
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریكا گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی نێوخۆیی و جیهانی بووه و جگه له دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری پاش ئۆباما هیچ رێگه چاره‌یه‌كی نیه. له میانی بابه‌تی نێوه‌ندیگیری نیوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌فدێكی ده‌ره‌كی به سه‌رۆكایه‌تی پۆتین سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی راو بۆچونی دیموكرات و كۆماریه‌كان بزانن و له‌یه‌كیان نزیكبكه‌نه‌وه و سازانێك له‌مه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه بكه‌ن و له‌و میانه‌شدا مه‌كسیك و كه‌نه‌دا و به‌رازیل به ده‌ستێوه‌ردان و كاری خێر له هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر گه‌وره‌دان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ خولێكی تر كاك ئۆباما بنوسێت به كورسی و جیگه‌كه‌ی خۆیه‌وه و تاوه‌كو بارودۆخی جیهانی و ناوچه‌یی و شه‌ری داعش و كێشه‌ی ئابوری و بێ كاره‌بایی و نه‌بونی موچه وپرسه هه‌مه‌جۆره‌كانی نێوخۆی ئه‌مریكا و جیهان ته‌واو ده‌بن و بوار ده‌ره‌خسێت سیاسه‌تمه‌دارانی خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان برێك له كاته‌كه‌یان ته‌رخان بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌لی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك دێته ئاراوه، بۆیه میله‌ت ده‌بێت سه‌بر بگرێت و، هیچ كێشه‌یه‌ك نیه ئه‌گه‌ر سێ مانگ جارێك مه‌عاشی خۆیان وه‌رگرن وچاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی كێشه‌كان بن. ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته كێشه‌كان درێژه‌ی كێشا ئه‌وه پێویسته بیرێك له درێژكردنه‌وه‌ی سێ خولی تری ئۆباما بكرێته‌وه تاوه‌كو بارودۆخه‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن و، زۆر پێویست نیه كه باس له دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات بكرێت و ئه‌وه‌ی فه‌رزه نه‌ك سونه‌ت كه خه‌ڵك به هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌وه ملی خۆی بۆ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی ئۆباما شۆر بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت كه ئه‌مریكا وه‌ك پارتی داوای سازان ده‌كات به‌ده‌ر له رێوشوێنه یاساییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌روان كراوه كه ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی و ئۆقره‌یی هه‌رێمی كرودستان بكاته‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تێپه‌رێندرێت، ئه‌وه كه‌ی مه‌نتیقه كه له وڵاتێكی زلهێزی دونیای وه‌ك ئه‌مریكا، به‌و هه‌موو توانا و مێژووه‌وه بۆ پرسێكی دیموكراسی له نیمچه هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستان په‌نا بۆ ئالیه‌تێكی رۆژهه‌ڵاتی سواو ببات، ئه‌مه جگه له چه‌واشه‌كاری وڵاتێكی سه‌رمایه‌داری به‌رژه‌وه‌ندخواز، هیچ ناگه‌یه‌نێت و هیچی تری لێ نابینرێت، به‌ڵام زۆر جار ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له‌زۆر پرس له جیهاندا ده‌بینین، ئه‌مه‌یه دوفاقیزمی سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری، كه هه‌ر كاتێك بزانن نادیموكراسی له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندا بێت له هه‌ر شوێنێكی دونیا نه‌ك خودی ولاته‌كه‌ی خۆیان، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و چش له میله‌ت و سیستم و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی ئه‌و جێگانه ده‌كه‌ن.
دیاره داواكاری ئه‌مریكا بۆ سازانی لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌مه‌ر پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه نیه كه خودی پارتی خه‌ریكه له خۆشیا گه‌شكه ده‌كات به‌و هه‌واڵه، به‌ڵكو به به‌هانه‌ی تێكنه‌چونی بارودۆخی نێوخۆی كوردستان و به‌رده‌وامی شه‌ری داعش و قه‌یرانه ئابوری و دارایی و سیاسیه‌كانی كوردستان به باشی ده‌زانێت باری سیاسی كوردستان به بنبه‌ست نه‌گات نه‌ك سازش له‌سه‌ر دیموكراسی و پرسی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بكرێت، بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌وه دڵنیا بن كه ئه‌گه‌ر كوردستان له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌مریكا بوایه هه‌رگیز هه‌ڵبژاردنی دوانه‌خست و سیستمه‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه به هه‌ڵپه‌سێردراوی نه‌ده‌هێشته‌وه و، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك داوای سازانی لێبكردایه به‌ره‌نگاری ده‌بووه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ته‌ماشای پرسه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین كه ئه‌مریكا له پانتاییه‌كی فراوانی ناوچه‌كه و له په‌نجه‌ره‌ی به‌رژوه‌ندیه گه‌وره‌كانی خۆی له‌م ناوچه‌یه‌وه، كورد وه‌ك ره‌قه‌مێكی بچوك له‌ئاست پرسه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه ده‌روانێت، ته‌ماشا بكه‌ین، ده‌بێت لایه‌نه‌كان له‌و باره‌وه وریا بن كه به ناكامڵبونی پرسێكی گرنگی وه‌ك قه‌یرانی سیستمی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له پرسێكی سیاسی ستراتیجی و یاسایی گرنگی له‌م شێوه‌یه هیچ وڵات و لایه‌نێك به‌قه‌د كوردستان زه‌ره‌ر له ده‌ردانه سه‌لبیه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه وه‌ك خۆی ناكات، بۆیه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه تایبه‌ته به خودی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان خۆیه‌وه نه‌ك هیچ لایه‌ن و كه‌س و دوڵه‌تێكی تر، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به خۆیان نه‌كه‌ونه ژێر ركێڤی هیچ لایه‌نه‌ێك ئه‌كه‌ر ئه‌مریكاش بێت و رێگه‌ی راست لای خۆمانه و ئه‌مریكا سه‌ره‌رای ئیدعای دیموكراسیه‌ت و ئاازادی به‌ڵام له ئاست به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ئه‌و چه‌مكانه به دروشم ده‌هێڵێته‌وه‌و، ئه‌مریكا هه‌ر ئه‌و وڵاته‌یه كه پشتی له‌كورد كرد و له‌م رۆژانه‌شدا دوباره‌ی كرده‌وه له باكوور و رۆژئاوا. بۆیه نابێت بۆ سه‌رجه‌م داواكانی به‌ڵی بفهرموین، ئه‌گه‌ر خۆمان خاوه‌ن ئیراده و ویست و ئامانجی خۆمان بین و به‌خۆمان چاره‌نوسی خۆمان دیاری بكه‌ین ئه‌وسا ئه‌و وڵاته زلهێزه زیاتر رێز له ئیراده‌ی ئێمه ده‌گرێت، نه‌ك هه‌رده‌م به تاڵ و شیرینی ئه‌و بڵێین خۆشمهزهیه و ته‌نها ئامینمان له‌سه‌ر بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.