نوسینگه‌ی راگه‌یاندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته ناره‌وایه‌ی دژی به‌رێز به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستیان پێكردووه روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بڵاو ده‌كاته‌وه
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به چه‌ندین ده‌قی یاسایی روونی ده‌كاته‌وه دانانی به‌رێز به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح وه‌ك پارێزگاری سلێمانی هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی تێدانییه‌و قانوونیه
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" ئێمه رای گشتی كوردستان و هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان له‌مه‌ترسی لێدوانێكی له‌م جۆره ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ده‌سكه‌وتی فیدرالی و دانپێدانانی له‌ده‌ستوری عیراقدا بكرێته قوربانی مه‌رامێكی سیاسی و هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ بده‌ن به‌بێباكی فیدرالی كه‌ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌موو كوردستانه، بكه‌ن به‌نرخی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
سه‌باره‌ت به‌پرسی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ندێ لێدوانی رۆژنامه‌نوسی كه‌له‌مباریه‌وه ده‌خرێنه روو، كه‌گوایه: (پارێزگاری سلێمانی نایاساییه‌و به‌پێی یاسای به‌عس دانراوه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌توانێت كه‌سێكی تر هه‌ڵبژێرێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستی به‌واژووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه، چونكه به‌پێی ئه‌و لێدوانانه دوو ئیداره‌ییه وئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌توانێت خۆی په‌سه‌ندی بكات) .
ئێمه رای گشتی كوردستان و هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان له‌مه‌ترسی لێدوانێكی له‌م جۆره ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ده‌سكه‌وتی فیدرالی و دانپێدانانی له‌ده‌ستوری عیراقدا بكرێته قوربانی مه‌رامێكی سیاسی و هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ بده‌ن به‌بێباكی فیدرالی كه‌ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌موو كوردستانه، بكه‌ن به‌نرخی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی.
له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه كه‌هاوكار بن به‌یه‌كجاری پاشماوه‌ی گرفته‌كانی دوو ئیداره‌یی گه‌ر هه‌بن چاره بكرێن، كه‌چی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌وپه‌ڕی بێباكیه‌وه ده‌یه‌وێت له‌پاڵ دیارده‌ی نه‌خوازراوی دوو ئیداریه‌وه راو له‌ئاوێكی لێڵدا بكات و هه‌وڵ بۆ ده‌ستخستنی پۆستی پارێزگای سلێمانی بدات، كه‌ئه‌مه خواستێكه ناكرێت به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ر حسابی لاوازكردنی فیدرالی كوردستان بێته‌دی.
سه‌باره‌ت به‌نایاسایی بوونی دانانی به‌رێز به‌هرۆز محمد ساڵح به‌پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دژی پارێزگاری سلێمانی ناڕه‌وایه به‌پشت به‌ستن به‌م بنه‌ما یاساییانه‌ی خواره‌وه:
• له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا لیستی 109 ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، به‌ده‌نگی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر لیستی 109 دانرا، كه‌له‌و كاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئارادا نه‌بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی جیابونه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌یه‌كێتی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته چونه پاڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌م شێوه‌یه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی 2005 لیستی گۆڕان به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه وقسه‌كردنیان به ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه.
• بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌سه‌لاتی حكومه‌ته ناوخۆیه‌كان ژماره 71 ساڵی 2004 كه‌به‌یاسای بریمه‌ر ناسراوه، به‌ڵام له‌دیباجه‌و ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا به‌روونی هاتوه كه‌ئه‌و یاسایه هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی پارێزگاكانی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستانی نابێت، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌ستور هه‌رێمێكی فیدرالی دانپێدانراوه‌و مامه‌ڵه‌كردنی پارێزگاكانی سنوری هه‌رێم هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عیراق مانای به‌تاڵكرنه‌وه‌ی فیدرالی و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوریشه، بۆ ئه‌م داوكاریه به‌ر له‌هه‌موو شتێك ناده‌ستوریه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سازدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ساڵی 2005 له به‌ر ڕۆشنایی یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره 16 ساڵی 2005 بووه و ناكرێت ته‌نها هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ساڵی 2005 بكرێته بنه‌ما بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بریمه‌ری ژماره 71 ی ساڵی 2004.
• هه‌رچی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه به ژماره 3 ساڵی 2009 به‌پێی ماده‌ی 41 ی ئه‌و یاسایه، له‌ده‌ستپێكی خولی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر به‌گوێره‌ی ماده‌ی 37 هه‌مان یاسا كار به‌یاسای ساڵی 1969 ده‌كرێت تاهه‌ڵبژاردنی نوێ.
• بۆ چاره‌سه‌ركردنی بۆشایی ئیداری پۆستی پارێزگار له‌سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ كام له یاسای بریمه‌ر و یاسای نوێی پارێزگاكانی هه‌رێم كاریان پێناكرێت به‌ناچاری، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌نای برده به‌ر یاسای پارێزگاكان ژماره 159 ی ساڵی 1969.
• لێكدانه‌وه‌ی دانانی پارێزگاری سلێمانی به‌پێی یاسای به‌عسی ساڵی 1969 به‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كورستان بڕوای به‌یاسای مه‌ركه‌زی و ناهاوچه‌رخی به‌عسه، ئه‌مه دوره له‌راستیه‌وه، چونكه یاسای نوێی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌رۆژی 4/5/2009 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاته بۆ داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی فراوان به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگار و ره‌چاوكردنی بنه‌مای دیموكراتی له‌هه‌ڵبژاردنیان، بۆیه تۆمه‌تباركردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌كارپێكردنی یاساكانی به‌عس بێ بنه‌مایه‌و ته‌نیا بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵكو حكومه‌ت ماده‌ی 37ی یاسای پارێزگاكانی ساڵی 2009 ی جێبه‌جێكردوه.
• به‌هۆی ناكۆكی و ململانێی سیاسی، سلێمانی له‌م ساڵانه‌ی دوایی روبه‌ڕوی دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراو بوه‌وه، ئه‌م دۆخه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كاروباره‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی له‌و پارێزگایه‌دا دروست كرد، جگه له‌مه‌ش پارێزگاری پێشووی سلێمانی دانا ئه‌حمه‌د مجید، له‌ده‌ره‌نجامی به‌دواداچوونی یاسایی له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری دارایی، دۆسیه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ره‌وانه‌ی دادگا كرا‌و روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسای بوه‌وه‌و له‌دادگاش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام ناوبراو ئێستا هه‌ڵاتوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه، به‌مه بۆشایه‌كی ئیداری له‌سلێمانی دروست بوو.
• حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه، به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌فه‌رمانی هه‌رێمی پارێزگاری ئێستای سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشانكردو تائێستاش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ئه‌نجام دراون.به‌ڵام تادوای هه‌ڵبژاردنی 21/9 ئه‌م پرسه به‌م شێوه‌یه نه‌وروژێندراوه، بۆیه ده‌كرێ بوترێتوروژاندنی ئه‌م بابه‌ته به‌م جۆره‌ی ئێستای ئاماژه‌یه‌كی دیاریخواستی كه‌رتكردنی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی واقیعی تاڵی دوو ئیداره‌ییه، نه‌ك هه‌وڵی گێرانه‌وه‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن.
• هیچ عورفێكی یاسایی رێگه نادات كه‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بكرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
لێره‌دا حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی‌تر دوپاتیده‌كاته‌وه كه‌له‌نزیكترین كاتدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریده‌كرێت و ئه‌وكات له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌موو پرسه‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام جگه له‌م رێگه چاره‌یه هه‌ر هه‌نگاوێكی تر لادانه له‌یاسا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
