
ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عیراق دیاریكراوه كه ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی عیراق ته‌شریفاتین و له سه‌ردان و یاده نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك سومبولێكی نیشتمانی داده‌نرێت و بۆ زیاتر شیكردنه‌وه‌ی راو بۆچونی ده‌وڵه‌ت له كۆر وكۆبونه‌وه یاده گرنگه‌كان به‌شداری ده‌كات و هه‌ڵوێستی عیراق رون ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی باسه، بۆی هه‌یه كه‌سێك به نوێنه‌ری خۆی بنێرێت یان به‌رپرسێكی تری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به‌شداربێت. به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك به‌شدار بێت نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بێت نه‌ك لایه‌ن و حزبێك، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرامان و له هه‌مان كاتدا سه‌رسورمانه كه فوئاد مه‌عسوم جگه له‌وه‌ی تا ئێستا سه‌ردانی هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه هیچ سه‌ردانێكی رۆژئاوای نه‌كردوه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری كه‌وتوه كه له سیاسه‌ته نێوخۆییهكانیشیدا له شتی بچوك خۆی ههڵقورتاندوه وه‌ك ته‌عین كردنی كه‌سه نزیكه‌كانی وه‌ك راوێژكار و داوای كه‌م كردنه‌وه‌ی چه‌ند دۆلارێك له نرخی بلیتی گواستنه‌وه‌ی فرۆكه بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی. . . هتد و هیچی تر، به‌مه‌ش هێز و هه‌ڵوێست وتوانا و بیركردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رخستوه و تا ئێستا نه‌ك جێی ده‌ستی له‌هیچ شوێنێكه‌وه دیار نیه به‌ڵكو له زۆر بواردا ته‌نانه‌ت كه پێویسته پرسی پێ بكرێت كه‌س ئاگای لێ نیه و لایشی لێناكه‌نه‌وه. بۆیه راسته خه‌ڵك پێداگری له‌وه ده‌كه‌ن كه شوێنی شیاو پێویستی به كه‌سی شیاو هه‌یه، ئه‌گینا له وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتت هه‌بێت به كه‌سی لاواز نا‌توانیت به‌كاری بهێنیت.
له‌م خوله‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان عه‌بادی به‌شداری كرد و به‌رێز مه‌عسوم له‌ماڵه‌وه دانیشتبو و نوتقی نه‌كرد و، عه‌بادیش وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێك له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ره‌فتاری كرد و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گوێمان بۆ وتاره‌كه ی به وردی شلكردبێت، كه‌س په‌ی به‌وه نه‌برد كه له عیراقدا كوردیش هه‌یه و ته‌نانه‌ت قورسترین ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی و عه‌سكه‌ری و سیاسی گرنگ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن، به‌ڵام بیركردنه‌وه ی عه‌بادی و تێروانین و سیاسه‌ته‌كانی روون بووه‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرا كه به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا پێزانینی خۆیان بۆ ئازایه‌تی و خۆراگری پێشمه‌رگه ده‌بری له‌جیاتی عه‌بادی و وه‌فده‌كه‌ی، به‌ڵام بینیمان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵی ته‌نها به باڵای حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ڵده‌دات و ته‌نانه‌ت وه‌زیرێكی كوردیشی له‌گه‌ڵدا بوو كه له یادێكی ئه‌و كۆبونه‌وانه و له په‌راوێزدا بواری بۆ ره‌خسا قسه بكات، ئه‌ویش به‌یه‌ك وشه ناوی پێشمه‌رگه‌ی نه‌هێنا ته‌نانه‌ت به ناراسته‌وخۆش ئاماژه‌ی بۆ رۆڵی پێشمه‌رگه نه‌كرد، وا دیاره وتاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عیراقه‌وه بۆ نوسرابێت.
بۆیه، له‌م باره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه، رۆژ نیه خوێنی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شهر دا نه‌رژێت، به‌ڵام لای كه‌س دیار نیه دوارۆژ و وه‌زعی كورد چی لێ دێت و ته‌نانه‌ت شكی گه‌وره له‌وه‌یه ئه‌م خوێنه به سیاسه‌ت و مامه‌ڵه هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به فیرۆ بچێت. هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێم تادێت بارودۆخی كورد له عیراق قورس‌تر ده‌بێت و رووه و ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر ده‌روات و كه‌س نازانێت پاشه‌رۆژی چۆن ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا كه ئه‌و هه‌موو به‌ناو به‌رپرسه له به‌غدا بن و ئه‌مه حاڵمان بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به ناوی نه‌هێشتنی موحاسهسهوه بێبه‌ش بكرێین چۆن حاڵێكمان ده‌بێت. بۆیه، گه‌لی كوردستان حه‌قی خۆیه‌تی له به‌رپرسانی به‌غدا بكۆڵێته‌وه و بزانێت بۆ پرسی كورد و دوارۆژی رۆڵه‌كانی چیان كردووه.
