ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری زانكۆی سلێمانی لێدوانی جیایی سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكارن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خویندنی (2013-2014) ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و لێدوانانه‌ی ناوبراو چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌كاتی ڕاگه‌یاندن وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكارانه‌وه هه‌یه و، چ ئه‌وانه‌شی كه په‌یوه‌ندیان به‌ژماره‌ی خوێندنكاران و قوتابیانی وه‌رگیراو له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه‌وه هه‌یه هیچیان پشت ئه‌ستور نین به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڵكو ژماره‌كان ته‌نها خه‌مڵاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری زانكۆی سلێمانیه‌و كاته‌كانیش ته‌نها پێشبینییه‌كی ناوبراوه، چونكه دیاریكردنی ژماره‌ی وه‌رگیراوان و كاتی ڕاگه‌یاندنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیه، هه‌ر كاتێكیش پڕۆسه‌كه ته‌واو كرا له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
4/11/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
