لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، گومانلێكراوێك به‌تۆمه‌تی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی شه‌قامی تووی مه‌لیكی سلێمانی، كه هاووڵاتییه‌ك تیایدا گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كراوه‌و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
دوای به‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 11/9/2013ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی 10-11/9/2013ی شه‌قامی تووی مه‌لیكی سلێمانی كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا، به‌پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین كه‌هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به‌ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، گۆمانلێكراوێكیان به‌ناوی (سواره عبدالله سه‌عید) ناسراوه به‌سواره‌ی عه‌به هه‌ره‌مه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی پێویستی له‌گه‌ڵدا بكات، دواتریش له‌زانیاریی وردتر و زیاتر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌رده‌م پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ له هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامدان بۆ پاراستنی ئارامی و ئۆقره‌یی و ئاسایشی هاووڵاتیان و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام و شارستانییانه بن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌و كارانه‌ی ره‌نگه ده‌ره‌نجامی خراپیان لێبكه‌وێته‌وه.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی جارێكی تر جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و ره‌خساندنی كه‌شێكی هێمن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، هۆشداریش ده‌دات له‌په‌نابردنه به‌ر ته‌قه‌و توندوتیژی، سه‌رپێچیكاران رووبه‌رووی یاسای ده‌كرێنه‌وه.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی
11/9/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
