پلانی ئەمنیی جەژنیش ڕادەگەیەنرێت. . پۆلیسی هەولێر ناسنامەی چەند تاوانبارێك ئاشكرا دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سبەینێ دووشەممە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ پرێسکۆنفراسێک بۆ بەرِێوبەری پۆلیسی ھەولێر ساز دەكات.

لە پرێسکۆنفراسەكەدا كە لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر و لە لایەن عەمید عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بەڕێوە دەچێت، وێڕای راگەیاندنی پلانی جەژن، ناسنامەی چەند تاوانبارێکیش بۆ كەنالەكانی ڕاگەیاندن ئاسكرا دەكرێت. بۆ ئەم مەبەستە بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان دەکاتەوە, ئەوانەی دەیانەوێ ئامادە بن, لە کات و شوێنی دیاریکراودا دەتوانن ڕووماڵی پرێسكۆنفرانسەكە بكەن.

 

راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.