
پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له زۆر لاوه قازانجێكی زۆری به‌خشیه لایه‌نه‌كان و، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی نێوخۆیی حزبی و یاسایی هه‌بوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م بابه‌ته بووه سه‌نگی محه‌كی سه‌ربه‌خۆیی راو بۆچون و هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان. له‌و ماوه‌یه‌ی پێشودا، ئه‌وه‌ی گوێبیستی راو بۆچونی كادرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوبێت چه‌ندین جیاوازی زۆر زه‌قی له قسه‌كانیان به‌دیده‌كرد، هه‌ندێكیان زۆر نزیك له هه‌ڵوێستی پارتیه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وت كه له كادرانی پارتی زیاتر به‌رگریان له راوبۆچونی پارتی ده‌كرد، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك نواندبێ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له پارتیه‌وه نزیك بن، به‌ڵكو له دژی راو هه‌ڵوێستی كوتله‌كه‌ی تردا بووه كه له پارتیه‌وه دووره، له‌م باره‌شه‌وه پارتی ئیستیغلالی ئه‌مه‌ی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندنی ره‌سمی خۆیه‌وه قسه‌ی ئه‌و كادرانه‌ی دوباره ده‌كرده‌وه و نان و پیازیشی پێوه ده‌خوارد، له‌به‌رامبه‌ردا كادرانی تر هه‌بون زۆر له دژی هه‌ڵوێستی پارتی و كه به نزیك له گۆران ده‌كه‌وته‌وه، راوبۆچونی خۆیان ده‌رده‌بری، ئه‌میش له‌به‌ر هه‌مان هۆكاری پێشوو به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، لایه‌نی سێیه‌م میانگرانه یان به پشت به‌ستن به یاسا و رێگه ئاساییه‌كان باسیان له‌م پرسه ده‌كرد و بۆچونی سه‌رجه‌م كوتله‌كانیان له‌به‌رچاو ده‌گرت. ئه‌م زۆری و بۆریه‌ی هه‌ڵوێست و راوبۆچونهی كوتله‌كانی یه‌كێتی، نیشانه‌ی په‌رشوبڵاوی و ناگونجانی ریزه‌كانیان ده‌رده‌خست و، وای له چاودێران كرد كه هه‌ڵوێستی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی یه‌كێتی له‌م پرسه‌دا به روونی نه‌خوێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی زیاتر له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گیرا، كه ته‌نانه‌ت وه‌فده‌كانی وتوێژی یه‌كێتی پێكهاته‌ی سه‌رجه‌م كوتلهكانیی تێدابێت و، ته‌نانه‌ت له وتوێژهكانیشیاندا، له كۆبونه‌وه چه‌ند قۆڵیه‌كان به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دزه‌یان كردووه، ناكۆكی ورد و درشتیشیان له بۆچون و هه‌ڵوێستدا له نێوان خۆیاندا هه‌بووه له‌مه‌ر ورده‌كاری و كۆی گشتی پرسه‌كه‌ش.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌وه‌ی زۆر دلخۆشی هه‌واداران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی كردووه كه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و گه‌نجانی خوێن گه‌رمی ئه‌و حزبه به یه‌كگرتوویی و یه‌ك بۆچونی و هاوهه‌ڵوێستی قسه‌و بۆچونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ده‌ربری و سوربون له‌سه‌ر به یاسایی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه و لانه‌دان له‌و رێره‌وه راسته‌ی كه خه‌ڵك پشتگیری ده‌كات له پێناو شتی لاوهكیدا، ئه‌مه‌ش وای فه‌رز كرد و ده‌خواست كه رێز‌و پێزانینی خه‌ڵك و زۆرێك له چاودێران و سیاسه‌تمه‌داران بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن ومێژووش بۆیان ده‌ینوسێت و، له‌مه‌شدا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌م ره‌فتاره سهركهوتوهیاندا ره‌سیدێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر باڵایان ده‌ستبكه‌وێت.
له‌م گونجاندن و هاوكاری و یه‌كگرتووییه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز، زۆرێك لهكادرانیانی دڵخۆش كردووه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له قاعیده‌ش به ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی گونجاوی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه‌یان داده‌نێن، كه چۆن له ره‌فتار و بۆچون و هه‌ڵوێسته سیاسی و یاساییه‌كان نه‌چونه ژێر ركێڤی هیچ كوتله‌یه‌كی ئه‌و حزبه و ته‌نها پشتیانبهست به یاسا و رێزگرتن له په‌رله‌مان و ئه‌ركه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانین بڵێین، به‌م كاره‌یان بۆ خۆیان سه‌لماندیان كه به توانان و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بۆچونی تایبه‌تیی خۆیانن و ده‌توانن كوتله هه‌مه‌لایه‌ن و زیانبه‌خشه‌كانی نێوخۆی یه‌كێتی تێپه‌رێنن و به به‌رده‌وامی له سه‌ر ئه‌م جۆره ره‌فتارو بۆچون و هه‌ڵوێستانه دوارۆژی حزبه‌كه‌یان زامن بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.