
هه‌ر كه‌سێك مه‌عریفه‌ی زیاد بوو ئازاری زیاتر ده‌بێت. به لایه‌كی تره‌وه، هۆشیاری هاوته‌ریبی بیركردنه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنی راسته‌قینه‌ی ژیانی مرۆڤه. واته به زانیاری زیاتر ئاڵۆزیی له بیركردنه‌وه فراوانتر و قوڵتر ده‌بێت و، پێشره‌وی و هه‌ڵكشانی توانای عه‌قڵیی نوخبه بۆ راكێشانی خه‌ڵك له پێناو به‌دیهێنانی ئامانج گه‌لێك له رێگه‌ی روونتر و راستره‌وه باڵاتر ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر له زه‌مانێكدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له روبه‌رێكی جوگرافی و له نێو پێكهاته‌یه‌كدا كه به‌رژه‌وه‌ندی ژیانیی هاوبه‌شی دوور له ئامانجی دورمه‌ودا كۆی كردبنه‌وه، ئه‌وا له قۆناغه‌كانی دواتری پێشكه‌وتنی ژیانی مرۆڤدا، گه‌یشتینه ئه‌و راده‌یه‌ی كه حزب دوور له هه‌ر ئینتمایه‌كی جوگرافی و خێڵه‌كی و عه‌شیره‌تی و خزمایه‌تی و ناسیاوی، كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكانێك بێت كه عه‌قڵیه‌تیان بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتوتر پهریبێتهوه و، په‌نایان بۆ بیر و فه‌لسفه و ئایدیۆلۆجیا بردبێت، ئه‌وا ئێمه‌ی گه‌لی كوردستانی ئه‌گه‌ر له رۆژگارێكی كورت مه‌ودادا رێكخستنێكی پێشكه‌وتنخوازمان هه‌بوبێت، له‌م كاته‌دا ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی باشور بێبه‌شین له‌و جۆره حزبه پێشكه‌وتنخوازانه.
له‌و روانگه‌وه ده‌توانم بڵێم، ئه‌گه‌ر حزب رێكخراوێكی مه‌ده‌نی هه‌ڵگری بیر‌و فكر‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئاراسته‌كراوی یه‌ك نه‌سه‌ق و هه‌ڵگری په‌یامی پیشكهوتنخوازی بێت، نه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نێو گردبونه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌شنی خێڵ و عه‌شیره‌ت و، كۆمه‌ڵیك ئه‌ڵقه‌ی هه‌مه‌ره‌نگی رۆشنبیری و سیاسی، به سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵكانێك كه ده‌توانن ئه‌و جه‌ماوه‌ره یان له قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو دا وه‌ك ژماره‌یه‌ك مونته‌می كۆ بكه‌نه‌وه و رابه‌رایه‌تیان بكه‌ن، یان وه‌زعی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری كوردستان ئیستغلال بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به ئه‌ندام و لایه‌نگر و كادرانی خۆیان له قه‌ڵه‌م بده‌ن، ئه‌گینا حزب وه‌ك رێكخراوێكی مه‌ده‌نی سیاسی خاوه‌ن بنه‌مایه‌كی فكری فه‌لسه‌فی و خاوه‌ن رێبازێك بن و به ریرهوێكی دیاریكراوی ئایدیۆلۆجیدا تێپه‌رن كه خه‌ڵك به باوه‌ربون به‌و بنه‌مایانه بچنه ریزیانهوه، له‌م كاته‌دا هیچ جۆره حزبێكی له‌م جۆره له كوردستاندا بونی نیه.
نه‌ك هه‌ر كلتوری كوردستان نه‌گه‌یشتۆته ئاستێك كه دوور له گردبونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، حزبێك دروست بێت وه‌ك رێكخراوێكی مه‌ده‌نی پێشكه‌وتنخواز بن و پێشه‌نگی قافڵه‌ی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان بن و، هاوكار له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نیه جۆراوجۆره‌كانی تری كوردستان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵكو نه‌بونی پره‌نسیپی زانستیانه و پێشكوتنخوازانه، هه‌میشه خۆی به‌سه‌ر حزبه‌كاندا سه‌پاندوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له به‌ناو حزبه‌كاندا له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری خودی و بابه‌تی، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع خۆیان له‌گه‌ڵ واقعی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گونجاندوه، ئه‌مانیش جگه له كۆكردنه‌وه‌ی عه‌شیره‌ت و خێڵ و بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك هاورێ و هاوته‌مه‌ن و براده‌ر هیچ سیفه‌تێكی حزبیان تێدا نابینرێت.
بۆیه، ئه‌گه‌ر به پێناسه راسته‌قینه‌كه‌ی حزب هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی حزبه‌كانی كوردستان بكه‌ین، ده‌بێت بڵێین: كوردستان خاڵیه له حزبی راسته‌قینه و پێویستمان به جۆره حزبێك هه‌یه له سه‌ر بنه‌مای راسته‌قینه‌ی حزب وه‌ك رێكخراوێكی مه‌ده‌نی پێشكه‌وتنخواز بنیات نرابێت. ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و ئیراده و هیمه‌تی نه‌وه‌ی نوێ و دوور له حه‌ره‌سه كۆنه‌كانی، ده‌وێت، كه دوور بن له نه‌خۆشیه‌كانی نه‌وه‌ی كۆن و نه‌هێڵن تێكه‌ڵیان بن. به ورده‌كاری و هیلاكبون و هاوكاری و عه‌قڵی مۆدێرن له دوارۆژێكی كورتدا ده‌توانن جێگه‌یان پێ له‌ق بكه‌ن و زاڵ‌بن و كوردستان بگه‌یه‌ننه قۆناغێكی نوێ.