
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
بۆ زیاتر شاره‌زابونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ به‌نوێترین زانیارییه‌كانی ئایتی و چۆنێتی سود وه‌رگرتن له ئینته‌رنێت، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌هاریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (24/11/2013) وۆرك شۆپێكی له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكانی و ڕاگرانی و فه‌رمانبه‌رانی ئایتی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست.
له‌و وۆرك شۆپه‌دا كه به‌ئاماده‌بونی دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، دكتۆر بێریوان خه‌یلانی ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و، دكتۆر خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبون، دكتۆر عه‌لی سه‌عید له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به گرنگی بواری ئایتی كرد بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌و بواری زانست، هه‌روه‌ك ئامانجی به‌ستنی وۆرك شۆپه‌كه‌ی به‌رزنرخاند كه خستنه‌ڕوی دواین كار‌و چالاكیه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته له بواری خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێستا ئایتی بۆته زمانی سه‌رده‌م، جاران ئه‌وه‌ی خوێندن و نوسینی نه‌زانیایه پێیان ده‌وت نه‌خوێنده‌وار، له‌م سه‌رده‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ئایتی و ئینته‌رنێت نه‌زانێت هه‌ر بهنهخوێندهوار داده‌نری، چونكه ئایتی شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو ورده‌كاری و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی تاك، هیواشی خواست ئه‌و وۆرك شۆپه هه‌نگاوێكی گرنگ بی بۆ سود وه‌رگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیارییه‌كانیان له بواری ئایتی و سود وه‌رگرتن له به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بی له بواری كارگێڕی و ته‌كنیكی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆكانی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی زانستی پێشكه‌ش كرا، هه‌روه‌ك كاروپڕۆژهكانی مایكرۆسۆفت له بواری خوێندنی باڵا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌وه پیشانی ئاماده‌بوان درا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی سودوه‌رگرتن لێیان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و بواری كارگێری و ته‌كنیكی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران له بواری ئایتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
