به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردووی شاری هه‌ولێر كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی سلێمانی داناوه.
له‌و رووه‌وه پارێزگاری سلێمانی روونی ده‌كاته‌وه "ماوه‌ی نزیك به ساڵێك له‌گه‌لڕ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌وروپی له دانوستاندابوون بۆ دروستكردنی نزیكه‌ی19 پرد له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود و رێگه‌ی سلێمانی – تاسلوجه بۆ ئه‌وه‌ی یوتێرن (پێچكردنه‌وه‌كانی ده‌سته‌چه‌پ) ی سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه نه‌هێڵین كه بووته هۆی قه‌ره‌باڵغی و رووداوی دڵته‌زین. سه‌رنجام له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بریتانی رێكه‌وتوون بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردووی شاری هه‌ولێر و به‌هۆی هۆشداری حكومه‌تی بریتانیاوه كۆمپانیاكه پاشه‌كشه‌ی كردووه رایانگه‌یاندووه ناتوانن پرۆژه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و لێره كار بكه‌ن بۆیه ناچار بووین بگه‌رێن به‌شوێن كۆمپانیای به‌دیلدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه"
پارێزگاری سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌نێت، گروپه تیرۆریستیه‌كان ده‌سته وه‌ستان نه‌بوون له‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌منی بۆ شاری سلێمانی دروست بكه‌ن "له خێری خۆیان نییه" كه كاری تێكده‌رانه له سلێمانی ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵكو هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه" به هیمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوكاری هاووڵاتیان ته‌واوی پلانه‌كانیان پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه"
پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی سلێمانیشه‌وه ده‌ڵێت: كاری زۆر له‌سه‌ر پرۆژه ستراتیژییه‌كانی سلێمانی كراوه‌و له دوو ساڵی ئاینده‌دا ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت و" سلێمانی ده‌بێته شارێكی بی كه‌موكوڕی له زۆربه‌ی رووه‌كانه‌وه"
له‌و رووه‌شه‌وه پارێزگار ئاماژه بۆ پرۆژه‌كانی ریسایكلینی خاشاكی سلێمانی و چاره‌سه‌ر و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئاوی قورسی سلێمانی و راكێشانی هێڵی ئاوی نوی بۆ سلێمانی و دروستكردنی به‌نداو له‌نزیك سلێمانی و پرۆژه‌ی رێگه‌ی سه‌د مه‌تری سلێمانی و پرۆژه‌كانی نیشته‌جی بوون و دروستكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی گه‌وره‌و مام ناوه‌ند و ماسته‌رپلانی هاتووچۆی سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو ئه‌و پرۆژه ستراتیژیانه كاریان له‌سه‌ر كراوه‌و هه‌ندێكیان چوونه‌ته بواری جی به‌جی كردنه‌وه‌و هه‌ندێكی تریان له گرێبه‌ست نزیك بوونه‌ته‌وه كه به‌جی به‌جی بوونیان "سلێمانی ده‌بێته شارێكی بی كه‌موكوڕی له زۆربه‌ی رووه‌كانه‌وه"
پارێزگار ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "به‌پێی قه‌باره‌و ژماره‌ی دانیشتوان هه‌موو ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجام دراوه به هه‌مان شێوه بۆ قه‌زاو ناحیه‌كانیش ئه‌نجام دراون"
پارێزگار وتیشی: له كۆتای ئه‌مساڵدا 95%-98%ی گونده‌كان پرۆژه‌كانی ئاو و كاره‌با و رێگه‌یان ته‌واو ده‌بێت و له‌و رووه‌وه كه‌موكوڕیان نابێت.
ئه‌م وتانه‌ی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بازرگانی سنوری پارێزگای سلێمانی كه له‌دیوانی پارێزگا به‌رێوه‌چوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
