
دیاره هه‌موومان بیهێنینه‌وه یادی خۆمان له‌سه‌روبه‌ندی رێكه‌وتنه‌كان و پێش و پاش روخانی رژێمی به‌عس، كوردستان له چ حاڵه‌تێكدا بوو، هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی پاش شه‌ری نێوخۆ به ملهوری پارتی و هێوری و ته‌نازولی لایه‌نه‌كان به‌رێوه ده‌چوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كارته ئابووری و سیاسی و دیبلۆماسیه‌كان لای ئه‌و بوو. بۆیه ده‌كرێت له‌خۆبایی و ملنه‌دانی پارتی بۆ داواكاریه‌كانی خه‌لك له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد و به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه به‌رێز مام جه‌لال ته‌نازولی له‌راده‌به‌ده‌ری كرد بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و نه‌هیشتنی وه‌زعه ناله‌باره‌كه و جوڵاندنی پارتی بۆ ملدان بۆ داخوازیه‌كانی گه‌ل و نیشتمان. جا ئه‌و هه‌نگاوانه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بوبێت، بابه‌تی كه له قازانجی گشتی ده‌كه‌وته‌وه، یان دواتر تایبه‌تی له‌به‌ر برابه‌شی له دابه‌شكردنی پۆست و پله‌كانی كوردستان و به‌غدا بوبێت، ئه‌وه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنی له ره‌فتاره مێژووییه‌كانی پێشوتری هێنایه ئاراوه. له‌م باره‌وه پارتی زیاتر گرنگیی به كوردستانی دا و، له‌م رووه‌وه هیچ بوارێكی بۆ لایه‌نه‌كانی تری نه‌هێشته‌وه كه به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به فیعلی بكه‌ن و منه‌تیشی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ده‌كرد كه ئه‌و به‌شی شێری له‌به‌غدا به‌ركه‌وتوه و ئه‌ویش هه‌میشه به به‌شی خۆی له نێوخۆی كوردستان رازی ده‌بوو. بۆیه پارتی تا ده‌هات زاڵتر ده‌بوو به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حوكمداریی هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكیشه‌یه زیاتر درێژه‌ی بكێشایه ئه‌وا به ته‌واوی ده‌ستی لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی یه‌كێتی له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رده‌چوو.
دیاره ئه‌و ته‌نازول و كارئاسانی و خاترگرتنهی لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی بۆ پارتی، چه‌ند قازانجی بۆ كۆی گشتی وه‌زعه‌كه هه‌بوو به‌ڵام له دواتردا ئه‌ونده و زیاتریش زه‌ره‌ری له ماڵی كوردی دا و وه‌ك له ده‌رئه‌نجامدا بینیمان بارودۆخی كوردستان گهیشتهكوێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
- هه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه و براگه‌وره‌یی قبوڵكردنه‌ی پارتی بووه هۆی بوغرا بونی و ملنه‌دانی بۆ هیچ داواكاریه‌كی گه‌ل و نیشتمان و لایه‌نه‌كان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هیچ یاسا و رێسایه‌ك.
- خۆ قایمكردنی پارتی بۆ زاڵًبون له نێوخۆی كوردستان و به‌شداری كاریگه‌ری له به‌غدا و هێشتنه‌وه‌ی ته‌نها پله‌یه‌كی سیادی بۆ یه‌كێتی كه ئه‌ویش سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بوو، له‌وێشدا قازانجێكی گه‌وره‌ی كرد و، پله و پایه گرنگه‌كانی تریشی به منه‌ته‌وه وه‌رده‌گرت.
- مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا وه‌ك برا گه‌روه ده‌برده سه‌ر و، بێ ئه‌و هیچ هه‌نگاوێكی یه‌كێتی له نێوخۆی كوردستان مه‌یسه‌ر نه‌ده‌بوو.
