هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی پارێزگای سلێمانی، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له هه‌موو هاووڵاتیانی پارێزگاكه‌مان ده‌كه‌ین و خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین كه ئه‌و پرۆسه گرنگه به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی پێهات.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌گه‌رمی سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌رببرین، كه له‌ماوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا به ماندوبوون و شه‌ونخونی و قوربانی دان، توانیان ئارامی و ئاسایشی پارێزگاكه‌مان بپارێزن و به‌ر له هه‌ر پێشهات و رووداوێكی نه‌خوازراو بگرن.
هه‌روه‌ك دووباره نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و چه‌ند رووداوه نه‌خوازراوه‌ی كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا روویان دا‌و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوانه له ده‌ستی یاسا و دادپه‌روه‌ری رزگاریان نابێت.
داوا له‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كه‌ین، كه سه‌ركه‌وتنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستهێناوه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئاهه‌نگه‌كانیان به‌رێوه‌به‌رن و به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و مه‌ده‌نیانه گوزارشت له خۆشیه‌كانیان بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی رێگه‌ی نامه‌ده‌نی و ته‌قه‌ی خۆشی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی پارێزگاكه‌مان.
داواش له كیانه به‌شدار بووه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین به زووترین كات پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان لابه‌رن و پابه‌ندنی رێنماییه‌كانی كۆمیسیونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بن له‌و رووه‌وه تاكو رووبه‌رووی سزای یاسای نه‌بنه‌وه و سیمای شار‌و شارۆچكه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه باری ئاسایی خۆیان.
سوپاسی هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسه‌كانیش ده‌كه‌ین كه هاوكار بوون له‌سه‌رخستی پرۆسه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی جار‌و بار ده‌هاتنه پێش، دووباره پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی
22/9/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
