
پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتیان و دانیشتوانی شاری سلێمانی ده‌كات، له‌چواچێوه‌ی جی به‌جی كردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی ماسته‌رپلانی هاتوچۆی سلێمانی، تیمه‌كانی كۆمپانیای (دكتۆر برنه‌ر) جی به‌جێ كاری ئه‌و پرۆژه‌یه، له رۆژی 7/10/2013 وه بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته له‌ناوی شاری سلێمانیدا به‌شێوه‌ی راپرسی له هاووڵاتیان هه‌ڵده‌ستن به كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شێوازی هاتووچۆ و ئاستی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه.
بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین هاوكاری ئه‌و تیمانه بكه‌ن و زانیاری دروستیان بده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیمانه بتوانن داتای ورد كۆبكه‌نه‌وه، چونكه به‌شێكی زۆری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و داتایانه ده‌وسێت كه له هاووڵاتیانه‌وه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