- پاش دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به یه‌كجاری داشی پارتی زاڵ بوو، ئه‌و قۆناغه‌ی به ته‌واوی بۆ خۆی به‌كارهێنا و هه‌موو ئامانجه حزبی و نیازه شه‌خسیه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به مه‌منونی لایه‌نه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرا. له‌دواجاردا ویستی هه‌مان سیناریۆ و به‌ڵام به هاوبه‌شی گۆران دووباره بكاته‌وه و هه‌تا ماوه له‌و به‌ینه‌دا ته‌راتێن بكات و كه‌سیش نه‌توانێت توانا و قه‌باره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌رخات، به‌ڵام دواجار به‌ربه‌ستی بۆ هاته ئاراوه كه نه‌یتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا بكات و هه‌نگاوی نایاسایی گرته به‌ر.
- په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به تاكره‌وی له‌ده‌ستی پارتیدا مایه‌وه، هیچ كارێكی له‌مباره‌وه راده‌ستی حكومه‌ت نه‌كرد و ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌كانی تری له‌م باره‌وه له په‌رواێز هێشته‌وه و میحوربهندی زیاتری دروست كرد.
- سیاسه‌ت كردن به سۆز و عاتیفه وه‌ك هه‌ندێك كه‌س چ به مه‌رامی شه‌خسی و موزایه‌ده باسی ده‌كه‌ن یان بۆ مه‌به‌ستی حزبی، هیچ قازانجێك به‌گه‌ل ناگه‌یه‌نێت و، ئه‌گه‌ر هه‌نگاو و ته‌نازولی لایه‌نه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت قازنجێكی هه‌بوبێت له پێشودا، ئه‌وه زیانه‌كانی به زۆرتره‌وه له داهاتودا ده‌بینین. ئه‌وه‌ش پارتی پیشوتر و ئێستا و ئیستغلال كردنی ته‌نازولی هه‌مولایه‌ك و بوغرا بونی و زاڵبونی به‌سه‌ر هه‌مواندا كه بوه هۆی تاكره‌وی و لێدانی دیموكراسی و شه‌قدان له یاسا و ملهوری كردن. بۆیه، ئه‌گه‌ر له پێشترداحهدێكی سیاسی و یاسایی باش بۆ پارتی دانرابایه و مامه‌ڵه‌كان تاكره‌وی و شه‌خسی نه‌بونایه، ئێستا بۆی نه‌ده‌كرا پێشێلكاریه یاساییه گه‌وره‌كان بكات و خۆی به تاقانه حزب بزانێت كه كوردستان ببات به‌رێوه و بۆی بچێته‌سه‌ر، داواكاری هه‌ندێك رۆشنبیر و نوسه‌ری سه‌ربه‌خۆی له هه‌موو لایه‌كه‌وه، بۆ ته‌نازول كردنی زیاتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری زیاتر نه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه له‌مه‌ی ئه‌مرۆ باشتر نابینین و، بۆ دوارۆژ له‌م وه‌زعه خراپر ده‌بینین، بۆیه ده‌بێت له‌م بارودۆخه‌دا چاره‌سه‌ركان یاسایی بن و دوور له سۆزی كه‌سی و یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و خۆبردنه‌وه پێش له پارتی هه‌ندێك نوسه‌ری به ناو سه‌ر به‌خۆی چ له دووره وه یان نزیك، قسه بكه‌ن و، ده‌بێت دوارۆژمان له‌بیر بێت نه‌ك چاره‌سه‌ری كاتی و زه‌واجی سیغه ئاسا و بیر له منداڵ نه‌كرێته‌وه. پێویسته ته‌نازول له‌به‌رامبه‌ر تهنزولدا بێت و نه‌ك پارتی هه‌رچیه‌كی بوێت بیكات و ئه‌وانی تر به ته‌نها قۆناغه‌كه له‌به‌ر چاو بگرن و، حه‌قی گشتی خه‌ڵك بخۆن و ئامانجه گشتیه‌كانی دوارۆژ له‌به‌رچاو نه‌گرن.
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
