
به‌داخه‌وه له درێژه‌ی ناهه‌قی و چه‌واشه‌كارییه‌كانی گوران دژی پارێزگاری سلێمانی، كه‌ناڵی knnی، سه‌ر به‌و حزبه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی رای ئه‌و حزبه له‌سه‌ر پارێزگار كه پڕ پڕبوو له ناوزڕاندن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه دژی به‌رێز پارێزگاری سلێمانی. . . بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانی گۆڕان چیتر رای گشی به‌لا رێدا نه‌بات ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ پارێزگاری سلێمانی نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه له پۆستی پارێزگاردا و رای ئه‌و هه‌مان رای ئه‌و مه‌رجه‌عانه بووه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی سلێمانی و هه‌میشه له‌گه‌ڵ جێبه‌جی كردنی یاسا و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان به‌دیالۆگ و تێك نه‌چوونی ئارامی شاره‌كه‌دا بووه، هه‌موو هاووڵاتیانی وشیاری سلێمانیش ده‌زانن كی ئاگر خۆشكه‌ر و كێش هه‌وڵی خامۆشكردنی ئاگری داوه له‌و رووداوانه‌ی له‌سلێمانیدا روویانداوه.
، له‌سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه‌ی گۆرانیش باسیان ده‌كات به تایبه‌ت كاره‌ساتی 17ی شوبات كه پێمان وایه چه‌ند لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له خوڵقاندنی ئه‌و رووداوه‌دا خه‌تاباربێت دوو ئه‌وه‌نده گۆڕان خه‌تاباره و ئه‌ستۆی له خوێنی رژاوی شه‌هیدانی ئاسایش و پۆلیس و هاووڵاتیانی سڤیل پاك نابێته‌وه، پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ونخونی كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن سلێمانی له ئاگری ئه‌و فیتنه‌یه بپارێزن و رۆڵه‌كانی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌دا نه‌بنه قوربانی و ئارامی شاره‌كه كه گه‌شه‌كردن و مانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی پێوه‌به‌نده بپارێزن. هه‌روه‌ك چۆنیش خۆپشاندان له‌هه‌موو دنیادا به‌یاسا رێگه پێدراوه ئاواش به‌ربه‌ست كردنی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌كێشێت بۆ فه‌وزه‌ویه‌ت و ئاشته‌وای كۆمه‌ڵگه نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌و هه‌ندێك سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیان به‌كارینه‌هێنن و ئازادی ئه‌وانی تر پێشل نه‌كرێت و ژیان له شارێك حه‌رام نه‌كات به‌یاسا رێگه پێدراوه، ئه‌وه‌ش نمونه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و توركیا، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه كردووه و گۆڕانیش ئازاده چۆن ته‌فسیری ده‌كات، ئه‌گه‌ر نارازییه ئه‌وه دادگا و با له‌رێگه‌ی دادگاوه تۆمه‌ته‌كانی ساغ بكاته‌وه.
دووه‌م/ له‌باره‌ی خۆ سه‌پاندنه‌وه، ده‌بێت دوو فاقیه‌ت له‌وه زیاتر چی بێت كه له‌لایه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و پارێزگاره ده‌سه‌ڵاتی نییه‌و له‌لایه‌كی تر به خۆسه‌پێنی ده‌زانن ئه‌ری گه‌لۆ له كوێی دنیا كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت ده‌توانێت خۆ سه‌پێن بێت؟ با گۆڕان له‌بری ئه‌و ئینشا نوسینه یه‌ك نمونه‌ی خۆسه‌پاندنی پارێزگار بهێننه‌وه، بانمونه‌ی كه‌سێكمان بده‌نی كه پارێزگار له‌به‌رامبه‌ر ئنتیمای سیاسی‌دا سزای ده‌بێت، با نمونه‌ی یه‌ك نوسراومان بده‌نی كه پارێزگار بی راوێژ سه‌پاندبێتی؟ با یه‌ك پرۆژه‌مان پی بڵێن بی پلان جی به‌جی كرابێت؟ با یه‌ك ته‌نده‌رمان پی بڵێن پارێزگار ده‌ستی تی وه‌ردابێت؟ دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه پارێزگاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسای و له‌لایه‌ن به‌رزترین یه‌كه‌ی ئیداری ئه‌م وڵاته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمه به‌پارێزگار دانراوه‌و ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌ش له خۆرا بریار نادات و پشتی به یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌به‌ستێت، نه‌ك سه‌پێندراو نییه به‌ڵكو ته‌كلیف كراوه.
