بەمەبەستى پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاکانی وڵاتى بۆسنا لە بواری پرۆژەکانی کارەبا، ئەندازیار یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری کارەبا ئەمڕۆ 29/10/2013 لە نوسینگەى تایبەتى خۆی بەئامادەبوونى راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت پێشوازی لە ( ئێرداڵ ترهۆلج ) وەزیری وزە و کانزاکان و پیشەسازی بۆسنە و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا وەزیری وزەى بۆسنا خۆشحاڵی خۆی بەم پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان لەسەرجەم سێکتەرەکان بەتایبەت لە سێکتەری کارەبا دەربڕی و هیوای بەشداری زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لەپرۆژەکانی کارەبا کرد بە ئامانجی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی و وەزارەتی کارەبا. لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری کارەبا ئەم هەنگاوەی وەزیری وزەی بۆسنای بەرز نرخاند بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە کارەبا لە وڵاتی بۆسنا بەمەبەستی زیاتر بەشداریکردنیان لە پرۆژەکانی کارەبا، هاوکاتیش ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هاوکاری کردنی زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتی بۆسنا.
هەر هەمان رۆژ یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری کارەبا پێشوازی لە ( ئەناتۆڵیا مارێنتس) باڵیۆزی وڵاتی ئۆکرانیا لە عێراق کرد، لەسەرەتای دیدارەکەدا کونسوڵی وڵاتی ئۆکرانیا خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە لەگەڵ وەزیری کارەبا دەربڕی و رایگەیاند ئامانجیان لەم سەردانەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانە بەتایبەت کۆمپانیاکانی بواری کارەبا بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە سەرجەم سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن.
وەزیری کارەبا داوای لەشاندی میوان کرد کە بتوانن هانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان بدەن تاوەکو بەهاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری وڵاتانی تر بەشداری لەپرۆژەو وەبەرهێنانەکانی بواری کارەبا لەهەرێمی کوردستاندا بکەن . لەتەوەرێکی دانیشتنەکەدا وەزیری کارەبا باسی لەو پێشکەوتنانە کرد کە وەزارەتی کارەبا بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران ناوێتی بۆ پەرەپێدانی سێکتەرەکانی کارەبا.
-----------------------------
وهزارهتی كارهبا
راگهیاندن
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
