
له‌سه‌ر راسپارده‌ی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه 23/11/2013، به‌رێز كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ به یاوه‌ری به‌رێز جه‌لال كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌ت سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له‌دیوانی پارێزگا پێشوازیان لی كرا. پاشان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆ و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رگری شارستانی و فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و راگری كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی پۆلیس له شاری سلێمانی و ئه‌فسه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌منی شاری سلێمانی و باشتركردنی و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه، دواتر یه‌كه یه‌كه‌ی ئاماده‌بووان باسیان له كاروچالاكی و كه‌موكوڕی و پێداویستیه‌كانیان كرد. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز وه‌زیری ناخۆ ده‌ستخۆشی لی كردن و ئاماده‌ی وه‌زاره‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان نیشاندا.
دواتر پارێزگاری سلێمانی سوپاسی ئه‌و ماندووبوون و گرنگی پێدانه‌ی وه‌زارت و حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ شاری سلێمانی و ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌رانی پۆلیس كرد و داواشی لی كردن زیاتریش توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ر و به‌ڵێنی دا ئه‌وه‌ی له توانای ئه‌واندا هه‌بێت بۆ باشتر راپه‌راندنی كاره‌كانیان ئه‌نجامی بده‌ن.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