سێیه‌م/ گۆران باسی نالێهاتووی پارێزگار ده‌كات، نه‌ك ئێمه به‌ڵكو مێژووی پیشه‌ی كاك به‌هرۆز شاهیدی ده‌دات پارێزگار ته‌كنۆكراتترین پارێزگاری سلێمانییه له‌مێژووی ئه‌م پارێزگایه‌دا و ره‌نگه بێلایه‌نترین پارێزگارش بێت له مامه‌ڵه‌یدا له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا و هیچ كاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی كاری نه‌كردووه، ئه‌ندامانی به‌ویژدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه تێیاندایه له لیستی سه‌وز نییه‌و تا ئێستاش راوێژكاری پارێزگاره شاهیدن كه پارێزگار له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی كاری نه‌كردووه هه‌موو تواناكانی به‌ره‌و خزمه‌تی پارێزگاكه ئاراسته كردووه، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی موراجه‌عه‌ی پارێزگاریان كردووه كه هه‌فتانه به سه‌دان كه‌سن، شاهیدی به هه‌قن كه پارێزگار ئه‌وه‌ی نه‌یكردووه جیاوازی نه‌كردنه له‌روانگه‌ی حزبیه‌وه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كاندا، له ته‌نده‌ری پرۆژه‌كاندا شاهیدن كه پارێزگار دووره له‌و تۆمه‌ته ناره‌وایه‌ی گۆران دژی بڵاو ده‌كاته‌وه.
كاتێك كاك به‌هرۆز هاته ئه‌م پارێزگایه‌وه سیستمێكی خراپی ئیداری بی سه‌ره‌و به‌ری به میرات بۆ جی مابوو، هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌كان زۆر خراپ بوو، به‌هه‌وڵی فه‌رمانگه‌كان و پارێزگار توانرا ئه‌و بی سه‌ره‌و به‌رییه بگۆرێت بۆ یه‌ك تیمی و پێكه‌وه‌كاركردن به‌سیسته‌م كاركردن و پشت به‌ستن به پسپۆڕی.
چواره‌م/ له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌كه‌ی كه پارێزگار كاری بۆ گروپێكی حزبی كردووه، ئێمه هیچ ناڵین، به‌ڵكو ئه‌و كه‌ناڵه رووبه‌رووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت له‌به‌رده‌م یاسا‌و دادگادا به‌رگری له‌و دۆر شاخداریان بكه‌ن، خه‌ڵكی به‌ئاگاو به ویژدانیش ده‌زانێت ئه‌وه تۆمه‌تێكی چه‌ند ناره‌وایه!
پێنجه‌م/ پارێزگار له‌و روانگه‌یه‌وه كه كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌كنۆكراته، جگه‌له له دابینكردنی پێداویستی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، كاره‌كانی بۆ ده‌زگا پسپۆره‌كان جی هێشتووه، پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی تری سلێمانی به پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگا هه‌میشه له كاردابوون بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ی سلێمانی و به‌رده‌وامن له به‌دواداچوون بۆ تاوانه‌كان و به سه‌دان پیلانیان دژی ئه‌م پارێزگایه پۆچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌و به هیمه‌ت و قوربانی دانی ئه‌وانیش سلێمانی یه‌كێكه له شاره ئارامه‌كانی عیراق و بووه به‌لانه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی نائارامی زێدی پێ چۆڵ كردوون، بۆیه دروستكردنی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و هێزانه جگه‌له‌وه‌ی سپڵه‌یه ناراسته‌وخۆش هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنی بارێكی ده‌رونی نادڵنیاو نا ئارام له‌ناو خه‌ڵكدا.
سلێمانی شارێكی ئارامه‌و ئامار و راپرسیه‌كانیش ئه‌و راستیه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ململانێی سیاسی نا دیموكراتیانه‌و نا مه‌شروعی له نمونه‌ی به‌یاننامه‌ی 29ی كانوونی دووه‌می 2011 له نمونه‌ی 17ی شوبات زۆرجار ئه‌منیه‌تی ئه‌م شاره‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه كه به‌هیمه‌تی كه‌سانی دڵسۆزی وه‌ك پارێزگار و تیمه‌كه‌ی و به هه‌وڵی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.
شه‌شه‌م/ خستنی هه‌موو رووداوه‌كان و هه‌موو كاره‌كان له ئه‌ستۆی ته‌نیا پارێزگار، نه‌ك نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه گۆڕان له‌تاو ئینشاكه‌ی دژی پارێزگار بیرچووته‌وه یاساكان گۆڕاوه‌و پارێزگاری ئێستا پارێزگاری شه‌سته‌كان نییه و هه‌موو سه‌ڵاحیه‌تێكی نییه، هاوكات دژایه‌تی ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی خۆشیانه كه ده‌ڵێن نابێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و هه‌موو ئه‌ركه‌كان له یه‌ك كه‌ستدا كۆبكرێته‌وه، بۆیه زۆرێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه گۆران به ناهه‌ق ئه‌یخاته ئه‌ستۆی پارێزگار له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحیه‌تی پارێزگار نییه‌و چاره‌سه‌ركردنیان ده‌چنه سه‌ڵاحیه‌تی لایه‌نی سه‌ربه‌خۆی تر وه‌ك دادگاكان.
حه‌وته‌م/ جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه پارێزگاری سلێمانی فه‌رمانبه‌رێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و به‌فه‌رمانی ره‌سمی هه‌رێمی بووه به پارێزگار و پۆسته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌مانه‌تێك بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی پارێزگاكه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی به‌هه‌مان میكانیزم یان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كه‌سێكی تر ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت،
.
پارێزگاری سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
