
پارێزگاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی راده‌سپێرێت، لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكبهێنن بۆ چاودێر‌و به‌دواداچوونی زیاده‌ره‌وی له‌سه‌ر موڵكی گشتی.
به‌سه‌رپه‌ره‌شتی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگه‌وبانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌دیوانی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری میكانیزمی نوإ بۆ رێگری له زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر موڵكی گشتی به‌رێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند رێوشوێنه‌كان بۆ رێگری له زیاده‌ڕه‌وی له ئاستی پێویستدا نین و "پێویسته میكانیزمی نوی بگیرێته به‌ر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر بخرێنه ژێر به‌رپرسیاری له‌و رووه‌وه".
پارێزگار راشیگه‌یاند" ده‌بێت له یه‌كه‌م ساته‌وه نه‌هێڵدرێت زیاده‌ڕه‌وییه‌كان ئه‌نجام بدرێت"
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باسی دانانی میكانیزمی نوإ كرا بۆ رێگری له زیاده‌ڕه‌وی و له‌و رووه‌شه‌وه بریاردرا: فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كان و رێگه‌وبان و كشتوكاڵ له هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی له فه‌رمانگه‌كانیاندا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێنن بۆ چاو‌دێر و به‌دواداچوونی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر موڵكی گشتی و له‌كاتی روودانی هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌كدا به‌زووترین كات یه‌كه ئیدارییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و هاوكاریان بكه‌ن بۆ لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان.
هاوكات ته‌ئكید كرایه‌وه كه پێویسته به‌شی یاسای فه‌رمانگه‌كان زیاتر ئه‌كتیڤ بن و هه‌ر كه‌سێك زیاده‌ڕه‌وی كرده سه‌ر موڵكی گشتی سكاڵا له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و ته‌نیا به‌لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كه له‌و تاوانه خۆش نه‌بن.له‌و رووه‌شه‌وه بریاری دادگا بۆ به‌ندكردنی چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر كه‌یسی زیاده‌ڕه‌وی به "سه‌ره‌تایه‌كی باش "هه‌ڵسه‌نگێندرا.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له سه‌ر بوونی ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی سه‌وزه له سنوری سلێماندا كه به ئاوی قورس ئاو ده‌درێن، له رووه‌وه پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ مه‌ترسی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان كرد و فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و ئاوی ژێرزه‌وی راسپارد له‌سنوری سلێمانیدا زه‌وی گونجاو ئاماده بكه‌ن بۆ خاوه‌نی ئه‌و كێڵگانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌و به ئاوی خاوێن سه‌وزه بچێنن و دور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ئاوی قورس بۆ ئاودانی كێڵگه‌كانی سه‌وزه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
