
پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو مه‌رجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری له كوردستاندا ئاماده‌ییان هه‌یه، ته‌نیا له‌رووی پسپۆریه‌وه كه‌موكورتی هه‌یه و له‌و رووه‌شه‌وه هاوكاری وڵاتانی پێشكه‌وتووی بواری گه‌شتیاری به گرنگ وه‌سف ده‌كات، وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیاش چه‌ندین پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 28ی ئه‌یلول به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا،
له‌دیدارێكدا كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاماده‌ی بوو، پارێزگاری سلێمانی و وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
پارێزگاری سلێمانی له‌و رووه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا خسته‌روو
پارێزگار وتی: له‌رووی تۆبۆگرافی و كلتور و ئابوری و ئه‌منیه‌وه پارێزگای سلێمانی گونجاوترین شوێنه بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتوگوزاردا، و هه‌موو پێدراو هۆكاره‌كانی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری ئاماده‌ییان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا له‌رووی پسپۆڕی شاره‌زاییه‌وه كه‌موكوڕیمان هه‌یه و له‌و رووه‌وه پێویستمان به كۆمپانیا‌و پسپۆڕی رۆمانیا هه‌یه بۆ دروستكردنی پیشه‌سازی گه‌شتیاری.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی له‌رووی باری ئابوورییه‌وه بارودۆخیان باشتره‌و خه‌ڵك ئاره‌زووی له گه‌شت هه‌یه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و داوای كرد رۆمانیا ئاسانكاری بكات بۆ گه‌شتیارانی هه‌رێم له رووی پێدانی ڤیزا و ئاماده‌كردنی گه‌شتی راسته‌خۆی فرۆكه‌وانی له‌نێوان سلێمانی و رۆمانیادا.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا ئاشكرای كرد له‌پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدایه له كوردستانه‌وه‌پلانی درێژخایه‌نی ناساندنی گه‌شتیاری وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵات ده‌ست پێ بكات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌ر له‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌و سلێمانی شارێكی جیاوازه له شاره‌كانی تری عیراق و كراوه‌تره بۆ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری
ته‌ئكیدشی كرده‌وه كه زۆر بوار هه‌یه بۆ هاوكاری هه‌ردوو لا بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواری گه‌شتیاریدا.
وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا روونیشی كرده‌وه كه به‌هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، هه‌رێمی كوردستان له پێدانی ڤیزادا تایبه‌تمه‌ندی پێ دراوه‌و له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ڤیزا ده‌درێت به‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێم كه خوازیاری گه‌شتكردن بۆ رۆمانیا
وتیشی: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێم كار بكه‌ین و توانا‌و پسپۆری و شێوازی ئیداره‌دانی كه‌رتی گه‌شتیاری رۆمانیا بگوازینه‌وه بۆ هه‌رێم.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردا به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا له‌گه‌ڵ كۆمپایناكانی ئه‌و بواره له سلێمانی كۆ ببنه‌وه‌و میكانیزمێك دابنێن بۆ ئاشناكردن و پێكه‌وه كاركردنی كۆمپانیاكانی هه‌ردوو لا بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی بواری گه‌شتوگوزار له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیادا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
