
به گاڵته‌جاریه‌وه پێی وت: خوا بتگرێت بۆچی به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه تهسكهكانت و، نزیكی و دووریت له پارتیه‌وه شت ده‌نوسیت و، ته‌نانه‌ت گوێ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حزبهكشت ناده‌یت؟ وتی: من له سه‌ركرده زل و زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌م كوردستانه و ته‌نانه‌ت عیراق و جیهانیش باشتر نیم و، كاكه‌برا منیش خۆمم خۆشده‌وێت. وتی: بۆ ده‌نوسیت، نا‌توانیت سیاسه‌ت بكه‌یت به بێ نوسین. وتی نوسیهنهكانیشم بۆ سیاسه‌ته، جا تۆ چۆن ده‌یخوێنیته‌وه ئه‌وه كه‌یفی خۆته برا. وتی: كاكه ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ ناوناوبانگی نوسه‌رانی راستگۆش تێكده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها وتی: تێگه‌یشتم له‌م دواییه كه یه‌كلایی بویته‌وه و زانیت ئه‌و پله‌یه‌ی مرخت لێ‌خۆش كردبوو و هه‌وڵت بۆ دا، وه‌ریناگریت، وا ئێستا به‌ر است و چه‌پدا خۆت لێداوه و ده‌نوسیت، چونكو دوباره گه‌رایته‌وه جێگه كۆنه‌كه‌ی خۆت و، بێ ئومید بویت له مانۆر و سیاسه‌ت و نزیكایه‌تی و خۆ بردنه پێشه‌وه‌ی فڵانه حزب و فیساره به‌رپرس و هه‌وڵی ئه‌ملا و ئه‌ولا بۆ پله و پایه. وتی كاكه نانی ئه‌م كاته له قورگی شێردایه و، منیش پلهیهكم بریوه و نامه‌وێت بكوژێمه‌وه، به راشكاوی، چونكه هه‌لی زیاترم پێ نه‌درا له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی خۆمه‌وه ئه‌گینا تموحی زیاترم هه‌بوو.
ئه‌مه گفتوگۆی نێوان دوو نوسه‌ری وڵاته‌كه‌م بوو. بی رتوش و ئه‌ملاو ئه‌ولا، ئه‌مه‌یه رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی مه‌بده‌ئی وڵاته‌كه‌م. ئه‌مه‌یه، سیاسه‌تی كادران و نوسه‌رانی حزب وه‌ك پێشه‌نگی رۆشنبیرانی كوردستان. چۆن باسی بنه‌ما پیرۆزه‌كانی حزب و كه‌سایه‌تی و پابه‌ندبون به قودسیه‌تی فكر و بیر‌و بۆچون و ئایدیۆلۆجیه‌ت گۆراوه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ وه‌زعی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبه‌كان و دوور و نزیكیان له یه‌كتر و لێكردنه‌وه‌ی له‌ته نانێك، بۆ تێركردنی به‌چكه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه حزبیه خۆ به نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داره‌كانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی خۆ بهكهڵه نوسه‌ر و ردایكاڵ و گۆرانخواز و رۆشنبیری پله یه‌ك بێت، ئه‌ی بۆ گله‌یی له نوسه‌رانی به‌رژوه‌ندخواز بكه‌ین كه دوور له هیچ به‌هایه‌ك ده‌ستیان داوه‌ته قه‌ڵه‌م و ته‌نها بۆ به‌رێوه‌بردنی باری قورسی ژیان كارده‌كه‌ن و به خۆیان له رۆژێكدا سه‌ت و هشتا پله ده‌گۆرێن. بۆ حه‌ق به سیاسه‌تمه‌داران نه‌ده‌ین هه‌زار و یه‌ك فرتوفێل بكه‌ن بۆ كورسیه‌كانیان و، دوا شت ئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌نه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ت بێت.
تۆ بڵێیت له بنه‌ره‌تدا، وه‌ك زۆرێك له نوسه‌ران ئیدعای ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت نوسین له پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خسیدا داهێنرابێت و بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاری ژیانی نوسه‌ران خۆیان بوبیت، نه‌ك بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان داهاتبێت، وه‌ك به‌هانه‌یه‌كیش ده‌ڵێن: نوسین له به‌رماڵی ده‌سه‌لاتدا داهێراوه و تا ئێستا ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی دسه‌ڵاتدارانی مێژوو نه‌بێت نهگواسرتاوهتهوه بۆ نه‌وه‌كان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت، ئه‌و هه‌موو راستیانه‌ی كه له ده‌ستی نوسه‌رانی مه‌بده‌ئی و حه‌قبێژ وه‌رگیراون و بۆمان گوازراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش ده‌یخوێنینه‌وه و پشت به زانیاریه‌كانیان ده‌به‌ستین چۆن هه‌ڵیان سه‌نگێنین. نوسه‌ری به‌ناو رۆشنبیری سیاسی ده‌بێت چۆن خۆی له نه‌رجسیه‌ت و خۆویستی بپارێزیت و نه‌بێته نوسه‌رێكی دكتاتۆر وه‌ك سیاسیه‌كان، ئه‌مه بۆ نوسه‌ران به‌جێده‌هێڵم و له‌وباره‌وه به خۆم هیچی لێ نازانم.
