
دیاره ئه‌م واقعه‌ی كوردستان و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا، وا فه‌رز ده‌كات بیر له زۆر رێگه‌ی شیاو بكرێته‌وه، كه بێمنه‌تی ئه‌م حكومه‌ته و بێخهمێ له‌ئاست قه‌یرانه هه‌مه چه‌شنه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له گۆر بنێت. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌زعه‌كه ئاڵۆز بووه و هۆكاره‌كه‌شی جگه له شكستهێنانی حكومه‌ت له هیچی تری له هیچ كه‌س و لایه‌كه‌وه دیار نیه. سه‌روه‌ت و سامان زۆره، نه‌وت هاهنارده ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌س نازانێت پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت و، ده‌سه‌ڵاتیش بێ ئه‌وه‌ی نوقه‌ی لێوه‌بێت خۆی له باسكردنی ده‌بورێت و سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاشتی ههروامیش نه بایان دیوه نه باران. قه‌رزه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه و موچه‌ی خه‌ڵك نادرێت، پرۆژه‌كان وه‌ستاون و حكومه‌ت مایه‌پوچ ده‌رچووه، چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه ئابوریه مامه‌ڵه بكه‌یت.
باری سیاسی چه‌قی به‌ستووه، په‌یوه‌ندیه نێوخۆییه‌كان له پله‌ی سفردایه و یه‌كبونی ئیراده‌ی خه‌ڵك و حزبه‌كان له هیچ شوێنێكه‌وه دیار نیه. دوو جه‌مسه‌ری باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمدا كێشاوه، پاشكۆیه‌تی بۆ وڵاتانی دراوسێ گه‌یشتۆته لوتكه و، وڵاتان وه‌ك والیهكی زه‌مانی عوسمانی و سه‌فه‌وی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، تۆش بێ هیچ مه‌رجێك ملكه‌چی هه‌موو فهرمانێكیانیت. چۆن وه‌زعه سیاسیه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت.
باری كۆمه‌لایه‌تی له ژێر كاریگه‌ری قه‌یرانه ئابوری و سیاسیه‌كه ده‌ناڵێنێت و رۆژانه هه‌زاره‌ها كێشه و گیروگرفت توشی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌بێت و، په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆژ له‌دوای ئاڵۆزتر ده‌بن و باری نائاسیی باڵی به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكدا كێشاوه. چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
باری سایكۆلۆجی خه‌ڵك له دارمانێكی سه‌یردایه، رۆژانه گوێبیستی خۆكوشتن و تێكچونی بیركردنه‌وه و باری سایكۆلۆجی خه‌ڵك ده‌بیت و خه‌مۆكی باڵی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكدا به تایبه‌تی گهنجانداا كێشاوه و هیچ چاره‌سه‌رێكی گشتیت نیه، چی بكه‌یت.
له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی پاشكۆی ده‌سترۆیشتوان و بنه‌ماڵه و ئه‌ڵقه‌ی ته‌سك و ئه‌ڵقه له‌گوێ كانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵ و شكستخواردوهكانن، له ژیانێكی ئاسایی‌دا ده‌ژین. چینه‌كان دابه‌شبون به سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ سنوری كه‌م و هه ژارێكی زۆردا و، تا دێت بۆشایی نێوان ئه‌و دوو چینه زیاتر ده‌بێت و، وایلێهاتووه خه‌ڵك بیر له زۆر شتی تر بكاته‌وه كه رێگه‌ی رزگاری بگرێته به‌ر و دهگاكان قوتاربون بكاته‌وه.
له وه‌زعێكی ئاوهادا و له بارێكدا، كه ده‌سه‌ڵات باوه‌ری به یاسا نه‌بێت و به زۆرداری خۆی به سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندبێت تا حه‌دی دیكتاتۆریه‌ت و، به گرتن و كوشتن و چاوسوركردنه‌وه و، ته‌رهیب و ته‌رغیب خه‌ڵكی تۆقاندبێت و، زۆریشی لهخشتهبردیبێت. هیچ گوێ به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نه‌دات و ته‌نها به هێز مانه‌وه‌ی خۆی پاراستبێت و، رێگه‌ی ناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نیت لێ گرتبێت و، خه‌ڵكی له خۆپیشاندان و مانگرتن بی هوده كردبێت، دوا چاره‌سه‌ر چیه؟
له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه، بیرمه‌ندان و چاودێران و خه‌ڵكی دڵسۆزی ئه‌م وڵاته گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ره‌ی، كه كاتی شۆرشی چه‌كداری هاتووه، نه‌ك سوپایه‌كی مشه‌خۆر كه هه‌ندێك كه‌س داوای ده‌كه‌ن، له‌م كاته‌دا وا پێویست ده‌كات كه شانه‌ی سه‌ره‌تایی چه‌كداری دروست بێت و، هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ڵكاران و بنه‌ماڵه و ئه‌ڵقه حزبیه بهرژهوهندخوازهكهی ده‌سه‌ڵات بكرێته ئامانج و به‌ردی بناغه‌ی شۆرشێكی چه‌كداریی سه‌رده‌م ده‌ست پێبكات، زه‌مینه‌ش له‌باره بۆ ئه‌و جۆره ئامرازه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی گشتی هاوڵاتیان و رزگار كردنی وڵات له دكتاتۆر و مشه‌خۆران. چاورهێ بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
