
بریاره له‌م ساڵدا له دوو شوێنی جیاواز له نێو شاری سلێمانی دوو خوێندنگه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بكرێته‌وه كه تایبه‌تن به په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی كه‌موكوڕی له فیربوونیاندا ناتوانرێت به سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئاسایی په‌روه‌رده بكرێن
ئه‌مرۆ 2ی تشرینی یه‌كه‌م به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی كۆبووه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌و پارێزگاری سلێمانی دواین پرۆژه‌و پلانه‌كانی لیژنه‌كه‌یان بۆ به‌ده‌مه‌وچوونی ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت تاوتوی كرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا به پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی كاره‌كانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كه له پارێزگای سلێمانی دروستكراوه پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆییه‌وه دیووه به تایبه‌ت له‌رووی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندرا بۆ ئه‌م سالڕ بریاره دوو خوێندنگه‌ی تایبه‌ت له دوو شوێنی جیاوازی سلێمانی بكرێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته
هاوكات ته‌ئكید كرایه‌وه كه به‌هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی كاربكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له زانكۆی سلێمانی بۆ پێگه‌یاندنی كادری ئه‌كادیمی بۆ فێركردنی ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه هه‌یه.
پارێزگاری سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتی كرده‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی لیژنه‌كه‌و كاره‌كانیان ده‌كات و هه‌رچی له توانادا بێت له‌رووی پێداویسته‌كانیانه‌وه بۆیان دابین ده‌كات
پارێزگار خزمه‌تكردنی منداڵانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تی به خزمه‌تێكی ئینسانی نیشتیمانی وه‌سف كردوو رایگه‌یاند ده‌بێت له‌و بواره‌شدا وڵاته‌كه‌مان پێشبخه‌ین و ئه‌و منداڵانه‌و كه‌س و كاریان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین
ئه‌و منداڵانی پێویستیان به په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته له‌كوردستاندا رێژه‌یان له زیادبووندایه و هه‌موو ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه له‌رووی گه‌شه‌ی ئه‌قڵییه‌وه سروشتی نین و توشی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك ئۆتیزم و بیركۆڵی هاتوون، له ئێستاشدا لیژنه‌یه‌كی پسپۆر له ژماره‌یه‌ك دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زا له پارێزگای سلێمانی پێكهاتووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئه‌و حاڵه‌تانه بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوندی تایبه‌ت به فێركردنی ئه‌و منداڵانه وه‌ربگیرێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
