ئه‌مرۆ لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه‌و پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد. وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌نی ئه‌م كوردستانه كهحهقبێژانه قسه بكه‌م و به راست بڵێم راست و هه‌ڵه‌و چهوتهكانیش ده‌ربخه‌م،به‌ڵێ وه‌ك چاودێرێكی بێلایه‌ن، كه من رۆژێك له رۆژان له ریزی بزوتنه‌وه‌ی گۆران نه‌بوم و له داهاتوشدا ناشبم. بۆیه ئه‌م قسانه‌م له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی گۆران وه‌ك حه‌قێك پێویسته بوترێت و ئه‌گه‌ر پێشتر له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێكی گۆران‌دا باسی هه‌نگاوه نهرێنیهكانم كردبێت، ئه‌وا ئێستا پێویسته ئه‌م ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌ی به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیانه‌ی رێكخراوێك باس بكه‌م كه له خزمه‌ت گه‌لی كوردستاندا هاویشتۆتی به بێ هیچ مانۆر و ته‌كتیكێكی حزبیانه.
له پرۆژه‌كه‌ی گۆران كه به راست و ره‌وانی و زۆر به روونی و بێ ته‌مومژ، هیچ بوارێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه له هه‌ڵوێستی خۆی نه‌هێشتۆته‌وه له‌مه‌ر یاسای هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاشكرا رای خۆی ده‌ربریوه و پێداگیری له‌سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته تهشریفاتهكانی ده‌كات و، ئه‌مه‌ش ئامانج و مه‌به‌ستی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی له‌مه‌ر دوارۆژی هه‌رێم و پرسێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی چاره‌نوسسازی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بێ سازش و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر و هه‌وڵدان بۆ قازانجی حزبی له‌مه‌ر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌رده‌خات و، به پاككراوی پرۆژه‌یه‌كی گرنگی خستۆته به‌رده‌م په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گۆران ئه‌و گومانه‌شی له دڵی خه‌ڵك ره‌وانده‌وه كه ترسیان له سازش كردنی هه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتی له‌كاتی واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌ی به‌شداریكردنی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواوه. بۆیه، جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌مووان و به تایبه‌تی خه‌ڵكانی رۆشنبیر و بژارده‌ی بێلایه‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌م هه‌ڵوێسته بكه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی و مه‌رجه‌كانی بكه‌نه‌وه.
له پێناو به‌راوردكاری، چاوه‌رێی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی لایه‌نه‌كانم له‌مه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد و، له ناوهخنیاندا ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك به پێی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و له‌به‌رچاوگرتنی جه‌ماوه‌رێتی و هه‌ڵه‌كانی رابردووی خۆی دایرشتبێت و، ئه‌گه‌ر زۆرێك له‌و پرۆژانه له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ملاو ئه‌ولاوه جدیه‌تی له‌ده‌ست دابێت، ئه‌وا پرۆژه‌كه‌ی گۆران له‌سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی تر راشكاوانه تر و روونتر و یاساییتره و كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێكی ناوه‌كی یان ده‌ره‌كیی پێوه‌دیار نیه. بۆیه حه‌قه خه‌ڵك به‌گشتی له پرسێكی جارهنوسسازی ئاوها كه په‌یوه‌ندی به دوارۆژ كوردستان و نه‌وه‌ی دوارۆژه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك گیرۆده‌ی قهیرانهكانیشه له‌م كاته‌دا، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موان بزانین له روانگه‌ی گرنگێتی یاسا و نه‌بونی ئه‌م جۆره یاسا چارهنوسسازانهوه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵكی ئیستغلال كردووه و گه‌یاندۆته ئه‌م بارودۆخه بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێك چاودێری و سه‌رزه‌نشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، پێویسته هه‌ریه‌ك لای خۆیه‌وه را و هه‌ڵوێستی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌ربرێت و، رۆشنبیران و خه‌ڵكی خه‌مخۆری ئه‌م وڵاته‌ش پێویسته كه‌مپینێكی گه‌وره بۆ پاڵپشتی پرۆژه گونجاوه‌كانی جێگیركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌ند و برگه‌كانی ده‌ستور دروست بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت كه سیستمی په‌رله‌مانی جگه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته تهشریفاتهكانی هیچ رێگه‌یه‌ك و بۆچونێكی تر ناگرێته خۆی و ئه‌وه‌ی راو بۆچونی هه‌ندێك جیاوازی له‌مه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ی خستبێته روو ته‌نها له‌به‌ر گونجاندنی له‌گه‌ڵ بارودۆخی كوردستان و ئیجتهادی حزبی و له‌به‌ر خاتری پارتی و به‌رزانی نه‌بێت هیچی تر نیه، بۆیه پرۆژه‌كه‌ی گۆران به شێوه‌یه‌كی یاسایی پراوپر و وه‌ك خۆی ته‌عبیر له سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كات ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سیستمی سیاسی كوردستان په‌رله‌مانی بێت.