
له‌په‌سا خه‌ڵك تا ئه‌م ئانوساتهش له شایلۆغان و خۆشی و شادی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شه‌رڤانانی رۆژئاوا‌و هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكوور دانهمركاونتهوه و به‌رده‌وامن، سه‌ره‌رای قهنهقینه و دژاریهتی و رێگری هه‌ندێك لایه‌نی ته‌نانه‌ت كوردی و كه‌ناڵی رووزه‌ردی سهربهدوژمنانی وه‌ك رووداوه‌كه‌ی لای خۆمان، چه‌رده‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس به بێ هیچ مروهتێك بۆ مشتێك عانه و به فرت‌و فێڵ و خۆ بهسهربهخۆزان ده‌یانه‌وێت مانگه‌شه‌و به بێژن بشارنه‌وه و میژوو چه‌واشه بكه‌ن و خۆیان له لایه‌ك پیاوچاك پیشان بده‌ن و له‌ولاشه‌وه قازاناجی شه‌خسی خۆیان بخه‌نه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گشتیه‌وه و، واده‌زانن ئه‌وانیش وه‌ك حزبه‌كانی كوردستان ده‌توانن خه‌ڵك بخهڵهتێننو جارجاریش وه‌ك تهنفیسێك بۆ كه‌ناڵه‌كه هه‌ندێك ره‌خنه‌ش ده‌گرن به‌ڵام ئامانجه‌كانی كه‌ناڵه‌كه و ئه‌وانیش زۆر ئاشكرایه، ئه‌گینا كه‌س بووه له كه‌ناڵێكی دوژمنی كوردی وه‌ك روروداوی سه‌ر به دوژمنی كورد به سه‌ربه‌خۆیی بمێنێته‌وه و چارلاكیهكانی له‌و جیگه‌یه به ناراسته‌وخۆش بێت له‌قازانجی دوژمنی كورد نه‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك به‌ناو رۆژنامه‌نوسی خۆیان به سهربهخۆزان یان ئه‌ملاوئه‌ولای په‌رش و بڵاو له كه‌ناڵی رووداو كۆبونه‌ته‌وه رۆژانه ژماره‌یان روو له زیادبونه و هه‌موو چالاكیهیكانیان له‌خزمه‌ت خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه و لایه‌نه‌كانی پشتپهرده و ئامانجه‌كانی ده‌خه‌نه گه‌ڕ و ئه‌گه‌ر به خۆیان بزانن یان نا ئه‌و شیرینی و كرێ خه‌یاڵیه‌ی وه‌ریده‌گرن به به‌لاش نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی ئه‌وانه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌ندێك به خۆ به سیاسه‌تمه‌دار و له نێو كایه‌ی راگه‌یاندن خۆیان به چاو‌دێر و شیكه‌ره‌وه‌ی وا ده‌بینن كه له به‌رنامه جۆراوجۆره‌كاندا به زه‌بری پاره راكێشراون و پاساو بۆ ئه‌و كرده‌وانه‌یان ده‌هێننه‌وه، شه‌رم له خۆیان و له واقعی سیاسی و رۆشنبیری و ئیعلامی ئه‌م هه‌رێمه ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی زۆر به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت جێگه‌ی خۆشحاڵیه، رۆژنامه‌نوسی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی وا هه‌یه ته‌نانه‌ت پێی شه‌رمه له رووداو بۆ راوهرگرتنیشی چركه‌یه‌ك ده‌ركه‌وێت و پرۆتستۆی ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه‌ی راگه‌یاندنی به‌ناو كوردیه‌ی كردووه نایه‌وێت به‌شداری ئه‌وانه بكات كه له ژێر كاریگه‌ری و خاوه‌ندارێتی وڵاتێكی دوژمن‌دا كاره‌كانی به‌رێوه‌ده‌بات و لایه‌نێكی حزبی ئه‌م كوردستانه‌ش پشتگیری ده‌كات و یارمه‌تی ده‌دات.
زۆرێك رۆژنامه‌نوس پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرێن یان ئه‌وه‌تا راستتر بڵێین پێش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه داوایان لێ كردبن به‌شداری به‌رنامه‌كانی بن، زۆر ره‌خنه و ته‌نانه‌ت جوێنیشیان پێ ده‌دا، به‌ڵام هه‌ریه‌كه و به‌ناوی به‌رنامه‌یه‌كه و به دوقۆڵی بێت یان سێ قۆڵی یان چوار قۆڵی هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندن و ئێستا به‌هانه بۆ به‌شداربونیان له‌و كه‌ناڵه رووزهرده ده‌هێننه‌وه و تا ئێستاش و پاش هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا هه‌ر به‌رده‌وامن و هه‌ر رۆژه و زیاتر بچوكیان ده‌كه‌نه‌وه و رووی راسته‌قینه و بیركردنه‌وه و بهرژهوهندخوازنهیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده ردهخهن و درۆ بێ لایهنینان به زه‌بری پاره ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆرێك له‌و سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نوس و خۆ به چاو‌دێر و ئیعلامیانه هیج پێویستیه‌كی ئه‌وتۆیان به پاره نیه به‌ڵام نه‌فسیه‌تیان له‌و رادهدایه كه كرنوش به‌رن بۆ هه‌موو ده‌ستێك. وا ئێستاش به جوانی بۆ چاودێران ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو مووی رومه‌تی ره‌شی رۆژنامه‌نوسه روودارهكانی رووداو رووتاونه‌ته‌وه و كۆسهئاسا ده‌رده‌كه‌ون و له‌په‌له‌قاژه‌ی خۆرزگاركردنن له‌م هه‌ڵوێستانه‌یان، به‌ڵام كه حه‌یا تكا گه‌رانه‌وه‌ی نیه. ئه‌وه‌ی ئاواتی رۆشنبیران بوو كه كۆمه‌ڵێك توانا و عه‌قڵی رۆژنامه‌نوسی و سیاسیی سه‌ربه‌خۆی كورد هه‌بوو هیوادار بوون رێزی خۆیان بگرتایه و له‌ریزی هاورێكانیان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ره‌ونه‌قی پاره و به‌رژه‌وه‌ندخوازی و تموحی شه‌خسی و حه‌زی ده‌ركه‌وتن به هه‌ر نرخێك بێت سه‌ری پێشۆر كردن و رۆژانه و هه‌فتانه رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و، مێژووش ره‌حم به‌كه‌س ناكات. له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی قوربانیان له‌م باره‌وه داوه و نه‌چونه‌ته ژێر ركێفی ئه‌و جۆره كهناڵاناوه و باجی سه‌ربه‌خۆبونی خۆیان ده‌ده‌ن، روو سپێتی و شانازیان بۆ ده‌مێنێته‌وه و، ئه‌وانه‌ش كه به‌رژه‌وه‌ندی مادی هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندن له‌م دونیایه‌دا و ا ده‌زانن ژیاون به‌ڵام له راستیدا له هه‌مو لایه‌كی رۆشنبیری و پێداویستیه ئه‌خلاقی و روحیهكانی ژیانه‌وه مردوون.
