
ئاژانسی جیكای ژاپۆنی، له بواری كشوكاڵدا هاوكاری هه‌رێم ده‌كات و هه‌وڵده‌دات ته‌كنیكی به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته له زستاندا له كوردستان پێش بخات، پارێزگاری سلێمانیش ستایشی كاری كۆمپانیاكانی ژاپۆن ده‌كات له سلێمانی.
ئه‌مڕۆ 23ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی، پێشوازیكرد له به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عیراقی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی (jica) و له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لاو كاری كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له دیداره‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری جیكای ژاپۆنی تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانی ئاژانسه‌كه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا كارده‌كه‌ن و پرۆژه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی جێگری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كوردستان زیاتر هه‌ست به" ئاسوده‌ی" ده‌كه‌ن.
وتیشی "ئاژانسه زیاتر له‌بواری كشتوكاڵ و ئاودا كار ده‌كات و خوازیارن له‌و دووبواره‌دا هاوكاری عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن"
به‌رێوه‌به‌ری جیكای روونیشی كرده‌وه: له‌رێگه‌ی تیمێكی پسپۆری ژاپۆنییه‌وه له ئێستادا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌و سود وه‌رگرتن له‌ته‌كنۆلۆژیایه‌كی ژاپۆنی بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ته‌ماته له وه‌رزی سه‌رمادا به‌جۆرێك پێداویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوتی دابین بكات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له سلێمانی له دوو كێڵگه‌دا ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه به‌كارده‌هێنن و سه‌رقاڵی ژماره‌یان زیاتریش بكه‌ن"
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره پێزانینی خۆی ده‌بڕی له‌به‌رامبه‌ر ئاگای و زانیاری هاووڵاتیان له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌كاتی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا هاتوون و پشتیوانی ده‌زگاكه‌ی بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه دووپاتكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی، ده‌ستخۆشی له ئاژانسه‌كه‌و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ژاپۆن كرد كه له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و ستایشی كاره‌كانیانی كرد و پشتیوانی و هاوكاری خۆشی بۆ كاره‌كانی ئاژانسه‌كه دووپاتكرده‌وه.
پارێزگار داواشی له ئاژانسی جیكای ژاپۆنی كرد، گرنگی زیاتر به خوله‌كانی راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مرۆی بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن خوله‌كان له‌ناو كوردستاندا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لێی سود مه‌ند بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
