
پارێزگاری سلێمانی فه‌رمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی ده‌دات، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری بكه‌ن له دروستكردنی خانوو، ده‌ستكاریكردنی خانوو له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌ر پلانی سلێمانییه‌وه‌و كێشه‌ی زیاده‌ره‌ویان هه‌یه، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌خشه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه مۆڵه‌تیان پإ ده‌درێت، هاوكات پارێزگار ته‌ندروستی سلێمانی راده‌سپێرێت پشكنین بۆ خواردنی عاره‌بانه‌و ده‌ستگێڕه‌كان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له پشكنین ده‌رنه‌چوو رێگه‌ی فرۆشتنی خواردنی لی بگرن.
ئه‌م بریارانه‌ی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات كه به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی و گه‌شتوگوزار و كاره‌بای سلێمانی، له دیوانی پارێزگا به‌رێوه‌چوو
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گرفتی زیاده‌ره‌وی كرا له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه سنوری ماسته‌رپلانی سلێمانییه‌وه‌و تائیستا نه‌خشه‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه، له‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری سلێمانی بۆ رێگری له زیادبوونی زیاده‌ره‌وییه‌كان و دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و گوندانه فه‌رمانی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دا ڕێگری بكه‌ن له دروستكردنی خانوو و ته‌واوكردن و ده‌ستكاریكردنی ئه‌و خانووانه‌ی هێشتا ته‌واو نه‌بوون له‌و شوێنانه‌دا تا نه‌خشه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت دوای ته‌واو بوونی نه‌خشه‌كان شاره‌وانی سلێمانی مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوویان ده‌داتی.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی زیاتر چاودێری كردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له بیناكاندا
له‌و رووه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی فه‌رمانی دا به‌هیچ جۆرێك كاره‌با نه‌درێت به‌و بینایانه‌ی تازه دروست ده‌كرێن تا پشتراستی بوونی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانی به‌كوالێتی به‌رز تیاندا نه‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م بینا كۆنه‌كه‌كانیشدا بكرێته‌وه بۆ دڵنیابوون له جی به‌جإ كردنی مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی و سه‌لامه‌تی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندرا كه بڕی یه‌ك ملیارد و نیو دینار پاره ته‌رخانكراوه بۆ گۆڕینی هێڵه‌كانی كاره‌بای ناو بازاره‌كانی سلێمانی و پارێزگار فه‌رمانی به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی دا به‌زووترین كات ئه‌و پرۆژه‌یه جی به‌جإ بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی كرا به‌سه‌ر ئه‌و عاره‌بانه‌و ده‌ستگێرانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خواردن ده‌فرۆشن به تایبه‌تی له شه‌واندا
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته پارێزگار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی راسپارد له رێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه پشكنین بۆ خواردنه‌كانیان بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك خواردنه‌كانی مه‌رجی ته‌ندروستی تێدا نه‌بوو رێگه نه‌ده‌ن خواردن بفرۆشێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لابردنی هه‌ندێك مه‌رج و كارئاسانی بۆ مۆڵه‌تی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و بریاری پێویستی له‌سه‌ر درا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
