
كۆمپانیای گازپرۆمی روسیا، كه له ئێستادا له‌ناوچه‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوو سه‌رقاڵی گه‌ران و دوزینه‌وه‌ی نه‌وته، به پێی پلان ساڵانه چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌دات و له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌قاڵی دارشتنی پلانی 2014 بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی گشتیه‌كانی كۆمپانیای گازپرۆمی روسیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری، له‌دیدارێكدا كه قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رپرسانی ئیداری هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ی بوون، به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی گازپرۆمی روسیا رایگه‌یاند وه‌ك نه‌ریتێكی كۆمپانیاكه‌یان له‌و شوێنانه‌ی سه‌رقاڵی كاركردنن، ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزراری و گشتی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه له پلانیاندایه له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی تواناكانی لاوان، وه‌رزش، ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی كلتور و هونه‌ر زۆر بواری تر ساڵانه چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بده‌ن و له‌ئێستاشدا بۆ دارشتی پلانی ئه‌و پرۆژانه‌ی له2014 له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن لیژنه‌یه‌ك له كۆمپانیاكه‌و به‌رپرسانی ئیداری حكومه‌تی هه‌رێم له سنوره‌كه‌دا پێكهاتووه.وتیشی: به‌پێی پلانه‌كه‌مان سالانه چه‌ندین پرۆژه بۆ سنوره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی وێرای ده‌ست خۆشی له كۆمپانیاكه، داوای كرد پرۆژه‌كان به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ پلانی ساڵانه‌ی حكومه‌تدا و ئه‌و پرۆژانه جی به‌جی بكرێن كه ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه بۆ خه‌ڵكی ناوچه
پارێزگار داواشی كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن و پلانی ساڵانه وه‌ربگرن و به‌پێی ئه‌و پلانه ئه‌و پرۆژانه ئه‌نجام بده‌ن كه ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه.
پارێزگار داواشی كرد كۆمپانیاكه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له سلێمانی بكاته‌وه و پشتیوانی و هاوكاری ده‌زگاكانی حكومه‌تیشی بۆ دووپاتكردنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
