له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 12تشرینی دووه‌می رۆژنامه‌ی هاووڵاتیدا هه‌وڵێك له باره‌ی كڕینی ئوتومبێل بۆ قائیمقامی سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به‌داخه‌وه رۆژنامه‌كه‌و پامنێری رۆژنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی شێونراو زانیاریه‌كانی بڵاوكردووته‌وه
بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناخۆوه بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی، نه‌ك قائیمقامی سلێمانی كڕدراوه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بۆ كاری حكومی كڕدراوه‌و تایبه‌ت نه‌كراوه به كه‌سێك، هه‌روه‌ك قائیمقامیش وه‌ك پۆستێكی باڵای ئیداری له سلێمانیدا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ كاروباره ئیدارییه‌كانی ئۆتۆمبێلێكی شیاوی له به‌رده‌ست بێت.
دووه‌م/ فه‌رمانی دابینكردنی ئۆتۆمبێل ته‌نیا بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی نه‌بووه و به‌ڵكو به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی شیاو بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاروباره‌كانیان به باشی رای بكه‌ن و و توشی گرفت نه‌بن له‌و رووه‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش یاسایی و ئیدارییه‌و هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت.
دووه‌م/ به‌داخه‌وه رۆژنامه‌كه بڵاویكردووته‌وه گوایه سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌رێز پارێزگاری سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌رێز پارێزگار له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێری رۆژنامه‌كه به‌هیچ جۆرێك به‌و شێوه‌یه‌ی رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه باسی له‌بابه‌ته‌كه نه‌كردووه و ورده‌كاری كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باس نه‌كردووه، ته‌نیا روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ رایكردنی كاره‌كانیان پێویستیان به ئۆتۆمبێل هه‌یه‌و پارێزگا بودجه‌ی دیاریكراوی بۆ كڕی ئۆتۆمبێل نییه بۆیه بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل پشتی به بودجه‌ی تر به‌سراوه، رۆژنامه‌كه‌ش ده‌توانێت ئه‌گه‌ر فایلی ده‌نگی لێدوانه‌كه‌ی پاراستووه بڵاوی بكاته‌وه، له‌مه‌ودواش ناچارین هیچ روونكردنه‌وه‌و لێدوانێك بۆ ئه‌و رۆژنامه نه‌ده‌ین، چونكه به‌داخه‌وه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا ئامانه‌ت ناپارێزن و به‌شێواوی زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی دڵنیا ده‌بین په‌یامنێرانی ئه‌و رۆژنامه‌یه به ئامانه‌ته‌وه زانیارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌رێز پارێزگاری سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
