ئه‌مڕۆ تیرو پشك بۆ زەوی رۆژنامەنووسان دەكرێت

 رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 17/9/2013 سەعات 10 ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی تیرو پشك بۆ زەوی رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت..

بەئامادەبوونی لایەنە بەرپرسەكان و رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی راگەیاندن، پرۆسەی تیرو پشك بۆ ئەو 169 رۆژنامەنووسەی ناویان لە لیستی وەرگرتنی زەویدا هەیە ئەنجام دەدرێت و بەدیار چاوی كامێراكانەوە هەریەك لەو رۆژنامەنووسانە پاش 7 حەوت ساڵ چاوەڕوانی دەبنە خاوەنی ژمارەی زەوی خۆیان..

داواكارین رۆژنامەنووسانی ناو لیستەكە خۆیان ئامادەبن..ئەوانەیان ناتوانن ئامادە ببن یان لە دەرەوەی وڵاتن با بریكاریان بنێرن تا بەشداربێت لە پرۆسەی تیرو پشكەكەدا..

سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن بانگهێشت كراون بۆ روومالِكرن..

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

15/9/2013

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئێمە لە فەیسبوك بكە:

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.