هه‌ر ماوه‌یه‌ك نابات و بارزانی به شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌چێته‌وه و باس له ریفراندۆم ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی: هه‌موو شتێك له كوردستان وه‌ك ماستی مه‌یو بێت و، جگه له هه‌نگاوی خێرا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی له هیچ شتێكمان كه‌م نه‌بێت و، سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی بریاردانی مافی چاره‌نوس مه‌یسه‌ر كرابێت و، زه‌مینه‌ی پته‌ویی بۆ ره‌خسابێت و بناغه‌یه‌كی وای بۆ دانرابێت كه به‌هه‌زار پیلانگێر نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن و، ته‌نها كاره گرنگ و ئامانجه چارهنوسسازهكه له‌سه‌ر ریفراندۆمه‌كه وه‌ستابێت. زۆرێكیش خۆشباوه‌رن به‌مه و، ئه‌وه‌ی راوبۆچونێكی زانستیانه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به دژه ده‌وڵه‌تی كوردی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، جا چ له‌به‌ر حزبایه‌تی بێت و كوێرانه قسه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه بخوێننه‌وه یان له كاڵفامیهوه بێت له سیاسه‌ت و نه‌زانینی پێداویستیه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ولاتێكی وه‌ك كوردستان، به‌م ئاڵۆزیه‌وه كه له هیچ شوێنێكی تردا نیه.
ده‌شێت هۆكاری ئه‌م بۆچون یان هه‌ڵچونه‌ی بارزانی هه‌ر ماوه‌یه‌ك و له پرێكدا بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار بگه‌رێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌زعی ناوخۆیی كوردستان بخوێنێته‌وه و پێشهاته‌كان له‌به‌رچاو بگرێت پاڵنه‌ری پشت په‌رده‌ی ئه‌م بۆچونه‌ی بارزانی له‌م كاره‌یدا ده‌زانێت.
جارێك با ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاو كه هیچ كاتێك هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌د ئه‌مرۆ له قه‌یرانێكی قوڵی ئابووری ئاوها و بێ ئاسۆی چاره‌سه‌ر خۆی نه‌بینیوه و، به تۆزێك تێرامان: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌ند شكستیخواردووه و، هیچ ئه‌گه‌رێكی چاره‌سه‌ریی بۆ قه‌یرانه‌كانی و نزیكبونه‌وه‌ی له خنكان، له مه‌ودایه‌كی نزیكدا نیه، بۆیه واده‌زانێت كه ئاسانترین رێگه بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به شتێكه‌وه هه‌رچه‌ند كاتییش بێت، بۆ به‌رێكردنی رۆژ، كه به‌قازانجی خۆی ده‌كه‌وێته‌وه، به‌لارێدابردنی خه‌ڵك به چه‌واشه‌كاری ریفراندۆمه‌وه به‌ئاسانترین رێگه داده‌نێت.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیری لێده‌كرده‌وه كه مێژوویه‌ك بۆ خۆی بنوسێته‌وه، به‌ڵام به‌م وه‌زعه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تیه‌ی ئێستای بێ ئومێدی كرد، نیازی وایه به سه‌ركێشیه‌ك تێیپه‌رێنێت و بێ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی زانستی دیاری بكات، ده‌یه‌وێت هه‌نگاوێكی له‌م باره بنێت و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و حزبی مسۆگه‌ر بكات. بۆیه ده‌یه‌وێت به‌م بۆچونه‌ی به به‌ردێك له كۆمه‌ڵێك چۆله‌كه بدات: خۆی رزگار بكات و شكسته‌كه‌ی له‌بیر خه‌ڵك بباته‌وه، مهجدێك بۆ خۆی و حزبه‌كه‌ی تۆمار بكات هه‌رچه‌ند ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی روون نه‌بێت و، به ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌وباره‌وه نیه، ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك خه‌فه بكات به‌م هه‌نگاوه عاتفیه و، خۆی له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات كه تا بیناقاقای گرتۆته‌وه. ئه‌گینا تۆ له‌م وه‌زعه ناله‌باره‌دا بیت و گه‌له‌كه‌ت له ناخۆشترین بارودۆخدا بێت و هیچ بنه‌مایه‌ك نه‌بێت و زه‌مینه سازیهكت نه‌كردبێت و تا ئێستا له هه‌موو بوارێكدا پشت به ده‌ره‌وه ببه‌ستێت و، پشتگیری هیچ وڵاتێكت مسۆگه‌ر نه‌كردبێت، به‌ڵكو زۆرێك له ولاتان به ئاشكرا ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌و باره‌وه دهربرن، وا بێت تۆ له كوێیت و ریفراندۆم بۆ راوه‌رگرتنی گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆی له‌كوێ یه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بارودۆخ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گونجاو بوو، كێ هه‌یه نه‌زانێت خه‌ڵك هه‌موو سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت، كه له یه‌ك مانگدا ده‌توانرێت ئه‌و كاره بكرێت.
ئه‌وه‌ی گومانی لێده‌كرێت: به‌م كاره و له‌م كاته‌دا كه خه‌ڵك توره‌یه، بریاری له‌م شێوه‌یه ناواقعیه بۆ ئه‌وه‌ی بێت و، وا پیشانی بدات كه خه‌ڵك به‌خۆی سه‌ربه‌خۆیی ناوێت و، ئه‌و هاواره‌ی له پێناو شتی لاوه‌كی به‌ناوی سه‌ربه‌خۆییه‌وه به خه‌ڵكیان ده‌فرۆشته‌وه، ئه‌مرۆ به كرده‌وه‌یه‌ك خه‌ڵك له رازینه‌بون له‌وباره‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ن و به‌رپرسیارێتی شكستی گه‌وره له ملی خۆیان به‌دوور خه‌ن و بیخه‌ینه سه‌ر خه‌ڵك به گشتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
