لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی له پێناوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سلێمانی و به‌رێوه‌چوونی بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، ئاگاداری سه‌رجه‌م بانگه‌شه‌كه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و هاووڵاتیان ده‌كات، پاڵپشت به رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر كه‌سێك له‌كات و شوێنه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا چه‌ك هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی هه‌بێت یان نا، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و خۆشی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. بۆیه داوا له هه‌وادارانی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین بإ هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ لایه‌نه‌كانیان.
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی ده‌گرێته به‌ر دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی رێنمایه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و یاسا پێشێل ده‌كه‌ن. داواش له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات، هانی لایه‌نگرانیان بده‌ن زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، بۆ پاراستنی ئارامی شاری سلێمانی و رێزگرتن له مافی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان.
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
