
پارێزگاری سلێمانی برینداره‌كانی ته‌قه‌كردن له بنكه‌ی بانگشه‌ی یه‌كێتی نێشتیمانی كوردستان له سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌و كرده‌وه‌یه كارێكی درندانه‌و نامرۆڤانه و به ئه‌نقه‌ست بووه‌و ئه‌نجامده‌رانی له ده‌ستی دادپه‌روه‌ری و یاسا رزگاریان نابێت
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و دكتۆر میران محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی سه‌ردانی برینداره‌كانی رووداوی ته‌قه‌كردن له بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له گه‌ڕه‌كی حاجیاوای سلێمانی كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا پارێزگار وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌و رووداوه دڵته‌زێنه هیوای چاك بوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست و ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره ئاشكرا ده‌كرێن و باجی تاوانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك ئاماده‌ی ده‌ربِڕی بۆ هاوكاریكردنی برینداره‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان
پاشان پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی پرسه‌ی شه‌هید "رێژه‌ن زاهیر" ی كرد كه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه گیانی له ده‌ست دا، پارێزگار پرسه‌و هاوخه‌می خۆی گه‌یانده كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیده و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد
پارێزگار وتیشی: ئه‌و رووداوه كارێكی درندانه‌و نامرۆڤانه و به ئه‌نقه‌ست بووه و ئه‌نجامده‌رانی هیچ هه‌ستێكی ئینسانیان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕمه‌كی ته‌قه‌یان به‌ناودا كردوون.
پارێزگار ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه له ده‌ستی دادپه‌روه‌ری و یاسا رزگاریان نابێت.
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقای سلێمانیش ته‌ئكیدی كرده‌وه قوربانیانی ئه‌و رووداوه هه‌ر یه‌كه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كن و هێشتا لێكوڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه به‌رده‌وامه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌و رووداوه په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بێت وه‌ك هه‌ندێك میدیا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
بریندارانی رووداوه‌كه‌و كه‌سوكاری قوربانیاكانیش ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، نازانن كێ ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
