
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا زیاتر (٣٥) ملیۆن دۆلار بۆ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی توانسازی خه‌رج كراوه
ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٦/٩/٢٠١٣ له سایتی (ئاوێنه) بابه‌تێك به‌ناونیشانی (به‌ریتانیا: خوێندكارانی تواناسازی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپشاندان ده‌كه‌ن) بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستیی به‌پویستی زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بخاته به‌ر چاوی ڕای گشتیی و خوێنه‌رانی ئازیزی سایتی ئاوێنه و كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به‌شێوه‌یه‌كی كارا هه‌وڵیداوه خه‌رجكردنی مافه داراییه‌كانی كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی دوا نه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی نیوان (١٤/٢/٢٠١٣) تا (٢٥/٨/٢٠١٣) واتا له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له‌چوارچێوه‌ی (٨) لیستی یه‌ك له دوای یه‌كدا چه‌كی موسته‌حه‌قاتی دارایی بۆ (١٥٩٩) كاندیدی به‌رنامه‌ی تواناسازی خه‌رج كراوه، كه كۆی گشتی پاره‌ی خه‌رج كرا‌و بۆ كاندیدانی تواناسازی له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا بریتییه له (٣٥٠٣١٥٢٥) (سی و پنج ملیۆن و سی و یه‌ك هه‌زار و پنج سه‌د و بیست و پنج) دۆلار، هاوكات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی ژماره (٩) ی مۆسته‌حه‌قاتی دارایی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕابگه‌یه‌نێت، كه ژماره‌یان (٢١١) كاندیده و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌گرێته‌وه كه له مانگی (٩) ی ٢٠١٣ دا ده‌بێت موسته‌حه‌قاتی دارایی وه‌ربگرن.
دووه‌م: خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاوڕێیه‌تی هاوسه‌ر به‌بێ كێشه خه‌رج ده‌كرێت و، هه‌موو ئه‌و كاندیده به‌ڕێزانه ده‌گرێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كانیان له‌كاتی خوێندن دا هاوڕێه‌تییان ده‌كه‌ن.
سێهه‌م: ده‌رباره‌ی ماوه‌ی دابڕان (گاپ) له نێوان كۆرسی زمان و كۆرسی ئه‌كادیمی و ماوه‌ی داوی ته‌واوكردنی كۆرسی ئه‌كادیمی:
وه‌ك ئاگادارن كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌ی تواناسازییه‌وه وه‌زاره‌تمان له‌كاتی بونی دابڕان (گاپ) له نێوان كۆرسی زمان و كۆرسی ئه‌كادیمی تا دوو مانگ ده‌رماڵه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كاندیده‌كان خه‌رج كردووه، هه‌روه‌ها له دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریكراوی خوێندنی ئه‌كادیمی تا دوو مانگ مۆڵه‌تمان به‌كاندیده‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ئاهه‌نگی ده‌رچوون و وه‌رگرتن و ڕاستاندنی بڕوانامه‌كانی تێدا ئه‌نجام بده‌ن، له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ش دا ده‌رماڵه‌ی ته‌واو به كاندیده‌كان دراوه، به‌ڵام له مانگی ٨/٢٠١٢ دا له‌لایه‌ن به‌شی وردبینی و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیان ڕاگه‌یاندین كه سه‌رفكردنی ئه‌و ده‌رماڵانه له ڕووی یاسایی و داراییه‌وه گرفتی هه‌یه و، بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه تا پشتی پی ببه‌سترێت بۆ خه‌رجكردنی، به پێی یاسا ده‌بێت ده‌رماڵه‌ی خوێندن ته‌نها بۆ ماوه‌ی دیاریكراوی كۆرسه‌كان خه‌رج بكرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه له‌لایه‌ن دارایی و وردبینییه‌وه ڕاگیرا.
دوای گفتوگۆی ورد له‌گه‌ڵ به‌ڕێزانی به‌رپرسی دارایی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریدا نامه‌ی فه‌رمی پشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌ڕێز بكات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
چواره‌م: ده‌رباره‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه له بابه‌ته‌كه‌ی ئاوێنه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، كه گوایه تا ئێستا پاره‌ی خوێندنیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه، وه‌زاره‌تمان هه‌موو كاندیده‌كان و ڕای گشتیی دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه له ئێستادا خه‌رجكردنی موسته‌حاقاتی دارایی كاندیده‌كان به خێرایی و به‌كارایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر كاندیدێك له‌م باره‌یه‌وه گرفتێكی هه‌یه تكایه با له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌م ئیمه‌یلانه‌ی لای خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات هاریكاری بكه‌ین.
1.
2.
3.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی
٦/٩/٢٠١٣
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
