سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، ده‌سته‌كه به‌گوڕوتینێكی نوێوه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه‌و بۆ باشتر راپه‌راندنی كاره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌ده‌ن به نوسینگه‌كانیان له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، پارێزگاری سلێمانیش راده‌یگه‌یه‌نێت كێشه‌ی گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ 10ی تشرینی دووم، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له زیاه بتروس سلێوا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا دووپاتی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگا و ده‌سته‌كه‌یان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌دی ده‌كرێت.
له‌و رووه‌وه پارێزگاری سلێمانی پشیتوانی ته‌واوی خۆی بۆ ده‌سه‌كه ده‌ربڕی و بابه‌تی مافی مرۆڤی به بابه‌تێكی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم و تێروانی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به هه‌رێم وه‌سف كرد‌و وتیشی: له‌رووی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌رێمی كوردستان زۆر باش چووته پێش به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك كه‌موكوڕی ماوه و پێوستی به‌چاره‌سه‌ره
پارێزگار داوای له ده‌سته‌كه‌ش كرد زیاتر گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری یاسایی سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ بده‌ن.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی خراپی گرتووخانه‌ی ئێستای گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی روونی كرده‌وه: ئه‌و بینایه به خراپی دیزاین كراوه پێش سه‌رده‌می ئه‌و ئه‌و كاتێك ده‌ست به‌كاربووه هه‌وڵی داوه چاكسازی له بیناكه‌دا بكرێت به‌ڵام هێشتا گونجاو نییه.
پارێزگار هه‌ر له‌و رووه‌وه وه‌تیشی: دوای گواستنه‌وه‌ی به‌ندییه‌كانی چاكسازی گه‌ورانی ئێستای سلێمانی بۆ بینای نوێی چاكسازییه‌كه، بینا كۆنه‌كه‌ی چاكسازی گه‌وران رێك ده‌خه‌ینه‌وه‌و به‌كارده‌هێنین بۆ گرتن و گواستنه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستانیش له دیداره‌كه‌دا ته‌ئكیدی كرده‌وه ده‌سته‌كه به‌گوڕوتنێكی نوإ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌و له ئێستادا 12 نوسینگه‌یان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمدا هه‌یه‌و نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌كه‌ش گه‌وره‌ترین نوسینگه‌یانه
وتیشی: له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ نوسینگه‌كان داده‌به‌زێنین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر كاره‌كانیان رای بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
