
تیمێكی پسپۆڕی جیۆلۆجی ئیتاڵی پرۆژه‌ی (جیۆپاك) له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی سلێمانی جێبه‌جی ده‌كه‌ن و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی له پرۆژه‌كه ده‌كات و سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌داغیش پرۆژه‌كه به "ده‌گمه‌ن" له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناو ده‌بات
ئه‌مرۆ 28ی ئه‌یلول به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدێك له سه‌ندیكای جێولۆجی ئیتاڵیا كه پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك پسپۆری ناسراوی ئیتاڵی له‌بواری جیولۆجیاو ژینگه‌دا كه هاوكات كونسوڵی ئه‌و وڵاته‌شن له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له بواری جیولۆجی و پاراستنی ژینگه‌ی سروشتی‌دا.
له‌دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌داغ و به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌ی بوون، وه‌فده ئیتاڵییه‌كه بیرۆكه‌ی جی به‌جێ كردنی پرۆژه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ خسته‌روو، كه به "جێوپاك" ناسراوه‌و له‌رێگه‌ی پرۆژه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه له جیۆلۆجیاو سروشت و ژینگه‌و گیانداران و كلتور و شوێنه‌واری ناوچه‌كه ده‌كرێت و پاشان له‌رێگه‌ی رێكخراوی "یونسكۆ" وه هه‌وڵده‌درێت هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بپارێزێن و به جیهان بناسرێندرێن.
وه‌فده‌كه رایانگه‌یاند سروشت و جیۆلۆجیای كوردستان زۆر تایبه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌نی هه‌یه كه‌تا ئێستا ده‌ستی بۆ نه‌براوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه نه‌كراو و جیهان پێی ئاشنا نییه و "ئه‌وپرۆژه‌یه ده‌توانێت تیشك بخاته سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌كانی سروشت و ژینگه‌ی كوردستان و به جیهانی بناسێنێت."
راشیانگه‌یاند پرۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیتاڵیا جی به‌جی ده‌كه‌ن به هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و جۆره پرۆژه‌یه‌ش پرۆژه‌ی ده‌گمه‌نن و ته‌نیا له‌چه‌ند وڵاتێكی له‌وانه له چین و ژاپۆن جی به‌جێیان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی ته‌ئكیدی كرده‌وه سروشتی كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیه‌و رایگه‌یاند پشتیوانی و هاوكاری هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ن به‌و ئاراسته‌یه
پشتیوانی خۆشی بۆ بیرۆكه‌و پرۆژه‌كه‌یان ده‌ربڕی.
دلیڤا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌داغیش له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه رایگه‌یاند پرۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه پرۆژه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه‌و بیرۆكه‌كه به هاوكاری لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی جێۆلۆجی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه
وتیشی: به‌جی به‌جی كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه ناوچه‌كه له جیهاندا ده‌ناسرێت و گه‌شتیاران له جیهانه‌وه رووی تێ ده‌كه‌ن و هاوكات ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته‌ژێر پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی یونسكۆوه به‌مه‌ش سروشت و ژینگه و كلتوری ناوچه‌كه‌ش ده‌پارێزرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
