
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئه‌مرۆش بارودۆخی نوێ و هاوكێشه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه و تایبه‌تمه‌ندی كاته‌كه‌یان به جوانی و زانستیانه وه‌ك خۆی و پێویستیه‌كانی خۆیان و وڵاتانی په‌یوه‌ست به‌و هاوكێشانهش، نه‌خوێندۆته‌وه و، ته‌نها له بیرێكی ته‌سكی بچوكی ململانێی ناوخۆی خۆیانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ستراتیجیه‌تی سیاسه‌تی وڵاتان و به تایبه‌تی هه‌ردوو وڵاتی زلهێزی دونیا و تازهگهریهكانیان ده‌كه‌ن و، نازانن ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌ی له ره‌خساندنی زه‌مینه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی كورد هاتۆته ئاراوه چۆن قازانجی لێ بكه‌ن، به تایبه‌تی گه‌ر بزانن له تێكچرژانی پاش بهریهككتهوتنی سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان و ده‌ردانه‌كانی مامه‌ڵه تازه‌كه‌ی زلهێزاهكان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، كورد هیچ زه‌ره‌رێك ناكات و، بگره زۆر جار بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێبێت كورد بۆته فاكته‌ری هاوسه‌نگی كارلێكی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی زۆرینه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی جیهان و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له‌و بارانه‌دا زیاتر ده‌بینرێـت كه په‌یوه‌ستن به مامه‌ڵه‌كردنی وڵاتان له‌گه‌ڵ كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی ناوچه‌كه له لایه‌ك و له‌گه‌ڵ كوردیشدا له لایه‌كی تره‌وه، به‌تایبه‌تی گرنگی و پێگه‌ی كوردی رۆژئاوا و باكوور له ئاست هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه به‌گشتی، پله‌یه‌كی زێرینی هه‌یه.
چۆن؟
سه‌ره‌رای خاڵه ستراتیجیه زه‌قه جیاوازه‌كانیان، كه به ئاشكرا دیارن، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی سه‌رده‌می ئه‌م ناوچه‌یه، روسیا و ئه‌مریكا له زۆر بواردا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی و رێره‌وی پێداویستی ته‌كتیكی خۆیان وا به‌سه‌ریاندا فه‌رز ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی كاتییش بێت هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و ئه‌ركه گرنگه‌كانیان له‌م ناوچه‌یه به هاوبه‌شی و هاوكاری یه‌كتر رایی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر تێبینیمان كردبێت، ته‌نانه‌ت پابه‌ندبونی خۆیان به‌و ئه‌رك و ئیلتزاماتانه‌ی له‌سه‌ریانه له گه‌ڵ وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا سست بوونه‌ته‌وه و زۆرێك له لایه‌نه كاریگه‌ریه‌كانی پهیوهندیهكانیشیان فه‌رامۆش كردووه، ته‌نها له‌به‌ر گه‌یشتن به ئامانجێكی دوور مه‌ودای خۆیان. له‌م باره‌وه ئێوه سه‌یری مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا و سعودیه و توركیا بكه‌ن و، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌یری مامه‌ڵه‌ی روسیا و ئێران و سوریا بكه‌ن، كه چه‌ندین جار به پێی پێویستی هاوپهیمانێتیهكانیان كارناكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی كه له زه‌مانی شه‌ری ساردا له ئارادا بوو به‌رێوه‌ده‌چێت. بۆیه له تهكتیكدا كاری هاوبه‌شیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بێ گوێدانه ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمان و پاشكۆكانیان له‌م ناوچه‌یه‌دا.
له‌مه‌دا زۆر خه‌ڵك بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه دارشتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی و هاوكاری و په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتان، سه‌رده‌مێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و دووباره وڵاتان له‌سه‌ر رووبه‌رێكی نوێ به مه‌رج و پێویستی تازه‌وه بێنه مه‌یدانی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ یه‌كدا، ئه‌مه‌ش له چه‌ندین رووه هه‌ندێك فاكته‌ری سه‌ره‌كی رێكیده‌خات، كه پێویسته كورد له‌به‌رچاوی بگرێت:
* خۆ فه‌رزكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن ئه‌و دوو زلهێزه له باری ئابووری و زه‌روره‌تی ته‌نازولی سیاسی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته، به توندی خۆی سه‌پاندووه، ئه‌مه‌ش له پێناو مانه‌وه‌ی زاڵبونی خۆیان، كه روویه‌كی نوێ و كارێكی نوێ یه له مامه‌ڵه كردنی وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵ یه‌كتری و له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌شدا.
