وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنیت ده‌كات ئه‌وانه‌ی به سیسته‌می وای ماكس كارده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشتركردنیان كه هاووڵاتیان گله‌ییان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كۆمپانیاكانی ئاگاداركردۆته‌وه له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن و ئه‌گه‌رنا رێوشوێنی یاساییان له‌به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
بـۆ گشت كۆمپانیاكانی مۆڵه‌ت پێدراوی ئه‌نته‌رنێت
له هه‌رێمی كوردستان به سستمی وای ماكس
بـابـه‌ت / پاشكۆی گرێ به‌ست
به مه‌به‌ستی جی به‌جی كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تمان له بواری گه‌یاندن ژماره (1) ساڵی 2012وه به پێ ی پابه‌ندبونتان به گریبه‌ستی سه‌ره‌كی و ئاگاداركردنه‌وه‌تان به نوسراوی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه له هه‌ردوو مانگی (7) و (8) ی 2013 به مه‌به‌ستی سه‌ردانتان بۆ وه‌زاره‌تمان بۆ واژوو كردنی پاشكۆی گری به‌ست بۆ زیاتر جی به جی كردنی گشت بڕگه‌كانی گری به‌ستی نێوانمان به‌ره‌و پێش چوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانتان و نه‌هێشتنی گله‌یی و گازانده‌ی هاولاتیان وه‌له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری ئه‌نته‌رنێت له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌گه‌یشتنتان به زۆر شوێنی مۆڵه‌تتان بۆیه ئاگادارتان ده‌كه‌ین له دوای ئه‌م بلاو كراوه‌یه ته‌نها پانزه ڕۆژ مۆڵه تتان هه‌یه سه‌ردانی وه‌زاره‌تمان بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ئاماژه بۆكراو وه دوای ماوه‌ی دیاری كرا‌و وه‌زاره‌تمان هه‌ڵده‌ستی به ئه‌نجامدانی كاری یاسایی به‌رامبه‌ر كۆمپانیاتان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته و گه‌یاندن
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
29-10-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
