بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق و گەڕانەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتیانی سەرجەم ناوچەکانی باکوری عێراق و پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەشاری بەغدا، کە بەهۆی گرفتی کوژانەوەی گشتی لەسیستەمی کارەبا دووچاری بوون، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتی چارەسەرکردنی گرفتەکەی کرد و بڕیاری دا لە کارەبای نیشتمانی کوردستانەوە ڤۆڵتییە بە کۆنترۆڵی باکوری عێراق لە تازە بدرێت و بەخێرایی هاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکەیان بکرێت ؛ ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەکاتژمێر 9:14 هێڵی کارەبای 400 کەیڤی نێوان موسەیەب و باشوری بەغدا کەوت و بووە هۆی کوژانەوەی گشتی لەسیستەمی کارەبای ناوچەی باکوری عێراق، بەرادەیەک کوژانەوەکە کاریگەریی کردە سەر کوژانەوەی گشتی لەسیستەمی کارەبای هەریەک لەپارێزگاکانی (موسڵ و تکریت و ئەنبارو کەرکوک)و باشوری شاری بەغدا .
وەزارەتی کارەبای لەچوار ساڵی رابردوودا توانیوێتی ڕێگا لەکەوتنەوەی گرفتی کوژانەوەی گشتی بگرێت و چارەسەری خێرای سەرجەم ئەو پچڕانانەی کارەبای نیشتمانیش بکات کە بەهۆی گرفتی تەکنیکیەوە هەندێک جار روویانداوە .
وهزارهتی كارهبا
راگهیاندن
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
