
له‌ماوه‌ی سی رۆژدا له شاری سلێمانی كۆنفرانسێكی زانستی بۆ به‌گه‌ڕخستی راهێنانی ده‌روونی له پێناوی ئاشیتدا له‌لاین زانكۆی سكنده‌نافیای نێوده‌وڵه‌تی سوید و به‌سه‌رپه‌ره‌شتی وه‌زیری ته‌ندروستی و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی به‌رێوه ده‌چێت
ئه‌مرۆ له یه‌كه‌مین رۆژی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و ژماریه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی و كۆمه‌ڵیك له كه‌سایه‌تییه زانستی و ئه‌كادیمی سلێمانی ئاماده‌ی بوون
له وته‌یه‌كدا دكتۆر رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ گرنگی ئاشتی بۆ گه‌لی كورد كرد و رایگه‌یاند "له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم زۆر و شه‌ڕه‌ی دژی كراوه، ئاشتی بۆ كورد مانایه‌كی به‌رزی هه‌یه"
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك وه‌زیر گرنگیدان به ته‌ندروستی ده‌روونی له پێشه‌نگی كاره‌كانما بووه.
له‌ورووه‌شه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی چه‌ند نمونه‌یه‌كی له كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هێنایه‌وه له‌وانه: زیادكردنی رێژه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌روونی، دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی نوێی ده‌روونی و په‌ره‌پێدانی به‌شه‌كانی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كاندا و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندان و دكتۆری نه‌خۆشخانه‌و به‌شه ده‌روونییه‌كان بۆ راهێنان و وه‌رگرتنی زانیاری نوی له‌سه‌ر ئه‌و بواره
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم هیواشی خواست كۆنفرانسه‌كه ببێته پردێكی په‌یوه‌ندی نێوان سوید و هه‌رێمی كوردستان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له‌بواری چاره‌سه‌ری ده‌روونیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی راهێنانی ده‌روونی جیهانیش له وته‌یه‌كدا له چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ گرنگی راهێنانی ده‌روونی له پێناو ئاشتیدا كرد‌و رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت كۆنفرانسه‌كه بكه‌نه خاڵی ده‌سپێكی بۆ ده‌ستكردن به‌و كاره له هه‌رێمی كوردستان.
بریارشه كۆنفرانسه‌كه سی رۆژ بخایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین بابه‌تی زانستی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌روونی بخرێته‌روو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