* پێویستیه‌كانی گۆرینی پلانه سیاسیه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه‌ی ئێمه و راماڵینی نه‌خشه ده‌ستكرده كۆنه‌كه‌ی ئێره‌ی خۆیان و و چه‌سپاندنی رووبه‌رێكی نوێ و گۆڕاو له ئاست پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه له لایه‌ك و، هاتنه پێشه‌وه‌ی كاراكته‌ری نوێی وه‌ك كورد له‌م قۆناغه‌دا و، ئه‌مازیغ و زۆرێك له نه‌ته‌وه و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ی تری وه‌ك ئازه‌ر و چه‌ركه‌س و دورز له قۆناغی دواتردا، له لایه‌كی تره‌وه.
بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژوودا كورد له یاری و ته‌كتیكه‌كانی روسیا و ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا ببێته یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی و جێ متمانه‌ی هه‌ردوو (جه‌مسه‌ره گه‌وره گۆڕاوه‌كه) له كاتێكی هه‌ستیاری وادا كه هه‌مووان چاوه‌روانی گۆرانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن. دیاره ئه‌مه له رووی بابه‌تیه‌وه قازانجێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی به پرسی كورد گیاندووه و، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تا راده‌یه‌ك به زه‌قی به لایه‌كدا نه‌شكێته‌وه، نه‌ك لهزۆرزانی كورد خۆی بێت و، ته‌نانه‌ت له رێره‌وی سیاسه‌تی دوو هێزه جیهانیه‌كه پێویست به‌وه ناكات كه تهوهربهندیهكه دابه‌شبونی كوردی به‌سه‌ردا فه‌رز بكرێت، به‌ڵام كورد به تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی باشوور به خۆی ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م هێلكه‌كانی بخاته سه‌به‌ته‌ی یه‌كێكیانه‌وه وه‌ك چۆن له كاری دابه‌شبونی میحوه‌ربه‌ندی ناوچه‌كه‌دا، هه‌ر لایه‌ك سه‌رجه‌م هێلكه‌كانی خۆی خستۆته سه‌به‌ته‌ی وڵاتێكی ناوچه‌كه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی تاكه باریكههێڵێكی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ خۆیان دانابێت (كه‌چی كورد تا ئێستا به پێوه‌ری زه‌مانی سارد واقعی نوێی سیاسه‌ت له‌م ناوچه‌دا ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتویی نزمیی بیری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و بێچاره‌یی میله‌ته‌كه‌مان ده‌رده‌خات، له‌وه‌ی كه توشی ئه‌م عه‌قڵ و فكر و بۆچونه ته‌سك بینانه بۆته‌وه و تا ئێستا ئه‌گه‌ری دووباره شكستهێنانی پرسه‌كه‌یان به زیندویی هێشتۆته‌وه) .
ئه‌و مامه‌ڵه به‌رچاوه‌ی له رووی ستراتیجیه‌وه له‌گه‌ل رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ده‌كرێت، هیچ ده‌ردانێكی زه‌ره‌رمه‌ندی بۆ كورد تێدا به‌دیناكرێت و، یان وردتر بڵێین له مه‌ودایه‌كی بینراودا ده‌ردانه زیانبه‌خشه‌كان به‌رچاو ناكه‌ون و، بۆماوه‌یه‌كی تر رۆڵی كورد له ئاست ئه‌و تازه‌گه‌ریانه‌ی له ستراتیج و ته‌كتیكی هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی جیهان و په‌یوه‌ندیه‌كانیان و روانینیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و، له كرۆكی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه بیخه‌نه بازاری كارلێكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه و به تایبه‌تی له‌م چه‌قی شڵه‌ژان و وروژاندنه‌ی كه وڵاتانی دهروهروبهری كوردستان به خۆیه‌وه ده‌یبینێت. له‌مه‌شدا وا پێشبینی ده‌كرێت پێگه‌ی كورد به جێگیری بمێنێته‌وه، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا خۆی سوره له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی هه‌له زێرینه‌كان و كاته‌كه به فیرۆ ده‌دات؛ یان له شوێنی خۆیدایه و چهفی به‌ستووه یان بی هیچ پێشكه‌وتنێكی ستراتیجی پێویست رێده‌كات، یان توشی شكست ده‌بێت، یان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قۆناغی پێشتر و قوربانیه‌كان به خهساردهدات، ئه‌گه‌ر هه‌ر وا به‌م شێوه‌یه سیاسه‌ت و ململانێ و كێبركێ بكات و له‌سه‌ر ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
