‌مه‌ر ململانێی سونه و شیعه، پێش هه‌موو شتێكی تر، بۆ كاركردنه له رێگه برین له به‌رامبه‌ر كورد بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، ته‌نانه‌ت له كاتێكیشدا بێت كه ناكۆكیه‌كانیان له زۆر مه‌سه‌له‌ی تر له لوتهكهشدا بێت، كه‌چی بۆ به‌دبه‌ختی گه‌لی كوردستان، لایه‌نه‌كانی كوردستان دابه‌شبون به‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ردا و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه له دواجارد وه‌ك هێزی پاشكۆ، هه‌ریه‌كه و سه‌ر به جه‌مسه‌رێك بێت و له‌وێدا و له نێو كایه سیاسیه گه‌وره‌كانی پاش روخانی داعشدا توانه‌وه‌ی حه‌تمی خۆی ببینێت. له‌م نێوه‌نده‌دا به روونی ده‌بینرێت، كه كورد چۆن مێژوو دوباره ده‌كاته‌وه و خۆی ده‌كات به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌ویه تازه‌كان، به هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانی په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره ناوچه‌ییه‌دا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
