
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمیانەی ساڵی 2013 دا چوار پوولی نوێی پۆسته‌ی چاپكردو پۆستەی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2014 كاریان پێدەكات.
پوولی پۆسته‌ی چاپكراو له ساڵی 2013 پێكهاتوون له:-
1-ئەلفوبێی سریانی كە مێژووەكەی بەپێی هەندێك سەرچاوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەكەمی پێش زاین و هەندێك سەرچاوەی تریش دوورتر دەڕۆن و ئاماژە بەوەدەكەن بۆ شەش هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، ئه‌لفوبێی سریانی به میراتگری ئه‌لفوبێی ئارامی داده‌نرێت و دێرنترین ئه‌لفوبێیه كه تا ئێستا به‌كارده‌هێنرێت و شێوه‌زاری شانشینی(ره‌ها) بووه‌و ته‌نانه‌ت یۆنانیه‌كان له شارستانیه‌تی كۆنیانه‌وه، له‌رێگای فینیقیه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌م ئه‌لفوبێیه گه‌یشتوه‌و به‌كاریان هێناوه.
هه‌روه‌ها عه‌ره‌بیش هێڵی (كوفی)یان له ئه‌لفوبێی سریانی وه‌رگرتووه، دیزاینەری پوول (بەشدار ئازاد سەعدی) یه‌و نرخی پوول (250) دینارە.
2- جل و بەرگی فۆلكلۆری ئافرەتانی توركمانی و لە ئەرشیفی (سنان چەلەبی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە، نرخی پوول (500) دینار‌و لەلایەن (ئیشۆ اویتر ئیشۆ) دیزاین كراوە.
3- سومبولی هەولێر بۆ پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2014 كە لەلایەن پارێزگای هەولێر بڕیاری لەسەردراوەو نرخی پوول (1000) دینار، دیزاینەری پوول (بەشدار ئازاد سەعدی).
4- هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21-9-2013 و نرخی پوول (5000) هەزار دینار، دیزاینەری پوول ( ئیشۆ اویتر ئیشۆ)
به‌پێی گرێبه‌ستێكی پۆستەی هەرێم، له‌گه‌ڵ چاپخانه‌ی (Green Glory) ی لوبنانی بەشێوازێكی هونەری و كوالیتی ستانداردی جیهانی پوولەكانی پۆستەی هەرێم چاپكراون.



