
گه‌ل ده‌توانێت په‌یامی راسته‌قینه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌ر حزبێك له رێره‌وی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌ربچێت، ئه‌مه له وڵاتێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی دروستدا كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌بێت بۆ گه‌یاندنی هه‌ر په‌یامێكی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ناخی میله‌ت. هه‌ر میله‌ت ده‌توانێت له‌به‌رامبه‌ر دیاری وخه‌ڵات كردن له‌سه‌ر شكسته‌كان سزای هه‌موو لایه‌نه‌ێك بدات كه‌له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ركه‌وتو نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له كوردستانیشدا بینیمان كه چۆن خه‌ڵكی كوردستان سزای هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی دا و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گهراندیهوه بۆ حزبی سێیه‌م و دواتر دانی به‌هه‌ڵه‌كانی نا و ئێستا ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه رێره‌وی راسته‌قینه‌ی حزبایه‌تی و پشت به‌گه‌ل به‌ستن دوور له بۆغرایی و له خۆبایی، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت خۆی له زۆرێك ره‌فتاری نابه‌جێ و به‌رژه‌وه‌نخوازی ته‌سك قوتار نه‌كردووه.
دیاره به بونی حزبی ركابه‌ر و كه‌ش و هه‌وایه‌كی له‌باری ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستان، توانرا به هه‌ڵبژاردن په‌یامی دروست بگات به یه‌كێتی و تا راده‌یه‌ك ده‌رس و په‌ندی لێوه‌ربگرێت.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی وه‌زعی ئێستا و سیاسه‌ت و ره‌فتاری پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وسای یه‌كێتی و گۆرانكاریه‌كان و چۆنێتی گه‌یشتنی په‌یامی خه‌ڵك بكه‌ین، ده‌توانم بڵێم له بارودۆخی ئه‌مرۆ و سیاسه‌تی پارتی و چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ پرسه‌كان و ئاستی باوه‌ربونی به دیموكراسی و رای گه‌ل، له‌م كاته‌دا گه‌یاندن و تێگه‌یشتن له په‌یامی خه‌ڵك زۆر قورستره، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی له‌وانه:
- به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌نده سوره له‌سه‌ر هێنانی ده‌نگی زیاتر به‌هه‌ر نرخێك بێت به ساخته‌ی ئاشكراشهوه، ئه‌وه‌نده باوه‌ری به خودی هه‌ڵبژاردن نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بناغه‌دا حزبه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌یی ده‌روات و هیچ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له نێوخۆی خودی حزبه‌كه به‌دیناكرێت و، ئه‌مه‌ش له راییكردنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له هه‌رێم به روونی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
- پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی به حزبی قائید ده‌زانێت، بۆیه بروای به هاوبه‌شی نیه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا و ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت و بارودۆخ رێگه‌ی پێ بدات بۆ چه‌ندین ساڵ سیاسه‌تی نائاسایی فه‌رز ده‌كات و خۆی له سه‌رجه‌م ئه‌ركه دیموكراسی و یاساییه‌كان ده‌دزێته‌وه.
- بروای به ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات نیه، كه سهركیترین بنه‌مای دیموكراسیه له دونیادا (ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێـت كه لایه‌نه‌كانی تر له دیموكراسیدا عه‌یار بیست و چوار بن) .
- پارتی له هیچ كات و شوێنیكدا ره‌خنه‌ی له‌خۆی نه‌گرتووه و دانی به شكستی خۆی نه‌ناوه، له هیچ بوارێكدا و تا ئێستاش به‌م هه‌موو قه‌یران و شكستهێنانهی دهسهڵاتهكهشیهوه شانازی به وه‌زعی كوردستانه‌وه ده‌كات.
- به هه‌موو رێگه‌یه‌ك و هه‌ر جۆره ره‌فتارێك بێت، پارتی دیموكرات ناهێڵێت په‌یامی خه‌ڵك ده‌نگ و ره‌نگی هه‌بێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشت به ده‌سه‌ڵاتی نهێنی و زاڵبونی ده‌زگای پاراستن و كرده‌وه‌كانی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له كاره نێوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌شدا پشت به‌م ده‌زگایه و ترس و تۆقاندن ده‌به‌ستێت.
- ناهێڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌فافیه‌ت رۆڵی خۆی هه‌بێت و ده‌یه‌وێت حزبی موحافزكار و نهێنیپارێز و توند و نه‌بونی ئاشكراكاری زاڵ بێت و، له‌وێشدا ده‌بینین كه چۆن ئه‌م بۆچون و ره‌فتارانه زاڵه به‌سه‌ر حكومه‌تێكدا كه پارتی ده‌سه‌ڵاتی یهكلاییكرهوهی تێدا هه‌یه.
بۆیه، پارتی له زووه‌وه له په‌یامی خه‌ڵك تێگه‌یشتوه و ده‌زانێت كه پێگه و جه‌ماوه‌ری و خۆشه‌ویستی له ناوخهڵكدا له چ ئاستێكدایه و پێوه‌ر و داتای لهبهردهستدایهبهڵام كاری پێ ناكات، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك له پارتیه‌وه نزیك بێت چه‌ند له جه‌ماوه‌رێتی و لایه‌نگرانی كه‌م ده‌كاته‌وه. به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی بروای ته‌واوی به ترس و تۆقاندن و نه‌هێشتنی راده‌ربرینی راست و دروست و بوار نه‌دان به ره‌خنه و ده‌نگی نارازی ته‌نانه‌ت له نێو حزبه‌كه‌ی خۆیدا ده‌روات، چۆن رێگه به ره‌خنه و گه‌یشتنی په‌یامی راست ده‌دات، ئه‌وه‌ی شتێكی نه‌بێت چۆن ده‌توانێت بیبهخێت. بۆیه به‌كورتیه‌كه‌ی گه‌یشتنی په‌یامی راستی خه‌ڵك و ده‌رس وه‌رگرتن له راوبۆچون و ره‌خنه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر پشتی كیسه‌ڵ ده‌گاته پارتی. ده‌نگدانه‌كانی داهاتوش سه‌لمێنه‌ری ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام چاره‌سه‌ر چیه؟
