
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی به هاوكاریی پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و زێره‌ڤانی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه بۆ پشووی جه‌ژن دایانڕشتبوو، پلانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و له چوار رۆژی جه‌ژنی قوربانیشدا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و زێره‌ڤانی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه‌یان بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری داڕشتبوو و پلانه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی زۆر باش جێبه‌جێ كرا و سه‌ركه‌وتوو بوو.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ڕوونیشی كرده‌وه، له چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا بێجگه له‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه، ته‌نیا چه‌ند رووداوێكی هاتوچۆ ڕوویان داوه له‌گه‌ڵ چه‌ند حاڵه‌تێكی شه‌ڕی بچووك، كه دواجار كۆنتڕۆڵ كراون و چه‌ند كه‌سێكیش به سووكی بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، وێڕای ستایشی رۆڵی هێزه‌كانی پۆلیس، ده‌ستخۆشیی له هێزی ئاسایش له بازگه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كرد كه سه‌رباری ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان و گه‌شتیاران، ئه‌ركی خۆیان به باشی ڕاپه‌ڕاندووه و كۆنتڕۆڵی بازگه‌كانیان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی كردووه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
